فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ئاگاداری جموجۆڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رۆژی شەممە 27/10/2018، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، چەند پارچە چەکێکی ئێرانییان دەستکەوتووە، کە ئەو وڵاتە بۆ تێکدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەکاری دەهێنێ.

جێیمس ماتیس هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ”ئێمە دەزانین ئێران لە ناوچەکە خەریکی چییە“، بەڵام ئەمریکا کار دەکات بۆ وەستاندنی دەستوەردانەکانی ئەو وڵاتە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی چەندین سزای ئابووری و سەربازی بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە، کە رۆژی 5/11/2018 ژمارەیەک سزای دیکە بەسەر فرۆشتنی نەوتی ئێراندا، دەسەپێندرێت.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.

28/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان