فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، “محەممەد ساڵح شەکەری”، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز، پاش سێ حەوتوو دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی ناوەندی ئەو شارە بە دانانی بارمتەی ٧٥ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە وتەی سەر چاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز حیسابە بانکییەکانی ئەو مامۆستا کوردەی داخستووە و هەروەها ناوبراو لە ژێر چاوەدێری ئیتلاعات دایە.
بە پێی ڕاپۆڕتی کوردپا شەوی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١١، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر ماڵی “محەممەدساڵح شەکەری” و ناوبراویان دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

31/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان