دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێیەوە، بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژی پێش، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ١٨ مانگ زیندانی بە سەر دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوەکانی "جەعفەر ئەمینی" و "حامید سپهری"، سەپاند.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، کە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵاتـ"ـن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران.
ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە، کۆتایییەکانی مانگی خاکەلێوەی
مانگرتن لە کارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران لە ڕۆژی ٢٢ی ئایارەوە دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، مانگرتنەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت.
بارهەڵگرەکانی ئێران بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گرانبوونی پارچەی بارهەڵگر و هەروەها کەمبوونی کرێی ئەو بارهەڵگرانە مانیان لە کارکردن گرتووە و هاتووچۆ و گواستنەوە لە وڵاتیان تووشی کێشەی جدی کردووە.
ئەو مانگرتنە لە ماوەی چوار ڕۆژدا سنووری دەیان پارێزگای ئێرانی تێپەڕکرد، لە هەندێک پارێزگادا بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و بەنزینیش بەشداری مانگرتنەکە بوون، ئەوەش وایکردووە بەنزین
عەباس کەمەندی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە لە خۆرئاوای شاری سنە لە گەڕەکی جه‌وراوا لە دایک بووە. لە سەرەتای منداڵییەوە ئۆگریی بە ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی هەبووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا سەرقاڵی شێعر هۆنینەوە و چیرۆکنووسین بووە و بە وتەی خۆی لاسایی هیچ کەس و شێوازێکی نەکردووەتەوە.
کەمەندی جیا لە ھونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لە بواری وێنەکێشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردی دا هەبووە و ماوەی ٣٥ ساڵ لە رادیۆی دەنگی شاری سنە کاری کردووە.
لە تەمەنی ٢٣٣ ساڵیدا ژیانی ھاوبەش
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری ماكۆ به توندی هه‌ڕه‌شه له شاهین دێهقان مێشداری ئه‌و شاره ده‌كه‌ن و پێیان گوتووه كه ده‌بێ واز له‌و كاره بێنی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، شاهین دێهقان له به‌هاییه‌كانی شاری ماكۆیه و ماوه‌ی 17 ساڵی له بواری مێشدارییهوه چالاكی ده‌كا و هێزه‌كانی ئیتلاعات 10 ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێداوه كه مێشه‌كانی بفرۆشی ه واز له‌و كاره بێنێ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ئیتلاعات هه‌ڵوێست بگرێ هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانی كردنی لێكراوه و هه‌موو كهندووهكانیشی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێ.
شاهین دێهقان پێشتریش له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات بانگ كرابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دابوونه‌وه.
له حاڵێكدا له ئێران پێش به چالاكییه ئابووریی به‌هاییه‌كان ده‌گیردرێ كه له شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی، ڕاوێژی تایبه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانیی سهركۆمار له كاروباری مافی شارۆمه‌ندی ساڵی
سپای پاسداران لەگەڵ ئازادکردنی یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردستان و ئێران دژایەتی کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سپای پاسداران لەگەڵ ئازادکردنی محەممەد نەزەری، زیندانی سیاسی دژایەتی دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندووە: "کاتێک محەممەد نەزەری لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتبوو، دۆزگەر لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنی کرد و بەڵێنیی ئازادکردنی محەممەد نەزەری دا، بەڵام سپای پاسداران دژایەتی لەگەڵ
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌یدا له ئامه‌دی باكووری كوردستان، داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد په‌رته‌وازه نه‌بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په له میانی بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه بڕیاره رۆژی 24-6-2018 ئه‌نجام بدرێت، له ئامه‌د گوتارێكی پێشكه‌شكرد. بوڵدان گوتی "لە بەرامبەری هاوپەیمانی ئاک‌پارتی و مەهەپە، ئێمەش وەک سەرجەم پێکهاتە کوردییەکان دەڵێن وەرن با هەموو پێکەوە دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی و ئەو هاوپەیمانیێتییە پێکبهێنین کە خاڵی هەرە گرینگە لە گەیشتنمان بە ئازادی. هەموو دامەزراو و تاکێک کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات نابێت
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت هێرشی سه‌ر ئێران بكات، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پیشووی عێراق چاوه‌ڕێیان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یامه‌ی ئێمه‌ی پێگه‌یشتووه، كه ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پێشووی عێراق ده‌بنه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی 5 به‌رپرسی ئێرانی‌یان خستۆته لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاره ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری و دارایی نوێیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به‌هۆی
رۆژی یەکشەممە ٢٩ی بانەمەڕ ٢٧١٨ی کوردی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی ئیلام سەردانی بنەماڵەی گیراوی سیاسی رامین حوسێن پەناهیان کرد
شایانی باسە لەو دیدارەدا چالاکانی ئیلام پشتیوانی و هاودەنگی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای بە ناحەق سەپیندراوی سەر رامین حوسێن پەناهیان دەربری.
جێگای ئاماژە پێدانە کە چالاکانی مەدەنی ئیلام خۆراگری دایە شەریفە و خالۆ میرزایان بەرز نرخاند و لە نزیکەوە هاوسۆزی و هاودڵی خۆیانیان پێ راگەیاندن.
پێویستە بوترێ کە ژاکان باران ئیلامی شاعێری نەتەوەیی و خۆشناوی کورد
لە ڕێوڕەسمێکدا ساڵیادی کۆچی‌دوایی قالەمەڕە، ژەنیاری شمشاڵ و هەڵگری سۆزی ئەهوورایی نەتەوەیەک، لە شاری بۆکان بەرز ڕاگیرا.
ئێوارەی رۆژی دوو شەممە ٣١ی بانەمەڕ کە هاوکات بوو لە گەڵ نۆیەمین ساڵیادی کۆچی‌دوایی قالەمەڕە ، بە ئامادەبوون و بەشداریی کۆمەڵێک لە شاعیران و هونەرمەندانی شاری بۆکان و دەورووبەری ئەوشارە لەسەر گڵکۆی ئەو هونەرمەندە نەتەوەیی و لێهاتوویە، ڕێورەسمی یادکردنەوە لە قاڵەمەڕە بەڕێوەچوو.
هونەرمەندان و نووسەرانی دەروەستی کورد بە ئامادەبوونیان لە مەزارگەی شاعیران
چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری کرماشان لە ترسی دەسبەسەر کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان، خۆی حەشار داوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "شەهریار تەهماسبی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کرماشان، پاش هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە، لە ترسی دەسبەسەرکرانی خۆی حەشار داوە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو چالاکە مەدەنییە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندووە: "ڕۆژی شەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ سێهەمین جار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی شەهریار تەهماسبی و ویستوویانە ناوبراو دەسبەسەر بکەن".
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەگەری زۆری هەیە شەهریار تەهماسبی ئێرانی بە جێ هێشتبێت".
ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانان بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە پشتبەستن بە ماددەی ٥٠٠ یاسای سزای ئیسلامی لە
مامۆستایەکی زانکۆ، لە پارێزگای سلێمانی، بەڵگەیەکی نوێی لەسەر تێرۆری دوکتور قاسملوو بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەریف هەژاری، مامۆستای زانکۆ لە پارێزگای سلێمانی، بۆ یەکەمجار بەڵگەیەک لە بارەی دۆسییەی تێرۆری دوکتور قاسملوو بڵاو کردەوە.
ئەم بەڵگەیە هەڵوێستی ئامریکا بە نیسبەت تێرۆری دوکتور قاسملوو نێشان دەدات، کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ دەولەتی ئوتریش نێردراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا به ده‌وڵه‌تی ئوتریشی ڕاگه‌یاندووە: "به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و باوه‌ڕپێكراو له به‌رده‌ستن كه حكوومه‌تی ئێران و باڵوێزخانه‌ی ئێران له ئوتریش، به‌و تێرۆرەکارییە ناپه‌سه‌نده، تێوه گلاون و گومانلێكراوه‌كانیش هه‌ڵگری پاسپۆرتی دبلۆماسیی ئێران بوون".
بهڵگهنامهكهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، له ٢٢ی ئاگۆستی ساڵی ١٩٨٩، له وه‌زاره‌تی
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راي گه‌ياند، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له دژى ئێران و هه‌وڵه‌كانى بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه پێكبهێنێت.
بڕياره، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (مايك پۆمپيۆ) رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، له وتارێكدا سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ده‌ره‌وه، به وردى باسى ئێران بكات و بيرۆكه‌ى پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ رابگه‌يه‌نێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (هێزه‌ر ناوێرت)، دوێنێ به میدیاکانی راگه‌ياند، "ئه‌مريكا كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ ده‌كات".
گوتيشى: "ئه‌مريكا به ئامانجى چاودێريكردنى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به‌دواداچوونى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى تاران ده‌يان دات بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی سووریا گواستیه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان پێگه‌كانی "حیزبوڵڵای لوبنانی" له‌ناو خاكی سووریای بۆردومانكرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، بۆردومانه‌كه ناوچه‌ی "تلول ئه‌لحومر" گرده سووره‌كانی له باكووری قونه‌یتره كردۆته ئامانج، كه به‌شوێنی جێگیربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌ناسرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌یپێكرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتۆتە نزیک بە ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. بە پێی دواین نرخە فەرمیەکانی رۆژی پێنج شەممە ١٧ی مای/٢٧ی گوڵان هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە ٧٩.٤٠ دۆلار فرۆشرا. ئاسیا زۆرترین خەساری بەر دەکەوێت لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. سەرچاوەکانی ئۆپێک ئاماژە بەوە دەکەن کە گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران و کێشەو ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری روەیتەرز، رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی گوڵان/١٧ی مای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بۆوە بۆ ٧٩،٤٠ دۆلار و٠،١٤ لە سەد بەرز بوونی بە خۆیەوە بینی.
نرخی نەوتی وێست تەگزاز ئێنتەر مێدیەت گەیشتە
ئەمەریکا 12 مەرجی سەرەکی بۆ ئێران داناوە بۆ لابردنی سزاکانی سەری و دەسـتپـێکردنەوەی پەیوەندی دیـپـلۆماسی و بازرگانیـیەکان لەگەڵیدا و هەروەها بوژاندنەوەی ئابوریـیەکەی.
مایک پەمپـێو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە وتارێکدا سیاسەتی نوێی واشنتنی بەرامبەر ئێران خستە ڕوو و گوتی ئەو وڵاتە بووەتە مایەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر واز لە سیاسەتە دوژمنکاریـیەکانی نەهێنێت، ئەوا قورسترین سزای بەسەردا دەسەپـێنرێت.
گوتیشی چیتر واشنتن لە بارەی ڕێکەوتنی ناو‌کی وتووێژ ناکات، بەڵکو کۆمەڵێک داواکاری هەن کە دەبێت ئێران جێبەجێان بکات تاوەکو ئەمەریکا لە بەرامبەریدا هەڵوێستی بگۆڕێت. داواکاریـیەکانیش:
یەکەم: دەبێت ئێران تەواوی ڕەهەندە لەشکریـیەکانی سیستەمی ناو‌کی