بەدوای دربڕینی شادی و ئاهەنگێڕانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیری و سەرکەوتنی ریفراندۆمی رۆژی دووشەممە ٢٥ی سێبتامبەری باشووری کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس لە لاوانی ئەو شارە لە لایان دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
رۆژهەڵات تایمز: راگەیاند کە رۆژی رابردوو لەناو ئاهەنگێڕانی شاری مهاباددا دەزگای ئیتلاعات کۆمەڵێک خەڵکی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سێبتامبەر، لە لایان دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. ناوی چەند کەس لە گیراوان لە لای رۆژهەڵات تایمز پارێزراوە و جارێ بە هێندێک هۆکار لە بڵاوکردنەوەی ناوەکان خۆ دەپارێزێ.