فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەلی موئەییەدی سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخیی دراو و کەلوپەل، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “تەسنیم” هەواڵدەریی سەر بە سپای پاسداران، هەڕەشەی کرد کە مناڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە لە ئێران بە “ئاغازادە” ناو دەبرێن ئاشکرا دەکات کە خەریکی قاچاخچیەتین. ناوبراو گوتی: هەر “ئاغازادە”یەک کە لە پشتی پەردە خەریکی کاری نایاسایی بێت و، بە شاراوەیی دەستی لە ئابووریی ئێراندا هەبێ، ئاشکرای دەکەین.
جێی ئاماژەیە کە پێشتریش حەسەن ڕووحانی سەرۆک‌کۆماری ئێران باسی لەو گەندەڵییە کرد و داوای کرد کە لێپرسراوان دەبێ بەرەنگاری ئەو دیاردەیە ببنەوە.
شایانی باسە کە دەمێکە بەرپرسانی پلە بەرزی ڕێژیم و کەسوکاریان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بە سەر ئابووریی ئێراندا گرتوە و، خەریکی گەندەڵیی ماڵی و بە تاڵان بردنی ماڵ و سامانی خەڵکی ئێرانن.
گەندەڵی لە ئێران گەیشتۆتە ئاستێک کە بەرپرسانی ڕێژیمیش ناتوانن حاشای لێبکەن و هەر ڕۆژە چەند کەسێک لە کاربەدەستانی ڕێژیم بە تۆمەتی تێوەگلانی گەندەڵی ئاشکرا دەبن و، ناویان لە مێدیاکان بڵاودەکرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران بە دەست نەبوونیی و برسیەتی و بێکارییەوە دەناڵێنن و ئابووری ئێران داڕماوە و، کاربەدەستانی ڕێژیم توانای وڵامدانەوەیان بە ویستی خەڵک و چارەسەری قەیرانەکانیان نییە.

8/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان