فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخweladmir fan

رۆژی 10ی نۆڤێمبەری 2013، پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD و هاوپەیمانەكانی، رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی ئیدارەیەكی نێوخۆیی، بەبێ ئەوەی رەزامەندیی پارتە كوردییەكانی نزیك لە بارزانی وەربگرن. هەرچەندە ئێستا بوونی ناوچەیەكی دیفاكتۆی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردەكان لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەدە، بەڵام بڕوا ناكەم ئەمە لە ئایندەشدا هەر وا بمێنێتەوە.  لە سێ هەفتەی رابردوودا، لە سێ كۆنفرانسی جیاوازدا لەبارەی كوردەكانی سووریا لە ئەمریكا بەشداریم كرد و قسەم كرد. ئەوە روونە كە ئیدارەی ئۆباما هیچ سیاسەتێكی روونی دەرەكیی نییە و بەتەماش نییە هاوكاریی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بكات. لەئەنجامی ئەمەشدا حكومەتی ئەسەد رۆژ بە رۆژ سەركەوتنی نوێ بەدەستدێنێ. ئەمەش بەپشتیوانیی بەهێزی رووسیا، عێراق و ئێرانە. لەبەرامبەردا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و هاوپەیمانەكانیان زۆر دابەش بوون. هۆیەكەشی روودانی كودەتا لە میسر و نەبوونی پشتەڤانیی وڵاتانی رۆژئاوا و زۆر كێشەی دیكەیە.  

بەم دواییە وڵاتانی ناوچەكە، سەرلەنوێ بیر لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیان دەكەنەوە، ئەمەش لەئەنجامی لێكنزیكبوونەوەی ئەمریكا و ئێرانە، چونكە ئەمە بەمانای ئەوەیە كە ئەمریكا هەرگیز تەدەخول لە كاروباری سووریادا ناكات و هاوكاریی توركیاش ناكات لەو بوارەدا. سەردانی مەسعود بارزانیش بۆ دیاربەكر، رەنگە پەیوەندی بەو گۆڕانكارییانەوە هەبێت. دەكرێ بارزانی نیگەران بێت لە نزیكبوونەوەی بەغدا و ئەنقەرە. 

پەیوەندیی خراپ لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە، هاوكاریی بارزانیی كرد بۆئەوەی لەدژی بەغدا پشتیوانیی دەستبكەوێت. بەپێی قسەی دیپلۆماتكارێكی عێراقی، ئەنقەرە خەریك بوو دەگەیشتە ئەو قەناعەتەی كە دەبێ پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردەكانی عێراق بكات. ئەوەش دەرەنجامی كێشەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا و ئەنقەرە و تاران بوو. 

هاریكاریی نێوان ئێران و توركیا ئەوكاتەش پچڕا كە توركیا پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد، ئەمەش وایكرد هاریكاریی نێوان ئەسەد و توركیا لەدژی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كۆتایی بێت. لەئەنجامی ئەمەشدا ئەسەد بڕیاری دا هاوكاری PKK بكاتەوە لەدژی توركیا و ئۆتۆنۆمیشی دانێ. هاوكات PKKیش تەركیزی خستە سەر سووریا و وازی لە چالاكییەكانی لە ئێران هێنا. 

لە یەكێك لەو كۆنفرانسانەی لە واشنتن قسەم تێداكرد، دیپلۆماتكارێكی پێشووی سووریا باسی ئەوەی كرد كە جاران كۆبوونەوەیەكی نهێنی لەنێوان دەوڵەتانی ئێران و عێراق و توركیا و سووریا دەبەسترا، بۆئەوەی قەت رێگە بە سەربەخۆیی كوردستان نەدرێت. بەڵام بەهۆی تەنگژەی ئێستای نێوان توركیا و وڵاتانی دیكە، كوردەكان لە عێراق و سووریا و توركیا بەهێزتر بوون، ئەو تەنگژەیەش لەنێوان ئێران و توركیا بۆ پارتی و PKK باشە. 

پرسیار ئەوەیە كە لە داهاتوودا، ئەگەر ئەسەد توانیی هەستێتەوە سەر پێ، ئایا رێگە بە PYD دەدات بەردەوام بێت لە بەڕێوەبردنی ناوچە كوردییەكان؟ 
بوونی هەرێمێكی ئۆتۆنۆمیی كوردی لەم كاتەدا لە بەرژەوەندیی ئەسەدە، چونكە ئەوكات زۆربەی سنووری باكووری سووریا لەگەڵ توركیا دەكەوێتە دەست PKK و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ناتوانێ هیچ لەو ناوچانەدا بكات. بەڵام دەكرێ لەئایندەدا ئەسەد چیدی كاری بە كوردەكانی سووریا نەمێنێ و پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ توركیا باشتر بكاتەوە. 

عومەر ئۆسێ، سیاسەتمەدارێكی كوردی سەر بە ئەسەد، بە ماڵپەڕێكی چینیی گوتووە كوردەكانی سووریا نایانەوێ حكومەتێكی كوردییان هەبێت و كاتێك حكومەتێكی راگوزەر هات، هەموو كێشەكانی سووریا چارەسەر دەبن. 
لەبەرئەوەی ئەسەد لە قامشلۆ و حەسەكە سوپای هێشتووەتەوە، هەموو كاتێك دەتوانێ ناوچە كوردییەكان بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆی. كەواتە دەكرێ كوردەكانی سووریا بە هەمان چارەنووسی كوردەكانی ئێرانی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بگەن. 
دەشكرێ شەڕی نێوخۆیی سووریا بۆ ماوەیەكی درێژتر بەردەوام بێت و ئەسەدیش رازی بێ بەوەی كە كوردەكانی ئیدارەی خۆیان هەبێت. ئەمەش تەنیا بۆ ئەوە بكات تاوەكو توركیا ئازار بدات.
23/11/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان