عەبدولڕەحمان سدیق
سروودی نیشتمانی پارچە مۆسیقایەكی نیشتمانیی دانپێدانراوە كە بە وشەكانی خەباتی گەل و كەلتووری كۆمەڵگەو مێژووی وڵاتێك بەرز رادەگرێت و حەماسەت بەگیانی نیشتمانپەروەری و خۆشویستنی نیشتمان دەدات. سروودی نیشتمانی یان لە بڕگەیەكی دەستووری وڵاتدا یان بە یاسایەكی تایبەت لەلایەن پەرلەمانەوە، یان لەڕێگەی عورف و نەریتی كۆمەڵگەوە پەسەند دەكرێت. سروودی نیشتمانی یان بەزمانی فەرمیی وڵات دەبێت، وەك زۆربەی وڵاتان. یان بەزمانێكی دیكە دەبێت وەك سروودی نیشتمانیی هیندستان (جانا گانا مانا) كە بەزمانی سەنسكریتی بەنگالییە. یان بەگشت زمانەكانی وڵاتەكە دەبێت وەك سروودی نیشتمانیی سویسرا. یاخود وەك سروودی نیشتمانیی كەنەدا دەبێت كە وشەكانی بە زمانە فەرمییەكانی (ئینگلیزی) و (فەرەنسی)یە. جیاوازیی نێوان سروودی نیشتمانی و گۆرانیی نیشتمانی: یەكەم: لەڕووی (كات)ەوە سروودی نیشتمانیی هەر وڵات و هەرێمێك، هاوكاتە لەگەڵ
ئاریتما موحەممەدی
بەشێک لە مرۆڤە مەزن و کاریگەرەکان قۆناغ و دۆخی تاییبەت هەڵیان دەخەن و پێناسەی بەشێکی دیکەش ڕۆڵ و هەوڵ و تێکۆشانی خۆیانە کە لە پێناو ئازادی و مافەکانی مرۆڤ، هەوڵدان و خەبات کردن بۆ ڕزگاری نەتەوە بندەستەکانیان دەستیان پێکردووە. ئەو مرۆڤە مەزنانە هەمیشە لە پێناو دابین کردنی کەسایەتییەکی سەربەست و ئازاد بۆ گەلان خەبات دەکەن، بۆ بەدەست هێنانی کەرامەت و گەورەیی مرۆڤ بوون لە هیچ ڕەشە باو کلورەیەکی بەفرو باران سڵ ناکەن، هەر لەکاتی دەسپێکردن و هەنگاونان بەرەو پێشەوە ئاسۆی ڕوونی ئازادی و سەربەستی و دابین کردنی مافەکانی مرۆڤ و بەختیاری کۆمەڵ و سەرکەتن دەبینن و لەو پێناوەدا بەورەن و ئازاو لەسەرخۆن، پشوو درێژو ماندوو نەناسن، لەهەر قۆناغێکدا خەباتی ئەو قۆناغە دەکەن و بەپێی دۆخ و هەلومەرجی ئەو قۆناغە چاوەڕێی دەستکەوت دەبن و بەدەستی دەهێنن، لە قۆناغە دژوارو پڕ لە هەورازونشیوەکانەوە دەستپێ دەکەن و لە
موعتەسەم نەجمەدین
بە شێوەیەكی گشتی نكۆڵی لەوە ناكرێت ئەوەی ئەمرۆ لە سەر ئاستی گەردونی رودەدات، جێگیربونی فەوزا و ئاڵۆزیەكی زۆرە لە سەرجەم جومگەكانی ژیان، هۆكاری سەرەكی ئەمەش ئەوەیە كە ئەمرۆ جیهان لە قۆناغی پەرینەوەدایە بۆ قۆناغێكی باڵاتر، ئەمەش لە سەر ئەرزی واقع بارێكی ناجێگیر و ئاڵۆزی، سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و كلتوری و دەرونیشی دروستكردوە، ئەم ناجێگیری و پەرینەوەو بەرەوپێشچونەش لە هەموو ناوچە و وڵاتەكاندا بە یەك خێرایی و یەك ئاراستە و هاوشان ناچێت بە رێوە، هەر وڵاتێك بە باڵای خۆی پشكی گۆران و نوێبونەوە یان بەرەو پێشچونی بەر دەكەوێت، لەم چوارچێوەیەدا خێرایی و ئارستەی بەرەوپێشچون و گەشەكردنی وڵاتانی دواكەوتوو، جگە لە هەڵگری خەسڵەتی سستی و ئیفلیجی، هەڵگری كۆمەڵێ قەیرانی ئیداری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریشە، ئەم رەوشە لەم وڵاتانە وایكردوە كێشە و گرفتەكانی پەرینەوە زۆر خەستر و ناجێگیرتر بێت لە
هێرش عەلیزادە
هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکۆتایی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی (٢٢ی ڕێبەندان) و پاشان لە سەرەتاکانی ١٣٥٨ گەمەی ڕیفەراندۆمی سەرتاسەریی لە ئێران بە مەبەستی دەنگی "ئەرێ یا نا" بە "کۆماری ئیسلامیی باڵی شیعە مەزهەب لە ئێران (کە زۆرینەیشن)، توانییان لەژێر ناوی ریفەراندۆمێکدا، شەرعیەت بە هاتنەسەرکاری خۆیان وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن. هەر لەو سەردەمەدا گەلی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات تێکڕا (بە حیزبەکانیشەوە) دەنگی "نا"یان بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا، سەرەڕای ئەوەی کە بە هۆی رێژەی کەمی خەڵکی کوردستانەوە گەلی کورد نەیدەتووانی لەسەر سەرئەنجامی ڕیفەراندۆمەکە کاریگەریی ببووایە، بەڵام خەڵکی کوردستان بوێرانە لە رووانگای بەرژەوەندی خۆیانەوە دەنگی ”ئەرێ“ ی خۆیان بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەدا. بۆ منێک کە ئەو کات گەنجێک بووم و دەنگی منیش وەکوو باقی خەڵکی کوردستان نا بە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، ماناکەی
حوسێن نازدار
ئازادیی ئهقڵ وئهندیشهی مرۆڤ لهکۆت وبهندی خورافات،نهریت،ئایدیۆلۆژی ودیکتاتۆری:
ئازادی چهمکێکی رێژهییه، به واتای" نهبوونی کۆت وبهند و زۆر"ه نهک ئانارشیزم وبێ سهرهو به رهیی وبهرهڵایی،ئازادی بریتیه لهو کرداره جهستهیی وهزریانه ی کهمرۆڤ لهژیانی کۆمهڵگاکهیداوله چواچیوهی یاسایهکی دێموکراتیک وگهل پهسند دا ئهنجامی دهدات بهبێ ئهوهی زیان به کهسانی دیکه وبهرژهوهندیی گشتی بگهیهنێ،ئازادی ههقێکی رهوای مرۆڤهوهیچ چهشنه ناههقییهک ههڵناگرێ،ئازادی کهرامهت وشهخسییهت دهدابهمرۆڤ ورێگه نادا بکرێ به ئامرازومۆره، ئازادی پهناو پشتیوان وپاسهوانی مافی مرۆڤهونهخشی سهرهکیی ههیه لههێنانهدی چاکهوبهختهوهری وخۆشگوزهرانی بۆمرۆڤ و کۆمهڵگا. مرۆڤ بوونهوهرێکی ئهقڵمهنده؛ئهقڵ گرینگترین توانایه کهمرۆڤ بۆ سهربهخۆیی بوونی خۆی ههیهتی،ئهقڵ گهوههری یاسای ژیانی مرۆڤه و چرایهکه بۆ رێنوێنی کردنی خواستهکان، واته رێنوێنی دهدا به مرۆڤ که چ بخوازێ وچ بڵێ
ئاریتما موحەممەدی
«دەیان کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگری ئەو نەخۆشییەن، بەڵام لێی ئاگادار نین» ئەمڕۆ یەکشەمە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٣ی کوردی ڕۆژی جیهانی ئایدزە لە هەموو جیهان. ئایدز نەخۆشییەکی کوشندەیە کە کار دەکاتە سەر بەرگری لەش و ڕێگە ئاسان دەکات بۆ ئەوە کە لەش بەرگری خۆی لە دەست بدات و تووشی دەیان نەخۆشی کوشندە بێت کە لە ئاکامدا گیانی نەخۆشەکە دەگرێت و کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت. تاکوو ئیستا لە جیهان دەیان ملیۆن کەس بەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن و چەندین ملیۆنیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوەو ساڵانە سەدان هەزار کەس لەهەموو جیهان بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن و دەمرن. نەخۆشینی ئایدز لە ڕیگەی پێوەندی سێکسی، گواستنەوەی خوێن لەڕێگای دەرزی و لە سەرتاشخانەکان و هەروەها لەکاتی دەرهێنان یان خود پڕ کردنەوەی ددان تووشی مرۆڤ دەبێت و گیانی دەخاتە مەترسی و ژیانی دەهەژێنێت.
ئازاد محەممەدزادە
بیرورای ئازاد و ئەخلاق و زانست و ئابووری و دێموکڕاسی دەبێ لە خزمەتی چینی بورژوای کۆمەڵگا و دەسەلاتدارانی (ئەرەستۆکرات)و ئایدۆلۆژیای رەسمیدا بێ و هەڵویستێکی جودا لەوە بڤەیە و روناکبیری نوێخواز دەکەوێتە بەر هێرش و تیرۆری شەخسیەتی گۆپاڵبەدەستانی دەسەڵات .ئایدۆلۆژیای رەسمی کۆمەڵگای ئێمە لە فۆرمی ژێرنۆتۆکراسی ) پیرسالاری و مانەوە لە مێژوودا و نەگۆڕینی ئەقلانیەت و یاسای عەشیرەییدایە. ئەگەر چی هەندێک جار لە قالبی دروشم و کاغەز رەشکردندا باس لە هەندێک چەمکی وەک ئازادی رادەربڕین و مافەتاکەکەسی و گشتییەکان و بەرابەری دەکرێ بەڵام ئەو دیوی دراوەکە شتێکی ترە چۆن لە سیستەمی دوگم و فاشل پرنسیپە گشتیەکان و ئازادی رادەربرین و مافە تاکەکەسییەکان لە لایەن ئەو چینە باڵادەستە دیاری دەکرێن کە هەم خاوەنی هێزی سەرکوتگەرن و هەمیش شارەگی ئابووری یان بە دەستە و لەولاشەوە خۆیان دارێژەری یاسای
حوسێن نازدار
تایبهتمهندییه بهرزهکانی مرۆڤ;
*- سروشت وبوونهوهران وژیان پێوهندییهکی گهوههری وپتهو وچالاکیان پێکهوه ههیه ،ئهوپیوهندییه بۆ بهردهوامبوونی ژیانی بوونهوهران پێویسته،بۆ پاراستنی ئهو پێوهندییه وگهشهو درهو شانهوهی مرۆڤایهتی، پێویسته مرۆڤ ماف وئهرک وتێکۆشانی مرۆڤانهی ههبێت.
*- تایبهتمهندییهکانی مرۆڤ رێژهیین؛پێویستی ژیان،کاروئهزموون،ئازادی،کات،شوێن،ژینگه،کهشوههوا ههوا،
بنه ماڵه،کۆمهڵگا،کولتوور،په وهرده، زانست وتێکنۆلۆژی،ئایین،نهریت،باروودۆخ،سیستمیسیاسی،ئابوری
کۆمهڵایهتی،کاریگهری گرینگیان لهسهرلایهنی ئهرێنی ونهرێنی تایبهتمهندییهکانی مرۆڤ ههیه.
* - مرۆڤ بوونهوهرێکه که جهسته، مێشک،ئهقل،زمان،هۆش وئهندیشهی لهبوونهوهرانی دیکه پێگه یشتووتر وپێشکهوتووترهو به پێی پێویستی ژیان بهره بهره گهشهی کردوهوبۆته بوونهوهرێکی قسهکه ر.
قادری خەندەڕەش
باشترین ڕێگاچارە بۆ گەیشتن بە مرۆڤ سالاری چییە؟
سەرەتا داوای لێبوردن دەکەم لەوەی کە بابەتەکەم بەهۆی هەندێک کێشەوە دوا کەوت و نەمتوانی لە کاتی خۆیدا بڵاوی بکەمەوە، چونکە بەڕاستی دەمویست بەر لە ٢٥/١١ بابەتەکە بڵاو بێتەوە و دۆستان و خۆشەویستان بیروڕای خۆیان لەسەر دەربڕیبا، بەڵام بەهەرحاڵ باس و خواسەکان لەسەر کێشەی ژنان هەمیشە هەر گەرم و گوڕە و وەک دەلێن ماسی هەر کات لە ئاوی دەربێنی هەر تازەیە! کەوایە ئەو بابەتەش کە پەیوەندی بە کێشەی ژنانەوە هەیە، ڕەنگە ئەگەر لە هەر کاتێکدا بڵاو بکرێتەوە هەر گونجاو بێت. لە کەس شاراوە نییە کە هەر لەگەڵ دەسپێکی یەکەم شۆڕشی کورد، ژنانیش دەستیان داوەتە خەبات و تێکۆشان و لەم پێناوەشدا شوێن پەنجەی ژنانی کورد دیار و بەرچاوە، دیارە تێکۆشانی ژنان لە ڕیزی شۆڕشی حەقخوازانەی نەتەوەکەماندا بۆ دوو ئامانجی جیاواز و بەڵام لە یەک سەنگەر دابووە، یەکەمیان بۆ دەرباز
لەنووسینی: کارزان عەزیز قادر
بە دریژایى میژوو خەباتى بزوتنەوەى نەتەوایەتى کورد، گوتاریکى گشتگیر و یەکدەنگی لەخۆ نەگرتووەو ڕێکنەخستووە، بەڵکو هەمیشە لە ڕێرەوی ئەو خەباتەدا لە گەڵ هەورازونشیو بەرەوڕوو بووەتەوە و دەرەتانی سەرکەوتن کز و لاواز بووە. ئەگەر چاوێکی خێرا بە مێژووی خەبات و تێکۆشانی پڕ لە سەروەری نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بخشێنین، ئەوا پتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە سەرکردەکانی کورد لە قۆناغ و بارودۆخە تاییبەتییەکانی مێژوو و ئەو سەردەمەی کە تێدا ژیاون و خەباتیان کردووە، نەیانتوانیوە کە هەوڵ و تێکۆشانی بزاڤی نەتەوەیی کورد لە گەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنن و ڕێکبخەن و لە سەر بنەمای خەباتێکی گشتگیری نەتەوەیی گوتارێکی نەتەوەیی و هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنەکاندا ساز بکەن و بیهێننە کایەوە، ئەوەش بە سەرچاوەی تێکشکان و لاوازی هێزی کورد و بەدەست نەهێنانی مافەکانی پێناسە دەکرێت.
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
لە دوایین سەردانیدا بۆ توركیا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تابوویەكی نوێی شكاند: ئەویش بەكارهێنانی وشەی كوردستان بوو. هەرچەندە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK زۆر رەخنەگرانە باسی سەردانەكەی بارزانیی كرد و ترسی هەبوو لەوەی كە حكومەتی داد و گەشەپێدان لەو مەسەلەیەدا بارزانی لەدژی PKK بەكاربهێنێت، بەڵام ئەوە راستییەكە كە بارزانی لە توركیا تابوویەكی زۆر گەورەی شكاند. سەردانی بارزانی بۆ دیاربەكر، یان ئامەد وەك كوردەكان نێوزەدی دەكەن، لە میدیای سەر بە PKKدا بەتوندی رەخنەی لێگیرا. هەروەها لێدوانەكانی پێشووتری بارزانیش لەبارەی ئەوەی كە لە رۆژئاوا شۆڕش رووینەداوە و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYDیشی بەوە تۆمەتبار كرد كە لەگەڵ بەشار ئەسەد هاوكاری دەكات، لەلایەن میدیای PKKەوە پێشوازیی لێنەكرا. بۆیە PKK خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەدژی بارزانی رێكخست و لە میدیاكەشیدا بەتوندی هێرشی كردە سەر بارزانی.
وەرگێر : رەزا رەزا شوان
لە راستییەکانی رۆژانەوە دەستپێدەکەین و ، دەپرسین : ئایا ئێمە لە سایەی دەوڵەتێکدا دەژین .. ؟! ئایا پیاوانی دەوڵەتمان هەن .. ؟! چونکە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ، دەسەڵاتپەروەران و بنیاتنەرانی دەوڵەتدا .. دەسەڵات کەسانن و ، دەوڵەتیش پرۆژەیە ، دەوڵەت یاسا و دەستوور و دامەزراوە و نەریتە ، کە دەستووری بڕیاردراو جێبەجێ دەکات .. بەڵام دەسەڵاتپەرستان شەیدای وەرگرتنی دەسەڵاتن ، ئەوانەن کە دوای سامان و گیرفان پڕکردن و خوبزەزیادکرن کەوتوون .. بەڵام دەوڵەت لە لایەن کەسانی نیشتمانپەروەرەوەری شارەزاوە دادەمەزرێت .. کە هەست و هزر و هۆشیان دەیان بزوێنێت و ، و دڵسۆزی و ئینتیمابوون بۆ نیشتمانیان ئاراستەیان دەکات ، نەک خرۆشی هەوەسبازی و ئارەزووەکانیان . لە ئەمڕۆدا رووبارێکی خوێنی عێراقییەکان بە ناڕەوا دەڕژێت ، لە ئەنجامی بەردەوامیی ناکۆکی و ، ئەو ململانێ و مشتومڕانەی کە لە نێوان سیاسەتمەداراندا هەیە ، کە لە نێوان ، دەسەڵاتپەروەران و بنیاتنەرانی دەوڵەتدا
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
نووسین و ئاماددەکردنی : فوئاد زیندانی
بەشی سێیەم/ شاری عامودا : ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕش و دەرفەتەکان و ئابڵوقەی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەکان. شاری عامودا ، یەکێکە لەو شارانەی کوردستانی ڕۆژئاوا خاوەن پێگە و خەباتێکی شکۆدارە ، هەر کە ناوی ئەو شارە دەبیسترێ کارەساتی سینەمای عامودا دێتەوە بیری مرۆڤ . دێلیگاسیۆنی ئینتەرناسیونال سەردانی شارەکەی کرد و سەردانی مۆنەمێنتی قوربانیانی کارەساتی سینەمای عامودایکرد ، چەند کەسێک کە کاتی خۆی قوتابی قۆناغی سەرەتایی بوون لە کارەساتی سووتانی سینەمای عامودا ژیابوون باسی کارەساتەکەیانکرد ، یەکێک لەوانە کوڕی خاوەن سینەماکە کەئەوکات قوتابی قۆناغی سەرەتایی بووە ڕایگەیاند : لە ڕۆژی (١٩٦٠/١١/١٣) بەڕێوەبەری ناحیەی عامودا کەبەعسی بوو ، داوای لەباوکم کرد فلیمێک کەتایبەتە بە شۆڕشی جەزائیر لەسینەما
نووسین و ئامادەکردنی : فوئاد زیندانی
بەشی چوارەم/ شارۆچکەی دربێسی: لەشارۆچکەی دربێسی شاندی ئینتەرناسیونال سەردانی (پارتی چەپی کوردی سوریا) یکرد ، لەلایەن شێخ موس موسا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ناوبراو پێشوازی لەشاندەکە کرا ، ناوبراو گووتی پارتی چەپی کوردی لە سوریا لە ڕۆژی ١٩٦٥/٨/٥ دامەزراوە ، محەمەد موسا سکرتێری پارتەکەیە ، وە ئێمە وەکو پارتی چەپ پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو پارتەکانی ڕۆژئاوا هەیە ، لەدژی چەتە و ئیسلامیە ڕادیکاڵەکان پشتگیری یەپەگە دەکەین ، دوو شەهیدمان لە ڕیزەکانی یەپەگەدا هەیە بەناوەکانی (ئازاد موسا حەسەن ، فەرحان حسێن) ئازاد لە تەلتەمر شەهیدبوو ، وە فەرحان شوفێری ئەمبوڵانس بوو لەهەیڤا سۆرێ کوردستان کاریدەکرد ، لەکاتی کارکردنیدا تیرۆریستە ئیسلامیەکان ئەمبولانسەکەیان تەقاندەوە و لەهەمانکاتدا بەدۆشکە لێیاندابوو شەهیدیانکرد. دواتر شاندەکە سەردانی (پارتی دیموکراتی کوردی سوریا ) یکرد کە جەمال شێخ