سەرما و سۆڵەی وەرزی بەهار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خەسارێکی بەرچاوی بە بەروبومی جوتیاران و باخداران گەیاندووە.
به هۆی هاتنی شهپۆلی سهرما و سۆڵه و بارینی بەفر لە وەرزی بەهاردا و بە تایبەتی لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، کشتوکاڵی جوتیاران و بەتایبەت باخداران خەسارێکی زۆری پێگەییوە و جووتیاران لە داهاتی ئەمساڵیان نیگەرانن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئاستی خەساری سەرما لە کوردستانی ڕۆژهەڵات زۆرە و زۆربهی باخەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی سەرما چرۆکەیان لەناوچووه.
به هۆی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرما تا ئاستی ٢ـ ، کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ بە وتەی خودی بەرپرسانی ڕێژیم ١٠٧ میلیارد تمەن زیانی پێگەییوە و کارناسانی وەرزێڕی باس لەوە دەکەن کە ڕێژەی ئەو خەسارەتە دەکرێت تا ٣٠٠ میلیارد تمەنی دیکەش بەرز ببێتەوە.
هاوکات شەپۆلی سەرما لە پارێزگای سنەش زیانی بە ١٤ هەزار هێکتار لە باخاتی ئەو پارێزگایە گەیاندووە کە هەندێک لە باخەکانی ئەو پارێزگایە بە وتەی خودی
جێگری وهزیری پهروهرده و ڕاهێنان و سهرۆكی ئیدارهی ” ڕێكخراوی نێهزهتی سهواد ئاموزی” گوتی، ههر ئێستا بهپێی ئاماره ڕهسمییهكان 2 میلیۆن و ٧٠٠ ههزار كهس له ئاستنی ئێراندا توانی خوێندن و نووسینیان نیه كه لهو ڕێژهیه ٤٠٠ ههزار كهس بیانییهكان، ٣٠٠ ههزار كهس توانای فێربوونیان نیه و ههروهها ٥٠٠ ههزار كهسی دیكهش خۆیان ناوی خۆیان تۆمار كردوه كه نهخوێندهوارن ئهوه له حاڵێكدایه كه پێشتر ناوی ئهو كهسانهمان ههبووه. به پێی ئهو ئاماره له ئاستی ئێراندا به ڕهسمی یهك میلیۆن و ٥٠٠ ههزار كهس نهخوێندهوان و تهنانهت توانی خوێندن و نووسینیان نیه.
بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵدهریی ئیلنا، جێگری وهزیری پهروهرده و ڕاهێنان و سهرۆكی ئیدارهی ” ڕێكخراوی نێهزهتی سهواد ئاموزی” وێڕای ئاماژه بهوهی كه بهڵگهی خوێندنی قوناخی سهرهتایی وهك
حوكمی بهندكرانی شاعیر و ڕهخنهگرێكی كورد له شاری ئیلام له لایهن دادگای پێداچوونهوه تهئید كرایهوه و ناوبراو به تۆمهتی بێڕێزیكردن به پیرۆزییهكان تاوانبار كراوه.
بهپێی ڕاپۆرتی ناوهندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی ٥ ساڵی زیندانیكردنی محهممهد عهلی محهممهدی كه ڕژی ٨ی بانهمهڕی ساڵی پێشوو پاش خوێندنهوهی شێعرێكی تهنز له كاتی ههڵبژاردندا له شاری ئیلام دهسبهسهر كرابوو ، له دادگای پێداچوونهوهی ئهو حوكمهی وهك خۆی پهسند كرایهوه.
حوكمی ناوبراو 3 ساڵ زیندانی به شێوهی ههڵپهساردن و 2 ساڵیش تهعزیرییه. ئهوه له حاڵێكدایه كه پێش دهركردنی ئهو حوكمه له لایهن دادگای سهرهتاییهوه سپای پاسداران ڕایگهیاندبوو كه ناوبراو بێتاوانه و ئازاد كراوه.
بهڵام له دادگا به
پارێزەری کچانی شیناوێی شاری پیرانشار، دەوڵەتی ئێرانی بە بەرپرسی ئازار و مەینەتییەکانی کچانی شیناوێ زانی.
حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری کچانی شیناوێی پیرانشار ڕایگەیاندووە: ماوەی ٦ ساڵە لە ئێش و ئازارەکانی ئەو کچانە تێدەپەڕێ، دەبێ دەوڵەت قەرەبووی ئەو هەموو ئازارە بکاتەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: "لە ماوەی ئەو ٦ ساڵەدا، هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٦٠ نەشتەرگەری بۆ ئەو کچانە کراوە، دەبێت دەوڵەت قەرەبووی ئەو زیانلێکەوتووانە بکاتەوە.
ئەحمەدینیاز هەروەها دەڵێت: من بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کچانی شیناوێ دەکەم و دووبارە لە سەر دەوڵەت سکاڵا تۆمار دەکەم لە هەمبەر کەمتەرخەمی و قەرەبوونەکردنەوەی زیانەکانیان.
ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی 1391ی هەتاوی، ٣٧ قوتابی کچ بە هۆی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی خوێندن لە قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتانی لەڕادەبەدەر بوون و دوو قوتابیش بە ناوەکانی "سەیران یەگانە و "سارینا ڕەسووڵزادە" بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.
ئەو پارێزەرە کوردە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، داوای گواستنەوەی
چوار هاووڵاتیی کورد لە شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری کرماشان، چوار کەسیان بە ناوەکانی"کەمال جەوانمیری"،"ئیلهام جەوانمیری"،(خوشک) "توران میرزایی"(دایک) و "ئیرەج جەوانمیری" (باوک)دەسبەسەر کردووە.
هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا باس لەوە دەکات کە هێزە ئەمنیەتییەکان پاش بانگهێشت کردنی کەماڵ جەوانمیری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان دەسبەسەر و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە کوردە و سێ کەسی دیکە لە
وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتی رووسیا، تورکیا و ئێران لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، کۆ دەبنەوە.
کۆبوونەوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 28/4/2018 لە مۆسکۆی بە ئامادەبوونی سێرگی لاڤرۆڤ، محەمەدجەواد زەریف و مەولود چاوشئۆغڵوی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران و تورکیا بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، لاڤرۆڤ، زەریف و چاویشئۆغڵو تاوتوێی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و سووریا و رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی دەکەن.
ئەو کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ئەو سێ وڵاتە دێت، کە تایبەت بوو بە روشی سووریا.
رۆژی چوارشەممە 4/4/2018، هەرسێ سەرۆک ڤلادیمێر پوتین، حەسەن
پامپێۆ گوتی بە بێ چارەسەرکردنی کەم و کوورییەکانی ڕێکەوتنی ناوکی، سەرۆک تڕامپ ڕەنگە بڕیار بدات ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە بێتە دەر.
مایک پاپمێۆ وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ ئەوەی لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای عەڕەبستانی سعودی، ئیسڕایل و ئوردون، سێ هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، سەبارەت بە هەڵویستی ترامپ بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی دوا.
بەڕێز پامپێۆ کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەیی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ سەردانی بڕوکسڵی کرد، لە دەمێکدا خەریکی درێژەدان بە سەردانەکەی بوو کە سەرۆک تڕامپ هەڵوێستی نوێی ئەمەریکای سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران زیاتر دەخاتە ڕوو.
سەرۆک تڕامپ رۆژی هەینی لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری دا بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی ئاڵمان گوتی: "دەبێت دڵنیابین ئەو ڕژیمە خوێنڕێژە دەستی بە چەکەکانی ناوکی ڕانەگات."
سەرۆک تڕامپ، پرۆگرامی موشەکەکانی باڵستیکی کۆماری ئیسلامی، هەوڵەکان بۆ ناسەقامگیری لە ناوچەکە، بە تایبەتی لە سوریا و یەمەن، و سنووردارکردنی کات بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یورانیوم
بەڕێوبەری گشتیی ئاوی ناوچەیی تاران، هۆشداری داوە، کە دۆخی ئاو نالەبارە و بەرەو جیرەبەندی دەچێت.
بە وتەی عەلیڕەزا بەختیاری، بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی ئاوی ناوچەیی تاران، دۆخی ئاو لە تاراندا لە ئاستی قەیرانیدایە و پاشکەوتە ئاوییەکانی لە بەنداوەکانی تاران زۆر کەمن و تەنیا جیرەبەندی دەتوانێت چارەسەری ئەو قەیرانە بکات.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، بەکارهێنانی ئاوی خواردەمەنی زۆر لەسەرە و ئەو ڕێژەیە ٣٥ لەسەدە، لە حاڵێکدا کە لە شارەکانی دیکەی ئێراندا ٧ لەسەدە و سازکردنی لەڕادەبەدری بەنداو و بیری ئاو بووەتە هۆی قەیرانی ئاو لە سەرتاسەری ئێران
بە پێی هەواڵی ژینگەوان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤ی گوڵانی ۹۷ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شاری بانە و ژینگەدۆستانی ئەوشارە ، بە مەبەستی زیاتر ڕازاندنەوەی گوڵی زەردوسوور لە مەزارگەی سڵێمانبەگ، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی و نوەژەنکردنەوەی ئەو شوێنە گەشتیارییە بەڕێوەچوو.
ئەو چالاکییە ژینگەپاڕێزییە کە بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی پاژین ڕێکخرابوو ، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک تایبەت بە ژینگە پارێزی ، بڕی ٨٠٠٠ خەڵفی گوڵی زەردو سوور کە لە لایەن شارەداری بانەوە ئامادەکرابوو چێندران.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە فوواد حەسەنی ساوان وتەبێژی ئەنجومەنی پاژین چەند وتەیێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و دەست خۆشی لە جەماوەری خەڵکی بانە کرد کە
دۆسیەی زیندانییەکی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانیی ناوەندی شاری ورمێ بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دیوانی باڵای وڵات کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دۆسیەی هیدایەت عەبدوڵاپوور، زیندانی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام بۆ پێداچوونەوە رەوانەی لقی ٤٧ی دیوانی باڵای وڵات کراوە و ناوبراو چاوەڕوانی تاوتوێ کردنی دۆسیەکەیەتی.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەبدوڵلاپوور وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: "بەدواداچوونی کاروباری حقووقی دۆسیەی هیدایەت عەبدوڵاپوور لەلایەن حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری دۆسیەکە ئەنجام دراوە و ئێمە چاوەڕوانی حوکمی دیوانی باڵای وڵاتین".
ناوبراو دەڵێت: "دەرکردنی دووبارەی حوکمی ئێعدام بۆ هیدایەت لە
جێگری سەرکۆماری یەمەن ڕایگەیاندووە شکستمان بە پیلانی ئێران بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەموو یەمەن هێناوە.
ژنراڵ عەلی مۆحسێن ئەحمەر، جێگری سەرکۆماری یەمەن سەبارەت بە دواڕەوشی وڵاتەکەی ئاشکرای کردووە: ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە حووسیەکانی سەر بە ئێران و شکستپێهێنانی پیلانەکانی ریژیمی تاران گرینگ و کاریگەر بوون.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هاتاوی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی فەرماندەیی ئەرتەشی یەمەن و هێزەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبیدا، رایگەیاندووە کە ئەرتەشی یەمەن بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی توانیویانە شکست بە گەڵاڵەی کوودە
ە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، ٥ چالاکی کرێکاری لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری سنە بانگ کران و هەڕەشەیان لێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا و چەند ڕۆژ پێش، ٥ کەس لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنە، بە ناوەکانی “شەریف ساعدپەنا، حەبیبوڵڵا کەریمی، غالب حوسێنی، خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵحنیا” جیاجیا لەر لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب بانگ کران و هەڕەشەی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاریان لێ کردوون.
پیویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو، ئەو چەند چالاکانە بە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی داخرانی سنوورەکان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە، دوکانداران و بازاڕیانی شارە سنوورنشینەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات مانیان گرت کە بانگهێشتی کۆمەلێک هاووڵاتی لێکەوتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دوکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان و زۆربوونی "تعرفەهای گمرکی" مانیان گرت و داوای کرانەوەی سنوورەکانیان کرد؛ بازاڕییانی شاری بانە لەو مانگرتنەدا، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەهۆی داخستی سنوورەکان، سفرەی خاڵیان لە بەرانبەر پاساژی بەهەشت ڕاخست.
لە درێژەی مانگرتنی دوکانداران و بازاڕیانی ئەو دوو شارە، چەند شارێکی دیکە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر داخستنی سنوورەکان و پشتیوانی لە بازاڕیانی شارەکانی کوردس
هەڕەشەی شەڕ لە لایەن ڕێژیمی ئێران، دژی ئیسرائیل پڕ ڕەنگتر بووە و ڕێژیمی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لە خاکی سووریەدا خۆ ئامادە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی CNN دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل و ئامریکا بڵاویان کردووەتە کە لە ماوەی ڕۆژرانی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران بە فڕۆکە، باری مووشەک و چەکوچۆڵی نیزامی بۆ هێزەکانی بەشار ئەسەد یا دەسپێکی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بەڕێ کردووە.
هەواڵدەریی CNN باسی لەوەش کردووە کە بەرپرسانی ئەمنییەتیی ئامریکا و ئیسرائیل فڕینی ئەو فڕۆکانەیان لە ئێرانەوە بۆ سووریە تەئید کردووە و جەختیان کردووەتە کە ئەو فڕۆکانەی ڕێژیمی
ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی وتی ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا قبوڵ ناکات کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی 2015 دا واژۆیان کردووە.
لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی کە دەکاتە 12 ی مانگی پێنج کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە دانراوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا باسیان لە ڕێکەوتنێکی نوێ کردووە کە چارەسەری ترسەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.
دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری عەلی ئەکبەری ولایەتیەوە