فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە هەوڵ دان کە دوای پەسندکردنی خولی دووهەمی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، تەحریمی نوێ دژی ئەو ڕێژیمه پەسند بکەن.

ڕۆژنامەی "والستریت ژۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە هەوڵ دان ڕۆژی ١٩ی نوامبر چەند ڕۆژ دوای پەسندکردنی خولی دووهەمی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، تەحریمی نوێ دژی ئەو ڕێژیمه پەسند بکەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته، ئەو بڕیارەی وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپا دوای ئەوە دێت کە ڕێژیمی ئێران ویستی لە وڵاتی دانمارک کردەوەیەکی تێرۆریستی ئەنجام بدات بەڵام بە ئاکام نەگەیشت.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئورووپا باس لەوە دەکات بە بەرجام پابەند دەبین و بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان ڕێوشوێنی تایبەت دەگرینە بەر.

چەند ڕۆژ پێش وەزیرانی دەرەوەی سوئید، نوروێژ، فەنلاند، ئیسلەند و دانمارک لە دیدارێکی ٥ قۆڵیدا ڕایانگەیاند: "ئێمە بە نیگەرانییەوە سەرنجی زانیارییەکانی وڵاتی دانمارک دەدەین، کە لەسەر پیلانی کوشتنی دژبەرێکی ڕێژیمی ئێران، لە لایەن کەسێکی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو ڕێژیمە ڕاگەیەنداروە و لەم قۆناغەدا هاوپێوەندیی خۆمان لەگەڵ دۆستان و هاوپەیمانەکانی دانمارک ڕادەگەینین.

پاش ئەوەیکە لێپرسراوانی ئەمنی دانمارک ڕایانگەیاند ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتەمای ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لەم وڵاتە بووە ئاندرێس سامۆئێلسۆن وەزیری دەرەوەی دانمارک ڕایگەیاند کە وێڕای بانگهێشتی باڵوێزی ئێران، باڵوێزی خۆیان لە تارانیشیان بانگهێشت کردووەتەوە.

ئەمە چەندەمین جارە کە ڕێژیمی ئێران لە خاکی ئۆرووپادا هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لەم چەشنە دەدات کە بەرچاوترینیان تێرۆری ڤییەن و تێرۆری میکۆنۆس بووە کە بەداخەوە لە هەر دووکیاندا سەرکەوتوو بوو و تێیدا دوو ڕێبەری گەورەی گەلی کورد شەهید کران.

2/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان