فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێیەوە، بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کران.

بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژی پێش، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ١٨ مانگ زیندانی بە سەر دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوەکانی "جەعفەر ئەمینی" و "حامید سپهری"، سەپاند.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، کە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵاتـ"ـن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران.

ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە، کۆتایییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاندووە: کە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دادگا بە شێوەی فەرمی ئەو حوکمەی بەو دوو چالاکە ژینگەپارێزە ڕاگەیاندووە و بەپێی بڕیاری دادگا، حامید سپهری بە یەکساڵ و جەعفەر ئەمینی بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون.

26/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان