خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گرژی و ئاڵۆزییان لێکەوتەوە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیش ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران.
ئەمشەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەند شارێکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوو، لە تاران بە هەزاران کەس رژانە شەقامەکان و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درووشمی جیاوازیان گوتەوە.
هاوکات لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندان
یەکێک لە درووشمەکانی خۆپێشاندەران: "بەندکراوانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن".
ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی ناڕەزامەندی دەربڕین لە شاری مەشهەد و چەند شاری شاری دیکەی خۆراسان و شاە روود کۆمەلێک لە خەڵک لە بەرامبەر دۆخی ئێستادا لە شارەکانی کرماشان و خۆڕەم ئاباد کۆبوونەوە و درووشمیان دژی دەسەڵاتداران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدا.
بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.
خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن.
خۆپێشاندەران لە کرماشان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ"
بەرپرسی بێهداشتی ڕێژیم لە پارێزگای کرماشان، لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی پێستی و عفوونەتی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان لەم پارێزگایە هوشداری داوە.
هەواڵدەریی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، لە زاری سەرۆکی بێهداشتی پارێزگای کرماشان "ئیبراهی شەکیبا" بڵاوی کردەوە، کە بە هۆی نەبوونی پێداویستییە بێهداشتییەکان لە نێو خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو، ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسییدارەکان هەیە.
بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، لە شارەکانی سەرپێڵیزەهاو و سەلاسی باوەجانی، نەبوونی حەمام و تەوالێت بەپێی پێویست، لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گشتگیرە پێستی و عەفوونییەکان کاریگەرییان هەیە.
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاند: کە هێندێ لە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو، لەو کاتەوە بوومەلەرزە هاتووە هەتا ئێستە نەیتوانیوە حەمام بکەن و بەم ب
دوای خۆپیشاندانی سەرانسەری خەڵکی ئێران لە هەمبەر گرانی پێداویستییەکان و گوێ نەدانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە کێشەکانی خەڵک، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران خەڵک دژی ئەو ڕێژیمە خۆپیشاندانیان ڕێک خستووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە نێوخۆی ئێران، دوای خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی خەڵکی ئێران دژی ڕێژیم لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێژیم سەرەڕای سەرکوتی خۆپێشاندەران و هۆشداری بە خەڵک، وڵاتانی جیهان پشتیوانیان لە خەڵکی ئێران کردووە.
لەو پێوەندییەدا "ھیزەر ناوێرت"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە وڵاتانی جیھان كرد، كە بە ئاشكرا پشتیوانی لە خواستی سەرەتایی خەڵكی ئێران بكەن و ڕایگەیاند: "ڕێبەرانی ئێران ئەو وڵاتەیان لاواز كردووە، تاكە ھەناردەی ئێرانیش شەڕ و ناسەقامگیرییە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا پشتیوانیی تەواوی وڵاتەكەی لە خۆپێشاندەران
گرتهیهكی ڤیدیۆی خۆپێشاندانهكانی تارانی پایتهختی ئێران میدیاكانی تهنیووه و تێیدا خۆپێشاندان له نێوان هێزه تهناهییهكان و خۆپێشاندهران ڕوو دهدا و دۆخێكی توند له شارهكه گیراوهته بهر.
كهناڵى رووسیا تودهی گرته ڤیدیۆكهی بڵاوكردووهتهوه و ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، ئهمڕۆ شهموو له تارانى پایتهخت خۆپێشاندان كراوه و شهڕ و گرژى له نێوان خۆپێشاندهران و هێزهكان دروست بووه، ئهو كهناڵه ڤیدیۆكهى داناوه و ئاماژه بۆ ئهوه دهكات ڤیدیۆیهكهى له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان
لە سێیەمین ڕۆژی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی خەڵکی ئێران کە زۆرێک لە شارە گەورەکانی گرتووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەکانی کرماشان، تاران و ئیسفەهان و تاران دەستیان پێکردەوە.
بەپێی زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە خەڵکی خۆپیشاندەر بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان و کرماشان و شاری کورد و کەرەج جەماوەری ناڕازی دەستیان بە خۆپیشادان کردووەتەوە و ڕژاونەتە سەرشەقامەکان.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، خەڵکی ناڕازی لەدژی حکوومەت و (ڕیفۆرمخواز و بناژۆخواز) دروشم
له بهیاننامهیهكدا كهتیبهكانی حزبوڵڵا له عێراق كه به گروپێكی میلیشیای سهر به ئێران دهناسرێت رایانگهیاند، ئهوان ههرگیز رێگه به مانهوهی هێزه ئهمهریكییهكان لهناو خاكی عێراق نادهن، چونكه وهك خۆیان ئاماژهیان پێكردووه، ئهمهریكا به دوژمنی سهرسهختی خۆیان دهزانن.
ههر لهو بهیاننامهیهدا كه ئاراستهی ههریهك له حكومهت و پهرلهمانی عێراق كراوه، حزبوڵڵا هۆشداری دهداته هێزهكانی ئهمهریكا له عێراق و دهڵێت "ئێمه هۆشداری دهدهینه ئهمهریكای دوژمنی مرۆڤایهتی، خهیاڵه پڕو پووچهكانیان ئهوانیان بهو ئاراستهیه هانداوه، كه دهتوانن جارێكی دیكه رهگ و ریشهیان لهناو خاكی عێراق داكوتن، بۆیه داوا له
محهمهد باقری، سوپاسالاری گشتی هێزه چهكدارهكانی رێژمی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری لهبارهی روودانی فیتنه له وڵاتهكهیدا و داوایكرد، لهو دۆخهی ئێستادا پارێزگاری له یهكگرتوویی خۆیان بكهن و، ئهو خۆپیشاندانانهی ئێستا له ئێران دهگوزهرێن، به فیتنه ناوی برد.
باقری گوتیشی "بههیچ شێوهیهك رێگه نادهین سیناریۆكانی ساڵی 2009 دووباره ببنهوه، كاتێك ئهحمهدی نهژادیان هێنایه دهسهڵات و جهختی كردهوه، هێزه چهكدارهكانی ئێران ههرگیز رێگه نادهن خهونی ئهو وڵاته شهڕانگێزانه بێته دی، كه ههوڵ بۆ تێكدان و رووخاندنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دهدهن"، ئهمهش وهك ئاماژهیهك بۆ ئهمهریكا و ئیسرائیل.
سوپاسالاری گشتی هێزه چهكدارهكانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی
بە پێی هەواڵەکان لە درێژەی ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی ئێران بە گرانی و بێکاری، کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان شاری کرماشانیشی گرتەوە و هەزاران لاوی کرماشان بە درووشمی دژە حکوومەتی وەک (مەرگ بۆ ڕۆحانی، مەرگ بۆ خامنەیی، زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت و ...) لە مەیدانی ئازادی شاری کرماشان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و تا دێ ناڕەزایەتییەکان پەرەدەستێنێ.
هەواڵەکان لە کرماشانەوە باس لە توڕەیی خەڵکی ناڕازی دەکەن و دەڵێن: تا ئێستا چەند جار تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە و خەڵکی ناڕازی بەردەوام خەریکی هێنانەخوارەوەی
دوابەدوای هەڵکشانی سەرسووڕهێنەری نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان لە ئێران، خەڵکی شارەگەورەکانی ئێران وەکوو تاران و ئیسفەهان و مەشهەد و زەنجان دەستیان کردوە بە خۆپێشاندان و ئەو ناڕەزایەتییانە هەروا بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی بەفرانبار، خەڵکی نارازی شاری مەشهەد بەرانبەر بە گرانی و سیستەمی سەقەتی ئابووری، ڕژانە سەرشەقام و دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان سەردا.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ماوەیەکە ناڕەزایەتیی کرێکارانی بێکار کراو و هەروەها خەڵکانی مافخوراو، کە لە بنکە ئابوورییەکان ناوی خۆیانیان نووسیبوو، نارەزایەتی بەرانبەر
به هۆی گرانیی کاڵا و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان و ئێران خەڵک دژی ئەو ڕێژیمە ڕاپەڕیون و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.
بەپێی هەواڵەکان: ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی کرماشان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، کە توانای بەڕێوەبردنی وڵاتیان نیە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر ناکرێت خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.
خۆپیشاندەران لە کرماشان دژی ڕێژیم دروشمی وەک "زندانی سیاسی باید آزاد گردد"، "مرگ بر دیکتاتور"یان بەرز کردووەتەوە. هەروەها لە کوردستان هێڵی ئینتێرنێت لە زۆربەی شارەکان پچڕاوە هێڵی تەلەفوون کار ناکات و کورتەنامەش بەڕێ ناکرێت و فەزای شارەکان میلیتاریزە کراوە.
هەروەها جێگری پارێزگاری تاران هۆشداری بە خەڵک داوە کە دژی هەر
لە چەند شارێکی ئێران خۆپێشاندانی ناڕەزایی بەڕێوە چوو و لە نێو خۆپێشاندەران و هیزە ئەمنییەکانیشدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.
بەیانی ئەمڕۆ لە چەند شاری ئێران و لەوانەش مەشهەد، نەیشابوور، کاشمەر و بجنوورد، یەزد و نەوشەهر خەڵکی ناڕازی رژانە سەر شەقامەکان و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکاندا هاتە ئاراوە.
بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، خۆپێشاندەران لە دۆخی خراپیی ئابووریی وڵاتەکەیان ناڕازین و لە دژی حەسەن
به هۆی گرانیی شتومەک و نابەرپرسیارەتی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی وڵات خەڵک دژی ڕێژیم لە شارە گەورەکانی ئێران خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری مەشهەد و چەند شارێکی دیکەی ئێران، خەڵکی ئێران نیسبەت بە گرانی، گەندەڵی و بەتاڵانبردبی سامان و داراییەکان لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان خەڵکی ئێران دژی گەرانی لە شارەکانی "بووشێهر، گناوە، کاشمەر، نەوشەهر، شاهروود و یەزدی" خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە وشەڕ و تێکهەڵچوونیش لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕووی داوە.
خەڵکی خۆپیشاندەر دروشمی دژ و بە حەسەن ڕۆحانی و ڕێژیمیان وتووەتەوە
بە هۆی بێکاری و گرانی شتومەک بە تایبەت هێلکە لەم چەند ڕۆژە دواییدا، هاووڵاتییانی خەڵکی شارەکانی مەشهەد، نیشاپوور و کاشمەر لە بەردەم بینا شارەداری ئەو شارانە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان لە هەمبەر گرانی دەربڕی.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی
رۆژێک دوای خۆپێشاندانی بەربڵاوی خەڵکی شارەکانی مەشهەد و ئیسفەهان بە دژی “گرانی و گەندەڵی” ئەمرۆ هەێنی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار خەڵکی وەزاڵەهاتووی کرماشان لە خۆپێشاندانێکی بێ وێنە بەرانبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پاشنیوەڕۆی ٨ی بەفرانبار سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی ئەمنیەتی بەسەر شارەگەورەکانی ئێران، خەڵکی کرماشان بە سەردانی دروشمگەلی یان مەرگ یان ئازادی و هەروەها “زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێ”، لەهەمبەر دەسەڵاتی دژەخەڵکی کۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد.
بە وتەی شایەتحاڵان هێزەکانی دژە شۆڕش و پۆلیس هێرشیان کردووتە سەر خەڵک و تێکهەڵچوون رووی داوە.
بە پێی هەولاڵەکان ئەمرۆ هەێنی خەڵکێکی فراوان بە گردبوونەوە