فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیەتی دانیمارک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە راستەوخۆ لە تەلەفیزیۆنەوە بڵاو دەکرایەوە رایگەیاند کە پۆلیسی ئەم وڵاتە لە چالاکیەکی بەرفراواندا کە هاوینی رابردوو لە رۆژهەڵاتی دانیمارک ئەنجامی داوە، توانیویەتی هێرشێکی تیرۆریسی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران پووچەڵ بکاتەوە.

بە هۆی ئەم هەوڵە تیرۆریستییەی هێزەکانی رژیمەوە، وەزارەتی دەروەی دانیمارک سەرەتا باڵێۆزی کۆماری ئیسلامی بانگ کرد و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد، دواتر دانیمارک باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە.

فین بۆریخ ئاندێرسۆن بەرپرسی بەشی ئەمنیەتی دانیمارک رۆژی سێ شەممە ٨ی خەزەڵوەر/ ٣٠ ئۆکتۆبەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دایگەیاند پۆلیسی دانیمارک ٢٨ی سێپتەمبەری ئەمساڵ دوای ئەوەی ئاگادار کرایەوە کە پۆلیسێکی ژمارە سوید دزراوە، بە ماوەیەکی کورت سنووری نێوان دانمار، سوید و ئاڵمانی داخست، بەڵام دەستبەجێ بەوە گەیشتن کە کێشەکە تەنها دزینی ماشێن نییە.

بە وتەی بۆریخ ئاندێرسۆن پۆلیسی دانیمارک رۆژی ٢١ی ئۆکتۆبەر بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ئەمنیەتی سوید و نۆروێژ، کەسێکی ئێرانی کە نیشتەجێێ نۆروێژە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیت کرد. لەم گومان لێکراوە ژمارەیەک وێنە و رەسمی شوێنی دانیشتنی یەکێک لە ئەندامانی (بزووتنەوەی ئەل ئەحواز) لە دانیمارک دۆزرایەوە.

ئاندرسن سامۆئێلسێن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک رۆژی سێ شەممە ٨ی خەزەڵوەر/٣٠ ئۆکتۆبەر رایگەیاند کە ئێران پلانی بۆ هێرشی تیرۆریستی داڕشتووە لە خاکی دانیمارکدا و ئەمە بەلای ئێمەوە شتێکە کە بە هێچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە پەیامێکی تویتەریدا دژ بە ئێران قسەی کرد باسی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران کرد لە یەکیەتی ئورووپا. لارس لۆک راسمۆسێن نووسی :" ئەمە بەلای ئێمەوە قبووڵ ناکرێت کە ئێران یان هەر وڵاتێکیتر پلانی ببێت بەوەی لە خاکی دانیمارکدا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات."

وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک بە بڵاو کردنەوەی راگەیاندنێک رایگەیاند کە مورتەزا مورادیان باڵێۆزی ئێران لە دانیمارک بۆ وەڵامدانەوە بەم هەوڵە تیرۆریستییە بانگ کراوەتە ئۆفیسی سیاسی ئەم وەزارەت خانەیە. چەند کاتژمێر دواتر ئاندرسن سامۆئێلسێن وەزیری دەروەی دانیمارک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وڵاتەکەی وەک وەڵامدانەوە بە هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دانانی پلانی تیرۆریسی لە وڵاتەکەی، هانی وڵاتانی یەکیەتی ئورووپا دەدات کە گەمارۆی نوێ بخەنە سەر ئێران. هەروەها رایگەیاند کە باڵێۆزی دانیمارکی بە مەبەستی راوێژ کردن بانگ کردۆتەوە .

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی:" نزیک ەب ٤٠ ساڵە کە ئورووپا بووە بە ئامانجی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن. ئێمە داوا لە هاوپەیمانەکانی خۆمان دەکەین بە مەبەستی سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئەمنیەت، دژ بە هەڕەشە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە."
٣١/١٠/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان