محەمەدجەواد جەهرومی، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیی ئێران ئەمڕۆ ئاشکرای کرد هەڵدانی کەشتیی ئاسمانیی "پەیام" پاش سێ جار تاقیکردنەوە سەرکەوتوو نەبووە.
لەمبارەوە ماڵپەڕی "ئیسنا" لەزاری جەهرومی بڵاوی کردووەتەوە کەشتیی ئاسمانیی (ماهوارە) کە ماوەیەکەیە ئامادەکاری بۆ دەکرێت، پاش سێ جار تاقیکردنەوە، نەیتوانیوە بگاتە خێرایی پێویست و و نەڕۆیشتووەتە ناو بازنەی ئاسمانەوە و شکستی هێناوە.
لە کاردانەوە بەم هەواڵە لە بەرانبەردا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاندووە: "ئێران لەمبارەوە درۆ دەکات و بەردەوام بۆ شاردنەوەی راستییەکان درۆ
پارێزەرێکی پلە یەکی دادگوستەری خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپا: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، مەسعوود شەمسنژاد، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پاش دەسبەسەر کردنی ئەو پارێزەرە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە شوێنی کار و ماڵەی شەخسی ناوبراو و پاش پشکنین، هێندێک
یەکێک لە ڕێگاکانی بەربەرەکانی حکوومەتی ناوەندنی لە گەڵ خەڵکی کورد، شێواندن و تێکدانی دێموگرافی شارەکانی کوردستانە.
لە نوێترین زانیاریی کە بڵاوکراوەتەوە حکوومەتی ناوەندی لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە لە هەوڵێکی ژێرپێستیدا خەریکی گۆڕینی دێموگرافی شارەکانی کوردستانەو دوای شاری نەغەدە و ورمێ، ئێستاکە دیانهەوێ لە سەر دێموگرافی شاری گرینگی مەهاباد کاریگەریی دابنن.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بۆ ڕاکشاندنی خەڵکی
هاونیشتمانیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “سەید مستەفا مستەفەوی” کە لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتویی دا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو، دوای ٢٧ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە بەندی تاکەکەسی زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی ١٢ی بەفرانبار گوزرایەوە بۆ زیندانی شاری ورمێ.
ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران خراوەتە بەندیخانە و ئێستا لە بەندی ٣ و ٤ ی بەندیخانەی ورمێ دا زیندانی کراوە.
گرتن و دەسبەسەر کردنی ڕۆڵەکانی کورد بە شێوەیەکی سیستماتیک هەر درێژەی هەیە و ڕۆژ نییە کە چەند کەس دەسبەسەر نەکرێن و بە تۆمەتی جۆراوجۆر نەخرێنە
ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ وڵاتە هاوپەیمانەکانی لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەت ئێران، ساز دەکات.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ب کەناڵی (فۆکس نیوز)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەی لوتکە دەبێت، ئەمریکا لە رۆژانی 13 و 14ـەی مانگی داهاتوو لە پۆڵەندا سازی دەکات.
هەروەک مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە، سەقامگیری، ئاشتی،
بە پێی هەواڵەکان: شەوی هەینی ٢١ی بەفرانبار فڕۆکە جەنگییەکانی ئێسرائیل ، فڕۆکەخانەی دیمەشقیان مووشەکباران کردوەو بە پێی زانیارییەکان لانیکەم ٨ خاڵی گرینگیان کوتاوە.
چەند سەرچاوەیەک لە ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە داوە کە
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، بەرنامە و شوێنی بەشێک لە پیلانە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێرانی بڵاو کردەوە، کە تێدا ئاماژە بە تێرۆری ڕێبەرانی کورد کراوە.
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە ۱۷ی بەفرانبار، لە تویتێکدا، لە لاپەڕەی تویتی خۆیدا، بەرنامەی و شوێنی بەشێک لە پیلانە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران، کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داون، بڵاو کردووەتەوە و تێدا ئاماژە بە تێرۆری ڕێبەرانی کوردیش کراوە.
مایک پۆمپێئۆ، لە بەشێکی تویتەکەیدا، پلان و بەرنامەی و شوێنی چواردە کردەوەی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپایی، کە وەکوو تێرۆری کەسایەتییە کاریزما و پێگەدارەکانی
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، هاونیشتمانیەکی کورد بە ناوی سەلاح شەریفزادە خەڵکی بۆکان کە لە هاوینی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەرکرابوو، دوای چوار مانگ بەبێ دادگایی کردن ڕەوانەی گرتووخانەی بۆکان کرا و ڕۆژی هەینی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاویی لە کاتی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە جادەی ورمێ_ میاندوا بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ورمێ کرا و دواتر گواسترایەوە بۆ بۆ
هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوو هاووڵاتیی کوردیان لە بەخشی هەورامانی شاری سەوڵاوا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام ئەدوایی و بورهان ئەدوائیان" خەڵکی گوندی "سلێن" لە بەخشی هەورامانی سەوڵاوا
ێگرى وهزيرى دهرهوهى سووريا، رايگهياند، له سهروبهندى دهستتێوهردانهكانى توركيا، پهيوهنديمان به كوردهكانهوه كردووه.
فهيسهڵ ميقداد، له لێدوانێكى رۆژنامهوانيدا گهشبينى خۆى سهبارهت به دانووستانى حكومهتى ديمهشق و كورد دهربڕى و راشيگهياند، ههردوولا له چوارچێوهى ههوڵهكانى
دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت ٧ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ڕەبەتی سەرجەم بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی"، هەر کامیان بە یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندان و وەفا و محەممەد
دوای دەنگدانەوەی قسەکانی سمایل بەخشی لە بارەی ئەشکەنجەکرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعات، بەرپرسی دەزگایی قەزایی کۆماری ئیسلامیش لەو پێوەندییەدا بە ناچاری وەدەنگ هات.
سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران لە وڵامی ناڕەزایەتییەکان بە هەبوونی ئەشکەنجە لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات و بەندیخانەکان بە لاتاولێدان گوتویەتی: “زیندان کە هوتێل نیە و کەشی تایبەتی خۆی هەیە”.
ناوبراو بە دژی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە بارەی ئەشکەنجەکرانی سمایل بەخشی ڕایگەیاندوە ؛ کە هێندێک کەس پێیان وایە بەندیخانە هوتێلە !
هەروەها لە دڕێژەی قسەکانیدا بۆ پاکانە هێنانەوە دەڵێ: ئەگەر بازجۆ یان مەئموورێکی ئیتلاعات هەڵەیەکی کردووبێت نابێ بە هەڵەی کۆی دەزگای قەزایی حیساب
عەلی موئەییەدی سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخیی دراو و کەلوپەل، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “تەسنیم” هەواڵدەریی سەر بە سپای پاسداران، هەڕەشەی کرد کە مناڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە لە ئێران بە “ئاغازادە” ناو دەبرێن ئاشکرا دەکات کە خەریکی قاچاخچیەتین. ناوبراو گوتی: هەر “ئاغازادە”یەک کە لە پشتی پەردە خەریکی کاری نایاسایی بێت و، بە شاراوەیی دەستی لە ئابووریی ئێراندا هەبێ، ئاشکرای دەکەین.
جێی ئاماژەیە کە پێشتریش حەسەن ڕووحانی سەرۆککۆماری ئێران باسی لەو گەندەڵییە کرد و داوای کرد کە لێپرسراوان دەبێ بەرەنگاری ئەو دیاردەیە ببنەوە.
شایانی باسە کە دەمێکە بەرپرسانی پلە بەرزی ڕێژیم و کەسوکاریان
وەزیری دەرەوەی دانیمارك، رایگهیاند، بە هۆی هەوڵدان و پیلان داڕشتن بۆ ئهنجامدانی كردهوهی تیرۆریستی، لە خاکی وڵاتانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، یەکێتییەکە، سزا بهسهر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێراندا دهسهپێنێت.
ئەندرێس ساموێڵسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك، ئهمڕۆ سێشەممە 8ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2019، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، نووسیویهتی: "یەکێتی ئەوروپا سزای بە سەر وهزارەتی ئیتڵاعاتی ئێراندا سهپاند، بە هۆی ئەوەی لە هەوڵ و پیلاندانانه
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "بێتووش" لە ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هێدی فەقێ مەحموودی" تەمەن ٢٥ساڵ خەڵکی گوندی " گۆیجکەدەری" شاری مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "بێتووش"ی شاری