فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


یەکێک لە درووشمەکانی خۆپێشاندەران: "بەندکراوانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن".

ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی ناڕەزامەندی دەربڕین لە شاری مەشهەد و چەند شاری شاری دیکەی خۆراسان و شاە روود کۆمەلێک لە خەڵک لە بەرامبەر دۆخی ئێستادا لە شارەکانی کرماشان و خۆڕەم ئاباد کۆبوونەوە و درووشمیان دژی دەسەڵاتداران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدا.

بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.

 

خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن.

خۆپێشاندەران لە کرماشان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ" یان دەگوتنەوە. خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە کرماشان ڕۆژێک دوای رێپێوانی سەدان کەس لە شاری مەشهەد دێت.

هەندێک لە خۆپێشاندەەران هەروەها ڕەخنەیان لە پشتیوانی ئێران بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی گرت، کە تێیدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕۆلێکی گەورەی تێدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا ڤیدئۆی ئەو خۆپێشاندانانە بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدەن خەڵک لە بەرامبەر سەرکوت و زۆرداری دەیان ساڵەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزاڵە هاتوون. بۆ وێنە هەندێک لە ئەو درووشمانەی کە خەڵک بە زمانی فارسی دووپاتیان دەکردەوە بریتی بوون لە : "میدیاکان کەڕ بوونەونە، لە دزان خراپتر بوونە"، "بەندکراوانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن"، "واز لە سوریا بێنە، چارەیەکمان بۆ بێنە" و مەترسن مەترسن، هەموومان لە گەڵ یەکین".

30/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان