چه‌ند كه‌سێك له‌شاری له‌نده‌ن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵای ئێران داده‌گرن.
چه‌ند كه‌سێك له لایه‌نگران ئایه‌توڵڵا سادق شیرازی یه‌كێك له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی ئێران له‌شاری له‌نده‌ن هێرشیان كردۆته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كه‌یان شكاندووه و پاشان ئاڵای ئێرانیان داگرتووه.
ئایه‌توڵڵا سادق شیرازی یه‌كێك له ئایه‌توڵڵاكانی شیعه‌ی ئێران كه ڕه‌خنه‌گرێكی جدی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، چه‌ند ڕۆژێك لهمهوپێش یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئه‌و ئایه‌توڵڵایه به ناوی حسێن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی له‌ناو لایه‌نگران و شوێنكه‌وتوانی ئه‌و ئایه‌توڵڵا دروستكردووه و له‌شاری كه‌ربه‌لاش ژماره‌یه‌ك له شوێنكه‌وتوانی ئایه‌توڵڵا شیرازی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ڕێكخستبوو.
حه‌مید به‌عیدی نژاد باڵوێزی ئێران له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه چه‌ند كه‌سێكی چه‌قۆ وه‌شێن و داربه‌ده‌ست هێرشیان كردۆته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌شاری له‌نده‌ن.
پۆلیسی شاری له‌نده‌ن ڕایگه‌یاندووه كه هێرشكه‌ره‌كان چوار كه‌س بوون كه هه‌موویان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
هاوكات قاسم فه‌هد به‌رپرسی كاروباری ڕاگه‌یاندنی ئایه‌توڵڵا شیرازی به ئاژانسی بی بی سی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه لهشوێنكهوتووان و لایه‌نگرانی ئایه‌توڵڵا شیرازین و سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كاره‌یان كردووه.
10/3/2018