فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاونیشتمانیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “سەید مستەفا مستەفەوی” کە لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتویی دا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو، دوای ٢٧ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە بەندی تاکەکەسی زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی ١٢ی بەفرانبار گوزرایەوە بۆ زیندانی شاری ورمێ.
ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران خراوەتە بەندیخانە و ئێستا لە بەندی ٣ و ٤ ی بەندیخانەی ورمێ دا زیندانی کراوە.
گرتن و دەسبەسەر کردنی ڕۆڵەکانی کورد بە شێوەیەکی سیستماتیک هەر درێژەی هەیە و ڕۆژ نییە کە چەند کەس دەسبەسەر نەکرێن و بە تۆمەتی جۆراوجۆر نەخرێنە بەندیخانەکانی ڕێژیم. ترس و دڵەڕواکێ هەموو دامودەزگاکانی ڕێژیمی داگرتووە و بەو ئامانجە کە پێش لە خۆپێشاندان و خرۆشانی خەڵک بگرن، هەر ڕۆژە بە بیانوویەک چالاکان دەسبەسەر دەکرێن، ئازار و ئەشکەنجەیان دەدەن و بە تۆمەتی ناڕەوا حوکمی بەند کردن و لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنن.

12/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان