فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکێک لە ڕێگاکانی بەربەرەکانی حکوومەتی ناوەندنی لە گەڵ خەڵکی کورد، شێواندن و تێکدانی دێموگرافی شارەکانی کوردستانە.
لە نوێترین زانیاریی کە بڵاوکراوەتەوە حکوومەتی ناوەندی لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە لە هەوڵێکی ژێرپێستیدا خەریکی گۆڕینی دێموگرافی شارەکانی کوردستانەو دوای شاری نەغەدە و ورمێ، ئێستاکە دیانهەوێ لە سەر دێموگرافی شاری گرینگی مەهاباد کاریگەریی دابنن.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بۆ ڕاکشاندنی خەڵکی غەیرە کورد و نیشتەجێ کردنیان لە شاری مەهاباد بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی “مەسکەنی مێهر” بە خۆڕایی دراوە بە خزم و کەسی ئەو بەرپرسانە کە تورکن و خەڵکی پارێزگای تەورێز و شارە تورکەکانی دیکەی ئێرانن.
هەروەها چەند هاونیشتمانییەک وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاند؛
کە تەواوی زەوییەکانی “پشت بیمارستان” کە بەشی “هیلالی ئەحمەر”ی شاری مەهابادە، بەسەر خەڵکی تورک دابەش‌کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بەدەستمان گەیشتووە، “تەعاونی مەسکەنی مێهری ژمارە 2” کە خاوەندارێتی زەوییەکانی خەزایی دەکا، لە بەر ئەوەی کارەکانی لە ڕووی یاساییەوە بێ کێشە بێت ، پەنای بۆ قازیی‌پوور نوێنەری تورکی شاری ورمێ بردوەو، دەستی ئەویشی تێدا بۆ تێکدانی دێموگرافی شاری مەهاباد.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە لە ئەگەری بەخشینی زەوییەکانی خەزایی کە لکێندراون بە بەشێک لە ناوچەی شاروێرانی مەهابادەوە، بە تورک کردنی ئەو ناوچەیە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر دێموگرافی ناوچەی مەهاباد.
هەروەها دەگوترێ فەرماندەی سپای پاسداران و قازییەکانی دادگای ئینقلاب لە مەهاباد، چەندین هێکتار لە زەوییەکانی، پەیامی نوور، گومرگ و …. کڕیوە و خەریکی فرۆشتنیانن بە غەیرە کوردەکان و هێنانی تورک بۆ شاری مەهاباد.
شیاوی باسە ساڵی ڕابردووش هەواڵێکی هاوشێوە لە شاری سنەش بڵاوکرایەوە کە ڕێژیم لە ڕێگای کرین وفرۆشتنی زەوی و زارەوە، خەریکی تێکدانی دێموگرافی ئەو شارەیە.

12/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان