فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بێدەنگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئورووپا لە بەرانبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرینی بە کارەسات ناوزەد کرد.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ناوەندەکان و کۆمەڵگای مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان دەکات بارودۆخی نالەباری خەڵکی گەمارۆدراوی شاری عەفرین لە بەرچاوبگرن.

لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە:

نزیکەی پەنجا ڕۆژە کە ئەرتەشی تورکیە و گرووپە جیهادییەکانی سەر بەم وڵاتە، هێرشی هەمەلایەنەیان کردووەتە سەر کانتۆنی عەفرین لە باکووری سوریە “ڕۆژئاوا”، هێزە هاوبەشەکانی تورکیە و جیهادییەکان لە ڕێگەی زەوینی و ئاسمانییەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار تۆن بۆمب و مووشەك و گولەیان بەسەر خەڵکی بێدیفاعی عەفریندا باراندووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوە سەربەخۆکان ژمارەیەک لە گوندەکان و شارەکانی کانتۆنی عەفرین لەلایەن هێزە هێرشکارەکانی تورکیەوە داگیرکراوە و خەڵکی ئەم شوێنانە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
زیاتر لە ٣٠٠ ژن و منداڵ و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و دەیان هەزار هاووڵاتی هەڵاتوون یان لەو ناوچانە، کە داگیرکراوە دەرکراون.

خەباتکارانی کورد، پاش ئەوەی باکووری سوریەیان لە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش پاک کردەوە و ئەم گرووپە تیرۆریستییەیان لە شاری ڕەقە وەدەرنا، ئەمەش تووڕەبوونی دەوڵەتی تورکیەی لێكەوتەوە.
ئەم دەوڵەتە کە خەریکی پێگەیاندن و پشتیوانی نهێنی داعش بەهەژمار دێت، هەنووکە خۆی چووەتە گۆڕەپانی جەنگ و بەشێوەیەکی زۆر ڕقاوی خەڵکی مەدەنی و هێزە خەباتکارەکانی کوردی کردووەتە ئامانجی تۆپ و خومپارە و هێرشی بێڕەحمانە.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤ لەو بڕوایەدایە کە هێرشی وێرانکارانە و بێڕەحمانەی هاوبەشی ئەرتەشی ڕاسیزمی تورکیە و گروپە جیهادییە بونیادگەراکان و داعشی نوێ بۆ سەر عەفرین و خەڵکی کورد، هەوڵ و گەڵاڵەداڕێژەری ئەم دەوڵەتە بۆ لەناوبردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دەسەڵاتی ناوچەیی و لەناوبردنی بوونی کانتۆنە خۆبەڕێوبەرییەکان بە تەواوی نەژادپەرەستانە و هەوڵی لە ڕاستای جینایەتی پاکتاوی نەتەوەیی کورد لە باکووری سووریەدایە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە ویژدانە نەنووستووەکانی جیهان دەکات کە سەرنجی جینایەتی ئەرتەشی هاوبەشی تورکیە و داعشی نوێ لە عەفرین بدەن و هەروەها بەشداری و هاودەستی هەندێک لە زلهێزەکان لە شەڕی ناوخۆیی سوریە و بێدەنگی کارەساتباری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەوروپا و چاوەدێرانی نێونەتەوەیی لەسەر ئەو ڕووداوە بانگ دەکات.

13/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان