فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی سووریا گواستیه‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان پێگه‌كانی "حیزبوڵڵای لوبنانی" له‌ناو خاكی سووریای بۆردومانكرد.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه‌، بۆردومانه‌كه‌ ناوچه‌ی "تلول ئه‌لحومر" گرده‌ سووره‌كانی له‌ باكووری قونه‌یتره‌ كردۆته‌ ئامانج، كه‌ به‌شوێنی جێگیربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌ناسرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌یپێكرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێر ئه‌لزور له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ بیستراوه‌ و، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بووبێت.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ ناوچه‌كه‌ دووپاتیانكرده‌وه‌، ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ بیستراوه‌، ژماره‌یه‌كی زۆری میلیشیا و سوپای پاسدارانی ئێرانی لێ جێگیركراون.

تائێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و نه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه‌ له‌باره‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌ بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك تائێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانانه‌ش نه‌زانراون.

به‌مدواییانه‌ ئیسرائیل چه‌ندین جار پێگه‌ی سه‌ربازی ئێرانییه‌كانی له‌ناو خاكی سووریای كردۆته‌ ئامانج، له‌م چاوارچێوه‌یه‌شدا، له‌ 9ی ئه‌م مانگه‌ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ جۆلان، له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ به‌ 20 مووشه‌ك بۆردومانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر هێزه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكی فراوانی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران ئه‌نجامدا و، ته‌واوی یژێرخانی سه‌ربازی ئێرانیان له‌ناو خاكی سووریا له‌ناوبرد

20/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان