فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "بێتووش" لە ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هێدی فەقێ مەحموودی" تەمەن ٢٥ساڵ خەڵکی گوندی " گۆیجکەدەری" شاری مەهاباد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "بێتووش"ی شاری سەردەشت گیانی لە دەست دا.

هێدی فەقێ مەحموودی
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و پاش ڕادوونانیان لە لایەن ‌هێزە نیزامییەکانەوە، تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵیت: تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن دانیشتوانی ناوچەی بێتووش دۆزراوەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی شەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یوسف (زانیار) محەممەدی ئەسڵ" خەڵکی پیرانشار لە شاخە سنوورییەکانی ئەم شارە بە هۆی ڕەق‌بردوویی گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە شاخەکانی "کانی خودا" تووشی ئەم ڕووداوە بووە و تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوێزراوە.

8/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان