فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


رۆژێک دوای خۆپێشاندانی بەربڵاوی خەڵکی شارەکانی مەشهەد و ئیسفەهان بە دژی “گرانی و گەندەڵی” ئەمرۆ هەێنی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار خەڵکی وەزاڵەهاتووی کرماشان لە خۆپێشاندانێکی بێ وێنە بەرانبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پاش‌نیوەڕۆی ٨ی بەفرانبار سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی ئەمنیەتی بەسەر شارەگەورەکانی ئێران، خەڵکی کرماشان بە سەردانی دروشمگەلی یان مەرگ یان ئازادی و هەروەها “زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێ”، لەهەمبەر دەسەڵاتی دژەخەڵکی کۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد.
بە وتەی شایەتحاڵان هێزەکانی دژە شۆڕش و پۆلیس هێرشیان کردووتە سەر خەڵک و تێکهەڵچوون رووی داوە.
بە پێی هەولاڵەکان ئەمرۆ هەێنی خەڵکێکی فراوان بە گردبوونەوە لە مەیدانی ئەسڵی شاری کرماشان و چەندین شەقامی ئەوشارە بەرانبەر بە گرانی وگەندەڵی و هەروەها کەمتەرخەمیی بەرپرسانی باڵای رێژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەو گردبوونەوە بە هەڵکوتانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان توند وتیژی لێکەوتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە شیرکەتی “خاتم النبیاە” سپاە پاسداران لە لایەن خەڵکەوە سوتێندراوەو ، لە شوێنێکی دیکەی ئەوشارە ئاڵای کۆماری ئیسلامییان هێناوەتەوە خوارەوە.
شایانی باسە چەند رۆژە بەبەربڵاوی لە شارەکانی مەشهەد و ئیسفەهان و زەنجان و کرمان و کرماشان نارەزایەتییەکانی خەڵک بەرانبەر بە “گرانی و گەندەڵی” دەستی‌پێکردووە.

29/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان