وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راي گه‌ياند، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له دژى ئێران و هه‌وڵه‌كانى بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه پێكبهێنێت.
بڕياره، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (مايك پۆمپيۆ) رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، له وتارێكدا سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ده‌ره‌وه، به وردى باسى ئێران بكات و بيرۆكه‌ى پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ رابگه‌يه‌نێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (هێزه‌ر ناوێرت)، دوێنێ به میدیاکانی راگه‌ياند، "ئه‌مريكا كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ ده‌كات".
گوتيشى: "ئه‌مريكا به ئامانجى چاودێريكردنى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به‌دواداچوونى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى تاران ده‌يان دات بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاسايشى ناوچه‌كه زۆر وڵاتی جيهان كۆ ده‌كاته‌وه".
هێزەر ناوێرت گوتى: "ئێمه ئامانجمان گه‌لى ئێران نييه، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه".
روونيشي كرده‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشوازى له (200) ديپلۆماتكار و باڵيۆزى بيانى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكايان بۆ روون بكرێته‌وه له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له رێككه‌وتنى ناوكى.
20/5/2018