فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لە سەر دوو پرۆژە بڕیار دا کە ئامانج لێیان قورسترکردنی سزاکانی سەر حیزبوڵڵای لوبنانە.

یەکەمین پرۆژە بڕیار توانای حیزبوڵڵا بۆ کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی یارمەتی دارایی و چوونە ناو سیستەمی ئابووری جیهانەوە قورس دەکات.

دووەمین پرۆژە بڕیاریش سەرکۆنەی حیزبوڵڵا دەکات لە بەرامبەر بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵخانی مرۆیی لە کاتی شەڕەکاندا.

دوای ئەم هەنگاوە، هەردوو پرۆژە بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەخرێنە دەنگدانەوە و لە حاڵەتی دەنگدان لەسەریشیان ئیدی رەوانەی سەرۆکی ئەمریکا دەکرێن بۆئەوەی واژۆیان لەسەر بکات. پێدەچێت دۆناڵد ترەمپیش پێشوازی لەم هەنگاوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی بکات.

حیزبوڵڵا یەکێکە لەو گرووپە چەکدارانەی لە لایەن ئێرانەوە یارمەتییەکی زۆری دەدرێت و لە شەڕی ناوخۆی سووریایشدا رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت.


29/9/2017

ئەمریکاش سوورە لە سەر لاوازکردنی پێگەی ئێران و حیزبوڵڵاش لەو وڵاتەدا.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان