له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له عێراق كه به گروپێكی میلیشیای سه‌ر به ئێران ده‌ناسرێت رایانگه‌یاند، ئه‌وان هه‌رگیز رێگه به مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق ناده‌ن، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێكردووه، ئه‌مه‌ریكا به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌زانن.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كراوه، حزبوڵڵا هۆشداری ده‌داته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ده‌ڵێت "ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌مه‌ریكای دوژمنی مرۆڤایه‌تی، خه‌یاڵه پڕ‌و پووچه‌كانیان ئه‌وانیان به‌و ئاراسته‌یه هانداوه، كه ده‌توانن جارێكی دیكه ره‌گ و ریشه‌یان له‌ناو خاكی عێراق داكوتن، بۆیه داوا له په‌رله‌مان و په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، فشار بخه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆئه‌وه‌ی به‌گوێڕایه‌ڵی عێراق جێ بهێڵن، ئه‌گه‌رنا ده‌زانین چۆن به‌هێز ناچاریان ده‌كه‌ین كه به‌ڕاكردن له‌عێراق بچنه ده‌ره‌وه".
به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ناوی هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی "حزبوڵڵای عێراقی، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق" كه چه‌ند گروپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و ده‌گوترێت فه‌رمان له قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی لیوای قودسی ئێران و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌رده‌گرن، خستبووه لیستی تیرۆره‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین جار داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له‌ناو عێراق كردووه.
30/12/2017