فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گرژی و ئاڵۆزییان لێکەوتەوە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیش ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران.

ئەمشەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەند شارێکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوو، لە تاران بە هەزاران کەس رژانە شەقامەکان و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درووشمی جیاوازیان گوتەوە.

هاوکات لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندان بەردەوام بوو، سەرچاوە خۆجێییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە کە 3 کەس لە شاری دروودی لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

هاوکات لە شاری زەنجانی ئێران هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێکی دیکە کوژراوە.

هەروەها ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرگریکردن لە ئێران (موجاهیدینی خەڵق) رایگەیاندووە پێنج خۆپیشاندەر کوژراون.

ئەمە وێڕای ئەوەی دەیان کەس لە خۆپیشاندانەکان بریندرابوونە، دەیان کەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 

ۆژی پێنجشەممەی رابردوو دانیشتووانی مەشهەد، دووەم گەورە شاری ئێران و چەند شارێکی دیکەی پارێزگای خوڕاسانی رەزەوی لەدژی گرانی و بێکاری چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێکخست کە پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ کرابوو، تێیدا لە دژی کابینەکەی حەسەن رووحانی و داڕمانی ئابووری و پشتگوێخستنی داواکارییەکانی خەڵک درووشمیان بەرزکردنەوە.

رۆژی هەینی و ئەمڕۆ شەممەش ناڕەزایەتییەکان لەدژی ئەم دۆخە بەردەوامبوون و چەندین شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان گرتەوە، لە خۆپیشاندانەکان جگە لە دژی کابینەی رووحانی، دژی سەرۆکی دەزگای داد و رێبەری کۆماری ئیسلامیش درووشم بەرزدەکرێنەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چالاکڤانانی مەدەنی داوادەکەن خۆپێشاندانەکان بەردەوامبن.

31/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان