بە پێی هەواڵەکان لە درێژەی ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی ئێران بە گرانی و بێکاری، کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان شاری کرماشانیشی گرتەوە و هەزاران لاوی کرماشان بە درووشمی دژە حکوومەتی وەک (مەرگ بۆ ڕۆحانی، مەرگ بۆ خامنەیی، زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت و ...) لە مەیدانی ئازادی شاری کرماشان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و تا دێ ناڕەزایەتییەکان پەرەدەستێنێ.
هەواڵەکان لە کرماشانەوە باس لە توڕەیی خەڵکی ناڕازی دەکەن و دەڵێن: تا ئێستا چەند جار تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە و خەڵکی ناڕازی بەردەوام خەریکی هێنانەخوارەوەی وێنە و بەنێری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمن لە شەقامەکانی شار.
29/12/2017