ێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، رايگه‌ياند، له سه‌روبه‌ندى ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى توركيا، په‌يوه‌نديمان به كورده‌كانه‌وه كردووه.
فه‌يسه‌ڵ ميقداد، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا گه‌شبينى خۆى سه‌باره‌ت به دانووستانى حكومه‌تى ديمه‌شق و كورد ده‌ربڕى و راشيگه‌ياند، هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرش و هه‌ڕه‌شه نوێيه‌كانى توركيا ده‌يانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن.
گوتيشى: ئه‌زموونى پێشوو له‌گه‌ڵ كورد هانده‌ر نه‌بووه، به‌ڵام پێشوازى له لێدوانى ئه‌م دواييه‌ى هێزه كوردييه‌كان ده‌كه‌ين، كه جه‌ختيان له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز