فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌یدا له‌ ئامه‌دی باكووری كوردستان، داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد په‌رته‌وازه‌ نه‌بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.

په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ له‌ میانی بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 24-6-2018 ئه‌نجام بدرێت، له‌ ئامه‌د گوتارێكی پێشكه‌شكرد. بوڵدان گوتی "لە بەرامبەری هاوپەیمانی ئاکپارتی و مەهەپە، ئێمەش وەک سەرجەم پێکهاتە کوردییەکان دەڵێن وەرن با هەموو پێکەوە دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی و ئەو هاوپەیمانیێتییە پێکبهێنین کە خاڵی هەرە گرینگە لە گەیشتنمان بە ئازادی. هەموو دامەزراو و تاکێک کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات نابێت لە دەرەوەی ئەو هاوپەیمانێتییە مێژووییە بمێنیتەوە".

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ گوتیشی "ئێمەی کورد نەک لەبەر ئەوەی لاوازین، بەڵکو لەبەر ئەوەی پارچە پارچەین دوورین لە ئازادی. دەمەوێت ئاماژە بەم خاڵە گرینگە بکەم. گەلی کورد دەرکی بەوە کردووە کە کەرکووک و عەفرین، شرناخ و مەهاباد چارەنووسیان یەکە".

23/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان