فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوابەدوای هەڵکشانی سەرسووڕهێنەری نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان لە ئێران، خەڵکی شارەگەورەکانی ئێران وەکوو تاران و ئیسفەهان و مەشهەد و زەنجان دەستیان کردوە بە خۆپێشاندان و ئەو ناڕەزایەتییانە هەروا بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٧ی بەفرانبار، خەڵکی نارازی شاری مەشهەد بەرانبەر بە گرانی و سیستەمی سەقەتی ئابووری، ڕژانە سەرشەقام و دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان سەردا.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ماوەیەکە ناڕەزایەتیی کرێکارانی بێکار کراو و هەروەها خەڵکانی مافخوراو، کە لە بنکە ئابوورییەکان ناوی خۆیانیان نووسیبوو، نارەزایەتی بەرانبەر بە گرانی و نابەرپرسیاریەتی دامودەزگا حکوومیەکانیش پەرەی سەندووە.
لەلایەک دیکەش بە هۆی گران بوونی بێنزین، خەڵکی شاری ورمێ روژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار نارەزایەتییان دەربڕی و، هێزەئەمنییەکان هەوڵی هێور کردنی دۆخەکەیان دا و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و پۆلیس رووی دا.
ئەمرۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبار خەڵکی شاری مەشهەد بەشێوەی بەربڵاو هاتنە سەرشەقام و بەرانبەر بە بارو دۆخی ئابووری وسیاسیی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە پێی ئەو فیلم و وێنانە کە بڵاوکراوەتەوە هێزێکی زۆری دژە شۆرش و پۆلیس بە گازی فرمێسکرێژ و ماشینی ئاوپڕژێن، هەڵیانکوتاوە سەرخەڵک و هێرشیان کردووتە سەر خۆپێشاندەران.
شایانی باسە خەڵکی نارازی شاری ئیسفەهانیش بە دروشمی” واز لە سووریە بهێنن، گرفتی ئێمە چارەسەر بکەن” هاتوونەتە سەرشەقام.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بەرانبەر بە “گرانی وگەندەڵی” چەندین شاری ئێرانی گرتووتەوە.

29/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان