رۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵات بەناوی (حەمید برۆکی میلان) خەڵکی دەورووبەری چاڵدران لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئەرتەشی تورکیەوە تەقەی لێکراوەو بە خەستی
وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە هەوڵ دان کە دوای پەسندکردنی خولی دووهەمی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، تەحریمی نوێ دژی ئەو ڕێژیمه پەسند بکەن.
ڕۆژنامەی "والستریت ژۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە هەوڵ دان ڕۆژی ١٩ی نوامبر چەند ڕۆژ دوای پەسندکردنی خولی دووهەمی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، تەحریمی نوێ دژی ئەو ڕێژیمه پەسند بکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرته، ئەو بڕیارەی وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپا
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەڵمانیا داوا دەکات سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕوسیا درێژتر بکرێتەوە چونکە مۆسکۆ بەتەواوەتی پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنی ئاشتی لە ئۆکرانیادا کە لە ساڵی 2015 لە مینسک واژۆ کرا.
مێرکڵ لە سەردانێکیدا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە پیترۆ پۆرۆشینکۆ کەوت و وتی " پابەند بوون نیە بە ڕێکەوتننامەی مینسکەوە و هیچ پێشڕەوییەکیش
رۆژی سێ شەممە ٨ی رەزبەر شارۆمەندێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی (ئەمیر حاجی پوور) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراوەو گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم شارۆمەندە کوردە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، “محەممەد ساڵح شەکەری”، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز، پاش سێ حەوتوو دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی ناوەندی ئەو شارە بە دانانی بارمتەی ٧٥ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە وتەی سەر چاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز حیسابە بانکییەکانی ئەو مامۆستا کوردەی داخستووە و هەروەها ناوبراو لە ژێر چاوەدێری ئیتلاعات دایە.
بە پێی ڕاپۆڕتی کوردپا شەوی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١١، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر ماڵی “محەممەدساڵح شەکەری” و ناوبراویان
کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کار و چالاکی لە بواری کۆمەڵایەتی، وەکوو ئافرەتی نموونەی ساڵ دیاری کرا.
"هاجەر زەندی"، کچە خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، وەکوو ئافرەتی ساڵ دەستنیشان کرا.
ئەو کچە خوێندکارە کوردە، بە هۆی چالاکی و هاوکاری زۆربەی رێکخراوە ناحوکومییەکان، هاوکاری کردووە و لە لایەن لێژنەی داوەرانی زانکۆی
رۆژی سێشەممە دەوڵەتی دانیمارك رایگەیاند دەزگای هەواڵگری ئێران هەوڵی داوە بۆ تیرۆركردنی نەیارێكی خۆی لەسەر خاكی دانیمارك. لەمبارەیەوە ئاسایشی كۆپنهاگن هاووڵاتییەكی نەرویجی بەرەگەز ئێرانی دەستگیر كرد.
ئاسایشی دانیمارک ئاشكرای كرد كە هەواڵگری ئێران لە پشت پلانێکەوە بووە بۆ تیرۆرکردنی ژمارەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە دانیمارک، لەنێویاندا سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی بەرەگەز ئێرانی.
لەمبارەیەوە تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) لەزاری ڤین بۆرك ئێندرسن بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی دانیماركی گواستەوە كە هەوڵە تیرۆریستیەكە بۆ كردنە ئامانجی ڕێبەری لقی
بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیەتی دانیمارک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە راستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنەوە بڵاو دەکرایەوە رایگەیاند کە پۆلیسی ئەم وڵاتە لە چالاکیەکی بەرفراواندا کە هاوینی رابردوو لە رۆژهەڵاتی دانیمارک ئەنجامی داوە، توانیویەتی هێرشێکی تیرۆریسی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران پووچەڵ بکاتەوە.
بە هۆی ئەم هەوڵە تیرۆریستییەی هێزەکانی رژیمەوە، وەزارەتی دەروەی دانیمارک سەرەتا باڵێۆزی کۆماری ئیسلامی بانگ کرد و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد، دواتر دانیمارک باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە.
فین بۆریخ ئاندێرسۆن بەرپرسی بەشی ئەمنیەتی دانیمارک رۆژی سێ شەممە ٨ی خەزەڵوەر/ ٣٠ ئۆکتۆبەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دایگەیاند پۆلیسی دانیمارک ٢٨ی سێپتەمبەری ئەمساڵ دوای ئەوەی ئاگادار کرایەوە کە پۆلیسێکی ژمارە سوید دزراوە، بە ماوەیەکی کورت سنووری نێوان دانمار، سوید و ئاڵمانی
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، جەنایەتێکی دیکەی خولقاند و دوو لاوی خەڵکی شاری سەرپێڵی گولـلەباران کرد.
بە پێی وتەی چەند شایەتحالێک، شەوی هەینی، ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دوو لاوی خەڵکی سەرپێڵ و زەهاویان لەسەر، لە شوێنێک بە ناوی "نەڵکمین"، سنووری نێوان تەوێڵە و هانەگەرمەڵە، تیرباران کرد.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان :ڕێژیمی ئێران بۆ سەرپۆشکردنی ئەو جەنایەتە لە نێو خەڵکدا وایان بڵاو کردووەتەوە کە ئەو دوو لاوە لە کاتی تێپەڕین لە سنوور، کەوتوونەتە سەر مین و گیانیان
کچە وێنەگرێکی خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی وێنەگریی لە وڵاتانی قیرقیزستان و تاجیکستان پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.
ژاڵە بەهرامی، هونەرمەندی بەشی وێنەگریی لە فێستیڤاڵی وێنەگری، کە لە دوو وڵاتی قیرقیزستان و تاجیکستان بەڕێوە چوو، دوو میداڵی زیوی بە دەست هێنا.
ئەو کچە وێنەگرە کوردە، بە دوو بەرهەمی "کشاورزان" و "گل
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ئاگاداری جموجۆڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رۆژی شەممە 27/10/2018، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، چەند پارچە چەکێکی ئێرانییان دەستکەوتووە، کە ئەو وڵاتە بۆ تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەکاری دەهێنێ.
جێیمس ماتیس هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ”ئێمە دەزانین ئێران لە ناوچەکە خەریکی چییە“، بەڵام ئەمریکا کار دەکات بۆ وەستاندنی
نووسەر و لێکۆڵەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانیی لە زانکۆی جورج واشنگتۆن وەرگرت.
رۆژی شەممە، ٥ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاوی، کامیل ئەحمەدی خەڵکناس و لێکۆڵەری بوارەکانی فەرهەنگی ناوچەیی، منداڵان و ژنان و مافی کەمینەکان، لە کێبڕکێ لە گەڵ لێکۆڵەرانی میسر، کێنیا، بریتانیا و ئامریکادا، وەکوو براوەی یەکەمی خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانی لە زانکۆی جۆرج واشنگتۆن هەڵبژێردرا.
ئەحمەدی کە بڕوانامەی لێزانیی خۆی لە ئینگلیس وەرگرتووە، لە بەشی ئەدەبیاتدا بە هۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و نووسینی کتێبەکانی بە ناوەکانی"قتلهاى ناموسى"، "بەنام سنت، پژوهشی جامع در باب ختنه زنان در ایران"، "طنین سکوت، پژوهشی جامع در باب ازدواج کودکان"، "خانەای با در باز، پژوهشی
بە هۆی خۆڵبارینەوە بەشێک لە قوتابخانەکانی کوردستان داخران.
رۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر خۆڵبارینی باشووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوەو بۆ بە هۆی داخرانی قوتابخانەکانی شارەکانی سەردەشت و سەقز، سنە، مەریوان، سەوڵاوا ، بانە، ئیلام و چەند شوێنێکی دیکە.
بەشی پێوەندییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و ڕاهێنانی سنە، رایگەیاند : قوتابخانەکانی شارو دێهاتەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی پیسبوونی هەوا، لە هەردوو شیفتی پێشنیوەڕو وپاشنیوەڕۆ، پشوویەو منداڵان لە ماڵەوە بمێنەوە.
خۆڵبارین یەکێک لە گرفتە ژینگەییەکانی ناوچە سنوورییەکانە کە چەند ساڵە زیاتر بووەو ئێران، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی عێراق بە هۆکارەی زیادبوونی دەزانێت.
وەدەنگ هاتنی بەرپرسانی ژینگە و وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدا
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نێی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی (جەماڵ گەرامی)، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شێوەی دەستبەسەر کردنی
لەشکری ئیسرائیلی ڕۆژی شەممە هێرشێکی ئاسمانی فراوانی کردۆتە سەر کەرتی غەززە، وەکو دەڵێت ئەمەش وەکو بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە موشەکیانەیە کە ڕۆژی هەینی لە کەرتی غەززەوە کراونەتە سەر باشوری ئیسرائیل.
وەکو لە بەیاننامەکەی لەشکری ئیسرائیلیدا هاتووە فڕۆکە جەنگییەکان و هەلی کۆپتەرەکانی ئیسرائیل بنکەو بارەگاکانی حەماسیان لە غەززە کردۆتە ئامانج.
ڕێکخراوی حەماس بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی هەینی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام ئیسرایل دەڵێت ئەم گروپەی کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی لەدەستدایە بەرپرسیارن لە هەر جۆرە ڕووداوێکی لەم شێوەیە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە چەند کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لە دەستداوە، بەڵام بە پێی بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکانی ڕۆژی شەممە