فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، کە ماوەی ٤ ساڵە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە بەردەم بینای ئەو ئیدارەیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، بە هۆی پێنەدانی حەقەدەستی ٤ ساڵەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم بینای شارەداری کۆبوونەوە.

بە وتەی یەکێک لە خاوەنکارانی شارەداریی سنە، قەزردار بوونی ئەو دەزگا دەوڵەتییە بەو خاوەنکارە، لە ساڵی ٩٣وە دەستی پێ کردووە و سەرەڕای پێنەدانی پارەی خۆی، بەڵکوو لە بواری قانوونییەوە کەمتەرخەمیش کراوە.

هەواڵدەریی تەسنیم لە زمان یەکێکی دیکە لە خاوەنکارەکان بڵاویکردووتەوە، دواکەوتنی مووچەکانی ئێمە لە ساڵی ٩٢ و٩٣ دەستی پێ کردووە و شارەداری پێشووی شاری سنە، بە ئێمە ڕایگەیاندبوو، بڕۆن کار بکەن و پاشان پارەکەتان پێ دەدەین بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەو پارەیە هەر نەدرا.

یەکێکی دیکە لە پەیمانکاران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ دەڵێ: ماوەی چەند مانگە کاری ئێمە بوووتە کۆبوونەوە و دەستمان لە ژیانی خۆمان هەڵگرتووە و لێرەدا کۆ دەبینەوە، بەڵام بەرپرسانی شارەداریی خەریکی یاریکردن بە ئێمەن.

جێگری پەرەپێدان و بەڕێوەبەریی شارەداریی سنە، لەو پێوەندییەدا دەڵێ: ئەم بەڵێندرانە بە شێوەی “سەنەواتی” زۆر کاریان بۆ ئێمە کردووە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی کێشەی ماڵی شارەداریی نەمانتوانیوە پارەکەیان پێ بدەین.

12/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان