فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی خۆپێشاندانه‌كانی تارانی پایته‌ختی ئێران میدیاكانی ته‌نیووه‌ و تێیدا خۆپێشاندان له‌ نێوان هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان و خۆپێشانده‌ران ڕوو ده‌دا و دۆخێكی توند له‌ شاره‌كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر.

كه‌ناڵى رووسیا توده‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌موو له‌ تارانى پایته‌خت خۆپێشاندان كراوه‌ و شه‌ڕ و گرژى له‌ نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كان دروست بووه‌، ئه‌و كه‌ناڵه‌ ڤیدیۆكه‌ى داناوه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ڤیدیۆیه‌كه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه‌ و ده‌ریده‌خات گرژییه‌كه‌ له‌ مه‌یدانى ئینقلاب بووه‌ له‌ تاران.

هاوكات وه‌زیرى ناوخۆى ئێران عه‌بدوره‌زا ڕه‌حمانى داوایه‌ك ئاراسته‌ى هاووڵاتییان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات نه‌چنه‌ ناو ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ به‌ " نایاسایى" وه‌سفیان ده‌كات.

به‌ پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان، ئه‌مڕۆ جیا له‌ 12 شاره‌كه‌ى تر، له‌ تارانى پایته‌ختیش خۆپێشاندان ئه‌نجام دراوه‌، به‌مه‌ش ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ ده‌چنه‌ رۆژى سێیه‌مه‌وه‌.

پێنجشه‌می رابردوو خۆپێشاندان له‌ مه‌شهه‌د و نیشابور وشاهروود و كاشمر له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ده‌ستی پێكرد كه‌ له‌ دژی گرانیی رێك خرابوو.رۆژی هه‌ینی خۆپێشاندانه‌كان شاره‌كانی تری ئێرانی گرته‌وه‌ و له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی تاران، ئه‌هواز، قوم، كرماشان و قوچان خۆپێشاندان كرا. له‌ هه‌ندێك شار هێزه‌كانی رژێم بۆ بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵك گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپێشانده‌رانیش گیراون. خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له‌ كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌رم و گوڕتر به‌ڕێوه‌چوو و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی خامنه‌یی و خومه‌ینی سووتێندران. ئه‌مڕۆكه‌ش له‌ چه‌ندین شاری تر به‌ڕێوه‌چووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت رۆژانی داهاتوو به‌رفراوانتر ببێت.

30/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان