ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بێدەنگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئورووپا لە بەرانبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرینی بە کارەسات ناوزەد کرد.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ناوەندەکان و کۆمەڵگای مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان دەکات بارودۆخی نالەباری خەڵکی گەمارۆدراوی شاری عەفرین لە بەرچاوبگرن.
لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە:
نزیکەی پەنجا ڕۆژە کە ئەرتەشی تورکیە و گرووپە جیهادییەکانی سەر بەم وڵاتە، هێرشی هەمەلایەنەیان کردووەتە سەر کانتۆنی عەفرین لە باکووری سوریە “ڕۆژئاوا”، هێزە هاوبەشەکانی تورکیە و جیهادییەکان لە ڕێگەی زەوینی و ئاسمانییەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار تۆن بۆمب و مووشەك و گولەیان بەسەر خەڵکی بێدیفاعی عەفریندا باراندووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوە سەربەخۆکان ژمارەیەک لە گوندەکان و شارەکانی
بە هۆی تەقینەوەی مین، لە بەخشی مووسیان سەر بە شاری دێهلوران، شوفێری تەراکتۆرێک تووشی شەپۆڵ گرتووی هات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو ڕۆژ پێش، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، لە بەخشی مووسیانی شاری دێهلوران شوفێری تەراکتۆرێک لەو ڕووداوەدا بریندار بوو.
ماڵپەڕی "مین و زندگی" لەو بارەوە نووسیوویەتی: "تەقینەوەی مینی دژە تانک لە نێوان گوندی "چەم هێندی"ـی ئەبووعوێز بریندارێکی لێ کەوتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، شوفێری تەراکتۆرەکە، لە کاتی گواستنەوەی لوولەی ئاو، یەکێک لە مینە بەجێماوەکان دەتەقێنەوە و شوفێری ئەو تەراکتۆرە"موج گرفتگی" شەپۆل گرتووی هات.
هەتا ئێستە
ێزە ئیتلاعاتییەکان لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سنە، هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "فەردین عەیوەزی"، کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، لە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٢ی ڕەشەممە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان، هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بۆ چالاکیی لە کاناڵی تێلگرام و "هەوڵدان بە دژی تەناهی نەتەوەیی" تاوانبار کردووە و
کۆماڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، کە ماوەی ٤ ساڵە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە بەردەم بینای ئەو ئیدارەیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، بە هۆی پێنەدانی حەقەدەستی ٤ ساڵەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم بینای شارەداری کۆبوونەوە.
بە وتەی یەکێک لە خاوەنکارانی شارەداریی سنە، قەزردار بوونی ئەو دەزگا دەوڵەتییە بەو خاوەنکارە، لە ساڵی ٩٣وە دەستی پێ کردووە و سەرەڕای پێنەدانی پارەی خۆی، بەڵکوو لە بواری قانوونییەوە کەمتەرخەمیش کراوە.
هەواڵدەریی تەسنیم لە زمان یەکێکی دیکە لە خاوەنکارەکان بڵاویکردووتەوە، دواکەوتنی مووچەکانی ئێمە لە ساڵی ٩٢ و٩٣ دەستی پێ کردووە و شارەداری پێشووی شاری سنە، بە ئێمە
کۆماڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، کە ماوەی ٤ ساڵە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە بەردەم بینای ئەو ئیدارەیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، بە هۆی پێنەدانی حەقەدەستی ٤ ساڵەیان بە نیشانەی
ژمارەیەک لە هەواڵنێرانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە کوردستان داوای هەڵسوکەوتی قەزایی لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکی کوردیان کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە هەواڵنێرانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ دۆزگەری گشتی و ئینقلابی شاری سنە، داوایان لە ناوبراو کردووە تا لەگەڵ ئیجلال قەوامی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دوو ڕۆژ پێش، مەئموورانی شارەداریی ورمێ، خانووی چەند هاووڵاتییەکی "کەمئەندامـ"ـی خەڵکی ئەو شارەیان ڕووخاند.
مەئموورانی شارەداریی، بە بیانووی دروست کردنی خانووی بێ مۆڵەت لە گەڕەکی "ایثار"، ماڵی ئەو هاووڵاتییە کەمئەندامانەیان ڕووخاندووە.
پاش بڵاوبوونەوەی هەوڵی ڕووخانی ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و
سەرۆکی شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی ئێران زۆر گۆڕاوە و لەگەڵ ناڕەزایەتی خەڵکی زۆر بەرەورڕوو بووینەتەوە.
حوسەینی زولفەقاری، سەرۆکی شۆرای ئەمنییەتی و هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم، لە کۆبوونەوەی گشتی پارێزگاران و بەڕێوەبەرانی سیاسەتی گشتی ڕێژیم، باسی لە خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری ئێران کردووە کە گشتگیر بووە و بەرەو توند و تێژی چوونە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە هەتا کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز، ٥ هەزار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بێ مۆڵەت لە سەرانسەری ئێراندا بەڕێوە چووە و هۆشداری داوە کە ئەگەر
ژنە چالاکێکی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوەوە بە دانی پارەی نەختی و "ممنوعالخروج" لە ئێران مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ژنە چالاکێکی کورد خەڵکی شاری پاوە بە ناوی "ماریا وەیسی" کچی ڕەمەزان لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە دانی بڕی "١میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن" جەریمەی
چهند كهسێك لهشاری لهندهن هێرش دهكهنه سهر باڵوێزخانهی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵای ئێران دادهگرن.
چهند كهسێك له لایهنگران ئایهتوڵڵا سادق شیرازی یهكێك له مهرجهعهكانی شیعهی ئێران لهشاری لهندهن هێرشیان كردۆته سهر باڵوێزخانهی ئێران و دهرگا و پهنجهرهكهیان شكاندووه و پاشان ئاڵای ئێرانیان داگرتووه.
ئایهتوڵڵا سادق شیرازی یهكێك له ئایهتوڵڵاكانی شیعهی ئێران كه ڕهخنهگرێكی جدی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، چهند ڕۆژێك لهمهوپێش یهكێك له كوڕهكانی ئهو ئایهتوڵڵایه به ناوی حسێن لهلایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیر كراوه و ئهمهش ناڕهزایی لهناو لایهنگران و شوێنكهوتوانی ئهو ئایهتوڵڵا دروستكردووه
ئەمڕۆ شەممە لە کۆڕێکدا لە هۆڵی مەولەوی لە زانکۆی (کوردستان) لە سنە، خوێندکارانی کورد لە بەرانبەر ئاخاوتنی سەکونسووڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی کە دژی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی هۆڵەکەیان بەجێ هێشتووە.
بەپێی هەواڵەکان: ئەمڕۆ شەممە 2018/3/10 لە کۆڕێکدا لە زانکۆی کوردستان لە سنە، کە تێیدا "سەعدوڵا مەسعوودیان" سەرکونسوولی ئێران لە سلێمانی قسەی کردووە، لەدژی پێگەی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، خوێندکارانی کوردی بەشداری کۆڕەکە بە نیشانەی
وەرزشوانانی شاری ئیلام لە کێبڕکێی وەرزشە ڕەزمییەکان کە لە شاری تاران بەڕێوەچوو، توانی ٨ میداڵی جۆراجۆر بۆ تیمەکەی دەستەبەر بکات.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، تیمی ڕەزمی کارانی شاری ئیلام توانی لە کێبڕکێی ئووراسیا کۆمیتەی سووپەر ساباکی(مبارزە رینگی استایل سوپر فایت) لە بەشی پیاوان، دوو میداڵی زێر و کەمەربەندی زێڕ، سێ زیو و هەروەها میداڵێکی بڕۆنز بە دەست بێنن.
لە گرووپی گەورە ساڵاندا، عەلیڕەزا محەممەدی لە کێشی ژێر ٥٥ کیلۆ و محەممەد سابیر فەتحیزادە لە کێشی ژێر ٧٠ کیلۆ توانییان خەڵاتی زێر بە دەست بێنن و سەید مەیسەم مووسەوی نەسەب، حەمید تەڵایی و سارم تەهماسبی لە گرووپی تەمەنی گەورەساڵاندا توانیان سێ میداڵی زیو بۆ خۆیان
لە ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، زیاتر لە ٨٠ ژن و پیاو لەبەر دەم وەزارەتی کار لە شاری تاران لەلایەن مەئموورانی ئینتزامیی و گاردی دژی شۆڕش، دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە، سەرەڕای کەش و هەوای ئەمنیەتی و بەشداری مەئموورانی ئینتزامی و گاردی دژی شۆڕش، ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان لە بەر دەرگای وەزارەتی کار کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پاش کۆبوونەوەی ژنان بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی ژنان لە ٨ی مارس لە بەرانبەر وەزارەتی کار، مەئموورانی ئەمنیەتی هێرشیان
ڕێگری لە قوتابیانی زانکۆی کەرکووک دەکرێ بە جلوبەرگی کوردییەوە بچنە ناو زانکۆ
ئهمڕۆ قوتابییانی کورد لە زانکۆی کەرکووک بە جلوبەرگی کوردییەوە چوونهته زانکۆ، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆكهوه ڕێگریی چوونهژوورهوهیان لێكراوه.
بهپێی ئهو زانیارییانهی دهست(باسنیوز)كهوتوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە قوتابییانی کورد لە زانکۆی کەرکووک بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس و جلوبهرگی کوردییەوە، بە جلی کوردییەوە چوونهته زانكۆ، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووکەوە ڕێگرییان لێ کراوە کە بچنە ژوورەوە.
ههر بهپێی زنیارییهكان نوێنەری قوتابییەکان ویستوویانە لەگەڵ
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەممە، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بەناوی (سدیق شەعبانی) لە گەڕەکی ئازادگانی شاری دیواندەرە دەستی