فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، زیاتر لە ٨٠ ژن و پیاو لەبەر دەم وەزارەتی کار لە شاری تاران لەلایەن مەئموورانی ئینتزامیی و گاردی دژی شۆڕش، دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە، سەرەڕای کەش و هەوای ئەمنیەتی و بەشداری مەئموورانی ئینتزامی و گاردی دژی شۆڕش، ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان لە بەر دەرگای وەزارەتی کار کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پاش کۆبوونەوەی ژنان بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی ژنان لە ٨ی مارس لە بەرانبەر وەزارەتی کار، مەئموورانی ئەمنیەتی هێرشیان کردە سەر ئەو ژنانە و ژمارەیەکیان لێ دەسبەسەر کردن.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە، ژمارەیەک لە پیاوانیش لەو پەیوەندییەدا دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.

شوناسی ژمارەیەک لەم ژن و پیاوانەی کە دەسبەسەرکراون بەم چەشنەیە:
بەنەفشە جەماڵی، زۆهرە ئەسەد پوور، پەرەستوو ئەلاهیار، ئازادە بێهکێشی، ئازەر گیلانی، بەهارە ئەسڵانی، ئینا قوتبی یەقووبی، سەفرا کەریمە دین و سوودابە ڕەخش، مێهرداد فەلاحی، عەلی سالم، جەواد عەباسی تەوەلی، پەیمان چێهرازی و مەولوود حاجی زادە.

ئەو ژنانە لە بەر دەرگای وەزارەتی کار لە شاری تاران ئەم پلاکارد و نووسراوانەیان هەڵگرتووە: "بۆ لابردنی هەڵاواردن دانانیشین"،"نا بۆ هەڵاواردنی جینسی"،"حەقدەستی بەرانبەر و دادپەروەرانە بۆ ژنان" و"ئازادی بەرانبەری، دادپەروەری جینسی".

دەوترێ، لە کۆی گشتی٨٤ کەس ژنان و پیاوانی دەسبەسەر کراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و گاردی دژی شۆڕش، ٥٩ ژن و ٢٥ پیاو لە بەردەرگای وەزارەتی کار دەسبەسەر کراون.

9/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان