فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سپای پاسداران لەگەڵ ئازادکردنی یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردستان و ئێران دژایەتی کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سپای پاسداران لەگەڵ ئازادکردنی محەممەد نەزەری، زیندانی سیاسی دژایەتی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندووە: "کاتێک محەممەد نەزەری لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتبوو، دۆزگەر لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنی کرد و بەڵێنیی ئازادکردنی محەممەد نەزەری دا، بەڵام سپای پاسداران دژایەتی لەگەڵ ئازادبوونی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دەکات".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "سپای پاسداران، داوایان لە محەممەد نەزەری کردووە لە هەمبەر ئازادبوونی لە زیندان، "توبە‌ نامە"یەک بنووسێت".

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، ئەو زیندانییە سیاسییە بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە "ماوەی ٢٤ ساڵ بە بێتاوان لە زیندان دام، ئێستا بۆ بێتاوانییەک کە نەمکردووە، تۆبە بکەم".

ئەو سەرچاوەی هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "محەممەد نەزەری پاش ڕەتکردنەوەی داواکاریی سپای پاسداران، خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو (٩٦) بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە".

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری "ساین قەڵا"، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە مافی هەر جۆرە مورەخەسییەکی یاسایی بێبەرییە.

ئەو هاووڵاتییە سەرئەنجام ساڵی ١٣٧٨ حوکمی لەسێدارەدانەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ورمێ و ڕەجایی‌شاری کەرەج لە دەسبەسەری دایە و لە مافی چوونە مەرەخەسیی بێبەرییە. ئەو زیندانییە سیاسیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ خەزەڵوەر ساڵی ٩٦، لە سەر داواکاری محەممەد حوسێن ئاقاسی، پارێزەری دۆسیەی ناوبراو کۆتایی بە مانگرتنە ٩٩ ڕۆژیەکی خۆی هێنا.

٢٣/٥/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان