فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت ٧ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ڕەبەتی سەرجەم بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی"، هەر کامیان بە یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندان و وەفا و محەممەد خەڵکی گوندی "جێربەند"، سەر بە شاری ڕەبەت بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٧ هاووڵاتییە کوردە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئێران" مەحکووم کراون.

ئەم ٧ هاووڵاتییە کوردە هاوینی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش یەک مانگ لە گرتنگە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

8/1/2019


 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان