فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ شەممە لە کۆڕێکدا لە هۆڵی مەولەوی لە زانکۆی (کوردستان) لە سنە، خوێندکارانی کورد لە بەرانبەر ئاخاوتنی سەکونسووڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی کە دژی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی هۆڵەکەیان بەجێ هێشتووە.

بەپێی هەواڵەکان: ئەمڕۆ شەممە 2018/3/10 لە کۆڕێکدا لە زانکۆی کوردستان لە سنە، کە تێیدا "سەعدوڵا مەسعوودیان" سەرکونسوولی ئێران لە سلێمانی قسەی کردووە، لەدژی پێگەی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، خوێندکارانی کوردی بەشداری کۆڕەکە بە نیشانەی ناڕەزایی بەو قسانە بە تێکڕا هۆڵەکەیان جێ هێشتووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە گوتەکانی ئەو بەرپرسە ئێران لەدژی هەرێمی کوردستان بووە و وای نیشان داوە کە هەرێمی کوردستان هیچ پێگەیەکی نییە و دوای ڕیفراندۆم لاواز بووە، ئەم قسانەش کاردانەوەی خوێندکارانی لێ کەوتووەتەوە و هەروەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت جگەلە چەند مەلایەک کەس لەناو هۆڵەکە نەماوە.

10/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان