فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ژمارەیەک لە هەواڵنێرانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە کوردستان داوای هەڵسوکەوتی قەزایی لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکی کوردیان کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە هەواڵنێرانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ دۆزگەری گشتی و ئینقلابی شاری سنە، داوایان لە ناوبراو کردووە تا لەگەڵ ئیجلال قەوامی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ هەڵسوکەوتی قەزایی بکرێت.

ئەم نامەیە کە لەلایەن ١٠ کەس لە هەواڵنێرانی ماڵپەڕ و حەوتوونامەکانی سەر بە ناوەندە ئیتڵاعاتییەکانەوە واژۆکراوە، ئەم ڕۆژنامە نووسە کوردەیان بە "نوسینی بابەت و وتووێژ کردن لەگەڵ میدیاکانی دژە شۆڕش" تۆمەتبار کردووە.

دەوترێت، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، گوشار و بەربەستی زیاتر بۆ ئیجلال قەوامی دروست کراوە، تا ئەو شوێنەی کە ڕێگری لە بەشداری ناوبراو لە کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەکاندا کراوە.

ئیجلال قەوامی، چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکانی خۆی لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوییەوە لە ڕۆژنامەی ئێران دەست پێکردووە، لە ئێستادا وەکوو ڕۆژنامەوانێکی ناسراو لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بە ئەژمار دێت.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان