ژنە چالاکێکی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوەوە بە دانی پارەی نەختی و "ممنوعالخروج" لە ئێران مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ژنە چالاکێکی کورد خەڵکی شاری پاوە بە ناوی "ماریا وەیسی" کچی ڕەمەزان لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە دانی بڕی "١میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن" جەریمەی نەختی و دوو ساڵ "ممنوعالخروج" بوون لە ئێران مەحکووم کرا.
ئەو ژنە کوردە لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی"هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام" تاوانبار کراوە.
هەروەها دادگای ئینقلابی شاری پاوە بەو ژنە چالاکەیان راگەیاندووە کە "مافی هیچ جۆرە بەشداری کردنێکی لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا نییە".
10/3/2018