فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نوێنەرێکی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) پرۆژە بڕیارێک بۆ پشتیوانیکردن لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەشی کۆنگرێس دەکات.

ترێنت فرانکس، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان و جاڕدانی مافی سەربەخۆیی، پرۆژەیەکی پێشکەشی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردووە.

ئامانج لە پێشنیازەکەی فرانکس، پشتیوانیکردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان لە عێراق، ئەمەش لەسەر بنچینەی ئەو گشتپرسییەی 25ی ئەیلوولی 2017 لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا و زۆرینەی کوردستانیان بە بەڵێ دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا.

فرانکس نووسیویەتی: "جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی مافە سیاسی و مەدەنییەکان و هەروەها پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەبارەی مافە کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان ئاماژەیان بەوە داوە، هەموو کەسێک مافی بڕیاردانی لەبارەی چارەنووسی خۆی هەیە، بە پشتبەستن بەو مافە ئەوان بە ئازادانە پێگەی سیاسی خۆیان دیاریکرد و، ئازادانە شوێن پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری خۆیان کەوتوون".

لە پرۆژەکەدا فرانکس ئاماژەی بەوە داوە، هەرێمی کوردستان هەموو ئەو مەرجانەی تێدان کە بۆ جاڕدانی مافی سەربەخۆیی پێویستن، وەک: زمان، ئایین، باکگراوندی رەگەزی، مێژوو و کولتوور.

هاوکات فرانکس تیشکی خستووەتە سەر قوربانییەکانی پێشمەرگە و نووسیوویەتی: 2000 پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش گیانیان لەدەستداوە، 9000 پێشمەرگەی دیکە لەم شەڕەدا برینداربوونە و 60 پێشمەرگەش لەماوەی ئۆپەراسیۆنەکادا بێسەروشوێن بوون.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە ئاماژەی بە هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کردووە کە بەهۆی شەڕی دژ بە داعش و شەڕی نێوخۆیی سووریا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

هاوکات تیشکی خستووەتە سەر تووندوتیژییەکانی حکومەتی پێشووی عێراق بەرامبەر بە کورد و ئاماژەی بەوە داوە کە نزیکەی 182 هەزار کورد بەدەستی رژێمی سەددام حوسێن کوژراون.

سەرەڕای هۆشداری و هەڕەشەی وڵاتان و کاردانەوەی ئەمریکا، رۆژی 25 ی ئەیلوولی 2017 باشووری کوردستان گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا و زۆرینەی کوردستانیان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا.

دوای ئەنجامدانی پرۆسەکەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "بەهۆی گشتپرسییە ناپابەند(نامولزیم)ەکەوە پەیوەندییە مێژووییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی کوردستانی عێراق گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت، هەرچەندە پێمانوایە ئەم هەنگاوە ناسەقامگیری و ناڕەحەتی بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی زیاد دەکات".

هاوکات راشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژایەتی تووندوتیژی و هەنگاوی تاکلایەنە دەکات لە هەر لایەنێکەوە بێت کە مەبەست لێی گۆڕینی سنوورەکان بێت و، ئەمریکا پشتیوانی عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ، دیموکرات و خۆشگوزەران دەکات و بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەشوێن دەرفەت بۆ یارمەتیدانی عێراقییەکان تاوەکو لەچوارچێوەی دەستووردا بە خواستەکانیان بگەن"


27/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان