هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئێران، له نزیك شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته خواره‌وه و یه‌كێك له تاقیمی فڕۆكه‌وانان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاند، هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه، له جۆری 214یه و به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه‌وته خواره‌وه، كه سه‌رقاڵی راهێنانی فڕۆكه‌وانی بووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی له شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بكۆڵنه‌وه.
29/6/2017