گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، بڕیارێكی باش نییه.
هێزه‌ر نێوه‌رت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی زیاتری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان توندوتیژی قه‌بووڵ نییه، جا له هه‌ر لایه‌نێك بێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ماوه‌ی 72 كاتژمێر بۆ كوردستان دیاریكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان راده‌ستی عێراق بكرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان داده‌خات.
هاوكات راشیگه‌یاند، پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان به گفتوگۆی جددی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، پێشوازییه‌كی باش له پرۆسه‌كه كراوه و رێژه‌ی به‌شداربووانیش به‌رزبووه.
گوتیشی: "ئێمە لە دەسپێكەوە داوامان كرد ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت، بەڵِام ئێستا ئەنجامدراوە, داواش لە ھەردوو لایەنەكە دەكەین كە گفتوگۆی بونیاتنەرانە ئەنجام بدەن. ئێمە ئاشتی پارێزراویمان دەوێت بۆ كوردستان و عێڕاق و توندوتیژی رەتدەكەینەوە، لە ھەر لایەنێكەوە بێت، ئێێمە دژی ئەوە دەوەستینەوە و دەمانەوێت چاومان لەسەر داعش بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئاگادارین پێشوازیيەكی گەورە و بەشدارییەكی زۆر فراوان لە ریفرامدۆم كراوە لە لایەن خەڵك، لەوەش تێدەگەین بۆ چی ئەو پێشوازیيە ھەبووە و خەڵكی بە تامەزرۆییەوە بەشداریان كردووە".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هیچ كات ده‌رگای گفتوگۆ ناكه‌ین و داواش له دۆستانمان ده‌كه‌ین له به‌غدا، ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خه‌ن و گفتوگۆش تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه.
27/9/2017