فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، هاونیشتمانیەکی کورد بە ناوی سەلاح شەریفزادە خەڵکی بۆکان کە لە هاوینی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەرکرابوو، دوای چوار مانگ بەبێ دادگایی کردن ڕەوانەی گرتووخانەی بۆکان کرا و ڕۆژی هەینی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاویی لە کاتی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە جادەی ورمێ_ میاندوا بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ورمێ کرا و دواتر گواسترایەوە بۆ بۆ کان و دوای ٦ مانگ بێ دادگایی کردن دووبارە ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرایەوە.
هەروەها هاونیشتمانیەکی دیکەی کورد بە ناوی شێرزاد کەریمی خەڵکی ورمێ کە دوو مانگ بەر لە ئێستا دەسبەسەر وهیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نەبوو، بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، حوسێن باقری ناسراو بە “ژاکان باران” بە تۆمەتی دژایەتیی کردنی نیزام، بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و هاندانی خەڵک لە دنیای مەجازیدا دژی ڕێژیم، دوو جار بانگهێشتی دادگای ئینقلاب لە شارستانی مەلەکشاهی کرا و بە هۆی ئامادە نەبوونی دادوەر دادگایی نەکرا و دواتر ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دوای ١٥ ڕۆژ، بە بارمتە ئازاد کرا.

٩/١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان