فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەرێکی پلە یەکی دادگوستەری خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپا: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، مەسعوود شەمس‌نژاد، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پاش دەسبەسەر کردنی ئەو پارێزەرە کوردە، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە شوێنی کار و ماڵەی شەخسی ناوبراو و پاش پشکنین، هێندێک کەرەستە و دۆسیەی پارێزەریان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو پارێزەرە پلە یەکی دادگوستەریە، ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەری ساڵی ٩٣ی هەتاوی دادگایی کرا و ٢٣ی بانەمەڕی هەمان ساڵ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری ورمێیەوە بە ٤ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و ١ پووشپەڕی هەمان ساڵ، حوکمەکەی بە شێوەی فەرمی لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

عۆسمان موزەین، ساڵح نیکبەخت و عەباس جەماڵی سێ پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری پارێزەری دۆسیەی مەسعوود شەمس‌نژادیان لە ئەستۆ گرتووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ساڵی ٩٣، مەسعوود شەمس‌نژاد، پاش ٤ مانگ مان زیندانی و کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکی لە زیندان ئازاد کرا.

مەسعوود شەمس‌نژاد رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراو پاش ٣٤ رۆژ لە دەستبەسەری، بەدانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا.

12/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان