فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 نووسین و ئاماددەکردنی : فوئاد زیندانیfuad zindani

بەشی سێیەم/ شاری عامودا : ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕش و دەرفەتەکان و ئابڵوقەی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەکان.   شاری عامودا ، یەکێکە لەو شارانەی کوردستانی ڕۆژئاوا خاوەن پێگە و خەباتێکی شکۆدارە ، هەر کە ناوی ئەو شارە دەبیسترێ کارەساتی سینەمای عامودا دێتەوە بیری مرۆڤ . دێلیگاسیۆنی ئینتەرناسیونال سەردانی شارەکەی کرد و سەردانی مۆنەمێنتی قوربانیانی کارەساتی سینەمای عامودایکرد ، چەند کەسێک کە کاتی خۆی قوتابی قۆناغی سەرەتایی بوون لە کارەساتی سووتانی سینەمای عامودا ژیابوون باسی کارەساتەکەیانکرد ، یەکێک لەوانە کوڕی خاوەن سینەماکە کەئەوکات قوتابی قۆناغی سەرەتایی بووە ڕایگەیاند : لە ڕۆژی (١٩٦٠/١١/١٣) بەڕێوەبەری ناحیەی عامودا کەبەعسی بوو ، داوای لەباوکم کرد فلیمێک کەتایبەتە بە شۆڕشی جەزائیر لەسینەما پێشکەش بکرێ ، ماوەی فلیمەکە (90) خولەک بوو ، بۆ ئەوەی تکیتێکی زۆر بفرۆشرێت دەبێ (3) جار لەدوای یەکتر پێشکەش بکرێ چونکە پارەکە بۆ کۆمەک کردنی شۆڕشی گەلی جەزائیرە ، بۆ ئەم مەبەستە منداڵانی قوتابخانەکانی قۆناغی سەرەتایی ناچارکرابوون بێنە سینەما تکیت بکڕن و سەیری فلیمەکە بکەن ، ئەوەبوو لە کاتی پێشکەشکردنی جاری سێیەمدا ژووری مەکیەنەی سینەما ئاگری گرت بەهۆکاری نادیار ،  هەر لەوێ بیرێکی ئاو هەبووە کە ئێستاش ماوە وەک بەشێک لەمۆنەمێنتەکە ، لەکاتی گڕگرتنی سینەما ژمارەیەک منداڵ لەترسی ئاگرەکە خۆیان خستبووە ناو بیری ئاوەکە ، شایانی بیرهێنانەوەیە لەو کاتەوە تا ئێستاش  حزبی بەعسی دەسەڵاتدار هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەبوو لەسەر کارەساتی سینەمای عامودا ، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی گومان لەلایەن خەڵکی شارەکە  کە کارەساتەکە بەپلانێکی داڕێژراوی حزبی بەعسی سوری دەسەڵاتدار ڕوویداوە ، لەئەنجامی سوتاندنی سینەماکە نزیکەی (187) منداڵ سوتان و گیانیان لەدەستدا .

aaa

دێلیگاسیۆن سەردانی ( ناوەندی چاند و هونەری هۆری ) کرد لەوێدا هونەرمەندانی شانۆ و گۆرانی و هەڵپەڕکێ و مۆزیک بەشێوەی گروپی جیاواز کاردەکەن ، کاتی گەیشتنی دێلیگاسیۆنەکە گروپی هونەرمەندان بەجلی هونەری وەک تابلۆیەکی جوانی ڕەنگاوڕەنگ هاتنە پێشوازی دێلیگاسیۆنی ئینتەرناسیونال ، دوای ئەوەی بەرپرسی ناوەندەکە باسی مێژووی دروستبوون و چالاکیەکانی ناوەندەکەیکرد ، دواتر گەنجەکان کوڕان و کچان لەبەشی موزیک چەند سروودێکی زۆر خۆشیان پێشکەشکرد ، لەلایەکی تر گروپی هەڵپەڕکێ ماوەی چەند خولەکێک هەڵپەڕکێیان پێشکەشکرد ، لەکۆتاییدا منداڵە چاوگەشەکان لەسەر شانۆ بۆ ماوەی چەند خولەکێک  بابەتێکیان لەسەر کۆچبەری و جێهێشتنی ووڵات بەناوی ( نەچە ووڵات نەهێلە نەچە ) پێشکەشکرد ، بابەتێکی وا گەورە و تەمەنی بچووکی ئەو ئەکتەرە بچکۆلانە بووە چێگەی تێڕوانین و سەرسوڕمانی هەموو ئاماددەبووان ، شایانی ئاماژە پێکردنە هۆڵەکە و شانۆکە زۆر گونجاو بوون ، بەڕاستی لەوێ مرۆڤ هەستی بەوەدەکرد کەسەرباری ئەوبارودۆخەی  شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان پیایدا تێپەڕدەبێت ، خەبات لەهەموو بوارەکانی ژیان هەر بەردەوامە . دواتر شاندەکە سەردانی ناوەندی تەندروستی گەلی عامودایکرد ژمارەیەک ژن و منداڵ لەوێبوون چاوەڕێی چارەسەری پزیشکیان دەکرد ، دکتۆرە (شاهناز) باسی کەمی دەرمانیکرد ، وە گووتی ژمارەیەک دکتۆرمان هەیە هەر دکتۆرێک لەبواری کاری خۆی بەشێوەی خۆبەخش کاردەکات ، وە زۆربەی ئەو نەخۆشانەی سەردانمان دەکەن ژن و منداڵن وە چارەسەرکردنی نەخۆش بەخۆڕاییە ، پاشان شاندەکە سەردانی مانگی سوری کوردستان و ژمارەیەک پارت و ڕیکخراوی مەدەنی شارەکەیکرد و وە سەردانی مالا یەزیدیانی کرد .

 

شاندی ئینتەرناسیونال لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژی ( ٢٠١٣/٧/١٧ ) ی شاری عامودا، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیکرد بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئاسایشی شاری عامودایکرد، داوای لەبەڕێوەبەری ئاسایشی شارەکە کرد باسی چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە بکات . بەڕێوەبەری ئاسایش بەمشێوەیە بابەتەکەی باسکرد :  دوای ئەوەی ژمارەیەک خەڵک لەبەردەم فەرمانگەی کارەبا کۆدەبنەوە دەڵێن بۆ کارەبا نیە ، کارمەندانی کارەباش دەڵێن ئێمەش کارەبامان نیە ، نەبوونی کارەبا بابەتێکی گشتیە بەدەست ئێمە نیە ، دواتر خەڵکانێک هەوڵدەدەن هێرشبکەنە سەر کارمەندانی فەرمانگەی کارەبا ، کارمەندانی کارەباش ئاسایش ئاگاداردەکەنەوە ، داوادەکەن فەرمانگەکەیان بپارێزن ، ئاسایش چوارکەس لەکارمەندانی خۆی دەنێرێ بۆ ئەوەی بزانن بابەتەکە چیە و چۆنە ، کەدەگەنە ئەوێ لەلایەن خۆپیشاندەران هێرشیان دەکرێتە سەر ، ئەوانیش چەندکەسێک لەوانەی سەرپێچی یاسایی ئەنجامدەدەن دەستبەسەردەکەن ، ئەو بابەتە لەلایەن هەندێک لایەن هەڵدەقۆسترێتەوە بۆ مەرامی سیاسی دواتر دەیانەوێ سوودی لێوەربگرن ، ئەوەبوو لە ڕۆژی ٢٠١٣/٧/١٧ کاتژمێر 7 ی ئێوارە بەکاتی عامودا خۆپیشاندان دەکرێ داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکان دەکەن . لەو کاتەدا هێزێکی یەپەگە لە شارێکی تردا بەناو شاری عامودا تێپەڕدەبی وەک هەر ئۆتۆمۆبێلکی تر هیچ زانیاری لەسەر ڕووداوەکە نیە تەنیا واڕێکدەکەوێ ئەو ڕێگایەی ئەوان پیایدا تێپەڕدەبن هەمان ڕێگایە کە خۆپیشاندەرانی لێ کۆبووتەوە ، کاتێک هێزەکەی یەپەگە دەبینێ خەڵک کۆبۆتەوە ، دەیەوێ تێپەڕبێ بڕوا لەبەر ئەوەی هیچ پەیوەندی بەکاری ئەوانەوە نیە ، خۆپیشاندەران ڕێگەیان لێدەگرن لەپێش ئۆتۆمۆبیلەکە کۆدەبنەوە ، دواتر لەناو خۆپیشاندەران تەقە لە ئۆتۆمۆبیلەکەی یەپەگە دەکرێ ئەندامێکی یەپەگە ناوی ( عیسا گلۆ ) بوو بریندار دەبێ وە ئەندامێکی تری یەپەگە پێی برینداردەبێ ، یەپەگەش کەدەبینن بەبێهۆکار بەگولـلە هێرش دەکرێتە سەریان بەرگری لەخۆیاندەکەن و تەقەدەکەن ، لێرەدا دەردەکەوێ ئاسایش تەقەی نەکردووە ، وە یەپەگەش لەڕێگادابووە نیازی ئەوەنەبووە لەوێ بوەستێ یا تەقە بکات ، بەڵکو لەناو خۆپیشاندەران دەستێک هەبووە پێشتر پلانی هەبووە چۆن بارودۆخەکە تێکبدات و بگەیەنێتە ئەو ئاستەی کەنەخشەی بۆ داناوە ، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بۆمان دەرکەوتووە ( 3 ) کاتژمیر پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە کۆبوونەوەیەک کرابوو کە چۆن پشێوی لەشارەکە دروستبکەن ، دوای ئەوەی بارودۆخەکە بەو ئاڕاستەیە چوو ، ئاسایش لەماوەی 10 ڕۆژدا لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ 63 کەس کرد و دەستبەسەریانیکرد ، دواتر هەرجاری (10 تا 15 ) کەسی ئازاد کرد ، دواتر هەموویان ئازاد کران ، ئەو بەرپرسەی ئاسایش لەبەردەوامی قسەکانیدا گووتی : شایانی ئاماژە پێکردنە ئەوکەسەی لەخۆپیشاندانەکە قسەی کردوە بۆ خۆپیشاندەران ، بەخۆی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە فێڵ لەجەماوەردەکات بەدرۆ دەڵێ ئەوانەی لەبەردەم فەرمانگەی کارەبا دەستبەسەرکراون ماوەی جەندین ڕۆژە لەزیندانی ئاسایش مانیان لەخواردن گرتووە ، بەسەختی ئەشکەنجەدراون ، مەبەستی ئەوەبووە کە شەقام بجوڵێنی و بەو ئاڕاستەیەی ببات کە پلانیان بۆ داڕشتبوو ، لەڕاستیدا ئەو کەسانەی لەگرتووخانە بوون مانیان لەخواردن نەگرتبوو بەڵکو سێ ژەمە نانیانخواردبوو و کەسیش ئەشکەنجەنەدرابوو . ئاسایش بەشاندی ئینتەرناسیونالی ڕاگەیاند بەڵگەیان هەیە لەسەر هەموو ئەو زانیاریانەی کەباسی دەکەن . دواتر شاندەکە سەردانی ژووری زیندانیکرد لەئاسایشی عامودا ، ژوورەکە 3 کەسی تێدابوو ، دیاربوو چایان دەخواردەوە و جگەرەیان دەکێشا ، پرسیاریان لەو سێ گیراوە کرد ، ئاسایش چۆن مامەڵەتان لەگەڵ دەکەن ؟ گووتیان زۆرباشن . ئایا خواردنتان چۆنە ؟ گوتیان باشە . شاندەکە پرسیاری لەو گیراوانەکرد ئێوە بۆ دەستبەسەرکراون لە ئاسایش ؟ دوو لەو گیراوانە گووتیان ئێمە لەسەر سنور دەمانوویست بە قاچاغ بپەڕینەوە بۆ تورکیا ، لەبەر ئەوە دەستبەسەرکراوین ، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە ئێمە ئازاد دەکرێین ، ئەوتریش گووتی من پارەم بەقەرز داوە بەکەسێک ، چەندین جار داوای پارەکەم لەو کەسە کردۆتەوە ، نەیداوەتەوە منیش هەڕەشەم لێیکردووە چەکم لێیڕاکێشاوە ، ئەویش سکاڵای لەدژم تۆمارکردوە ، لەبەر ئەوە من لێرە دەستبەسەرم . لەناو ئاسایش دوو عەرەب کەخەڵکی دەڤەرەکەبوون ئەوانیش لەوێ کارمەندبوون .

 

کۆمەڵکوژی کوردان لەتەلعەران و تەلحاسڵ

aaaa

دوای ئەوەی هەواڵی کۆمەڵکوژکردنی کوردان لە تەلعەران و تەلحاسڵ بڵاوکرایەوە ، بابەتەکە تائێستاش گرنگی زۆری پێدەدرێ بەتایبەتی کە ئەو دوو جێگایە دەکەونە ناوچەی( سەفیرە – السفیرە) ی پارێزگای حەلەب ، بەهۆی بارودۆخی سەربازی و شەڕ لەو ناوچانەدا چاودێران ناتوانن بگەنە ئەو شوێنانە . بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دێلیگاسیۆنی ئینتەرناسیونال لەنزیکەوە توانی چاوی بکەوێ بەچەند خێزانێکی ڕزگاربوو لە کۆمەڵکوژیەکەی تەلعەران و تەلحاسڵ ، بۆ ئەم مەبەستەش لەشوێنێکی ناو شاری قامیشلۆ چاویانکەوت بەژمارەیەک خەڵک لەناویاندا (ش.ب.غ) کەخەلکی تەلعەرانە ، ئەو شوێنەی دیدارەکەی تیادا ئەنجامدرا ٢٥ کەس لەوانەی لەکۆمەڵکوژیەکە ڕزگاریان ببوو لەوێ ئامادەبوون لەناویاندا ژن ، پیاو ، منداڵ هەبوون . شاندی ئینتەرناسیونال داوای لێیان کرد ئەو بابەتە باسبکەن چۆن بووە ؟ (ش.ب.غ) سەرەتا باسی شوێنی جوغرافی ناوچەکە و پێکهاتەی ناوچەکەی کرد دواتر باسیکرد لە ٢٠١٣/٧/٢١ هێزە ئیسلامیەکان و سوپای سوریا ئازاد بەهاوکاری کوردێکی خیانەتکار ناوی (ئازاد .م.ش) بوو سەرکردەی یەکینەیەکی سەربازی سەر بە پارتی ئازادیە کە موستەفا جومعە سەرۆکایەتی دەکات ، ئەو یەکینە سەربازیە لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد کاردەکات بۆتە بەشێک لەو سوپایە هێرشیان کردە سەر خەڵکی سڤیل لەتەلعەران و تەلحاسڵ (400) کوردیان دەستبەسەرکرد کەهەموویان خەڵکی سڤیل بوون سەرەتا (4) کەسیان کوشت ، دواتر ژمارەی کوژراوان  گەیشتە (27) کەس ، کە کۆمەڵکوژی کوردان بەمشێوەیە دەستیپێکرد خەڵکی کورد هەمووی هەوڵی خۆ دەربازکردنی دەدا . (عەبدولجەبار ئەلعەگیدی) سەرکردەیەکی سوپای سوریای ئازادە هەڕەشەی لەنابردنی گەلی کوردی دەکرد ، ئەفسەرێکی پلەدار بەپلەی عەقید ناوی (عەقید ئەبو مەحمود) بوو خەڵکی شاری ئەدلب بوو ، ئەو ببووە سەرکردەی شەرعی و سەربازی فتوای شەڕ و هەرجۆرە فتوایەکی بوویستبایە دەریدەکرد .

 

ژنێک کەلەکۆمەڵکوژیەکە دەربازببوو لەوێ دانیشتبوو گووتی : ئەو ڕۆژەی  کۆمەڵکوژی دەستیپێکرد ئێمە هەڵاتین بۆ چۆلەوانیەکی نزیک لەخۆمان کە شەوداهات گووتم بابچمەوە ماڵەوە هەندێک نان بێنم پاشان دەڕۆین ناگەڕێینەوە ، کەهاتمەوە نزیک ماڵەوە دیتم شەقام پڕە لەلاشەی مرۆڤ، لەنزیک ماڵی خۆم چەندین کوردم دیت بەبێتاوان کوژرابوون ، دواتر خێرا گەڕامەوە شوێنی خۆم ، لەوکاتەوە کۆچبەربووین ، بێگوومان من ئەو شەوە هەموو شوێنەکانی تەلعەران نەگەڕاوم تەنیا من باسی ئەوەدەکەم کەلەنزیک ماڵەکەم بەچاوی خۆم دیومە . ژنێکی تری گەنج لەوێ دانیشتبوو گووتی خەڵک هەرکەسە سەرقاڵی خۆ ئاماددەکردنبوون بۆ هەڵاتن من لەگەڵ کچی مامم کەناوی ( غادە.ع.ب) بوو تەمەنی 25 ساڵ بوو لەناو پیکەب لەتەنیشت یەکتر دانیشتبووین ئێمە پێنچ کەسبووین بەرەی نوسرە گولـلەی لەسەری غادەی ئامۆزامدا دەستبەجێ مێشکی پڕژا سەری کرایەوە کەوتە باوەشی من . ئەو ژنە کاتێک بەگریانەوە باسی غادەی ئامۆزای دەکرد و تاوانەکەی بەرەی نوسرە و ئیسلامیەکانی دەگێڕایەوە ، لەکاتی گێڕانەوەی ئەو کارەستانە دیتمان منداڵەکان و ژنەکان دەستیانکرد بەگریان کەس نەبوو خەفەتبار نەبێت ، هەموو ئەوانەی لەوکۆمەڵکوژیە ڕزگاریانبووە ، ڕایانگەیاند : ئیسلامیەکان بۆ پاکتاوی کوردان هاتبوون ، هیچ هێزێکی یەپەگە لەوێ نەبوو تا بمانپارێزێ ، لەبەر ئەوە درۆیە ئەوەی بڵێ شەڕ هەبووە لەنێوان یەپەگە و ئیسلامیەکان لەو ناوچانە ، ئیسلامیەکان دەیانزانی ئێمە موسڵمانین بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی کوردین کۆمەڵکوژیانکردین . هەر لەسەر هەمان بابەت شاندی ئینتەرناسیونال لەگوندی عەلۆکی ڕۆژهەڵات (علوک الشرقي ) چاویکەوت بە گەنجێکی کورد ناوی سەردار بوو خەڵکی تەلعەرانبوو ئەویش یەکێکە لە ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژیەکە ، سەردار ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیەکانی کۆمەڵکوژیەکە  دەگاتە (70) کەس ئەو حەفتاکەسە کورد هەیە لەڕۆژی یەکەم واتە ٢١ تەمووز لەلایەن چەتەکان کوژراوە هەیە ڕۆژی دواتر کوژراوە هەیە خۆی شاردۆتەوە یا نەیتوانیەوە دەربازبێت دوو ڕۆژ دواتر کوژراوە ، بەڵام هەرهەمووی خەڵکی سڤیل و بێ دیفاع بێتاوان بوون تەنیا تاوانمان ئەوەیە کوردین بۆیە کۆمەڵکوژمان دەکەن . لەشارۆچکەی دربێسیە بەشاندی ئینتەرناسیونالیان ڕاگەیاند : ژنێک کەلەلایەن بەرەی نوسرە و دەولەتی ئیسلامی عیراق و شام خۆی و کوڕە تەمەن 10 ساڵیەکەی ڕێگای لێدەگیرێ و ئیسلامیەکان دەیانەوێ بیانکوژن ، ئیسلامیەکان دەڵێن ئەو منداڵە کوردە بابیکوژین ، ژنەکە لەگەڵ منداڵەکە هەڵدێن ئیسلامیەکان لەدواوە دەستڕیژی گولـلە دەکەن و منداڵەکە دەکوژن . شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لەو خێزانە کوردانەی لەکۆمەڵکوژی تەلعەران و تەلحاسڵ ڕزگاریان بووە ئێستا کۆچبەری شاری عەفرین بوونە ، بەڵام شاندی ئینتەرناسیونال بەهۆی ئەوەی ڕێگای عەفرین داخرابوو لەو ناوچەیە شەڕ هەبوو نەیتوانی سەردانی ئەو خێزانە کوردانەی ئەوێ بکات . شایانی ئاماژە پێکردنە کۆمسیۆنێک لە هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەکۆمەڵکوژیەژکانی تەلعەران و تەلحاسڵ سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردبوو ، دوای گەڕانەوەی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندبوو کە کۆمەڵکوژی نەکراوە !! لێرەدا پرسیارێک خۆی دەسەپێنێ ئایا کۆمیسیۆنی ناوبراو دەتوانێ پێناسەی کۆمەڵکوژی بکا یا چۆن لەواتای کۆمەڵکوژی تێگەیشتووە ؟ ئایا کۆمەڵکوژی ئەوەیە سەدان کەس لەیەک کات و شوێندا ڕیز بکرێن و گولـلە باران بکرێن؟ ئەگەر بیرکردنەوەکان وابێ کەواتە ئەو 41 شوێنەی هەرێمی کوردستان هەڵەبجە و ....و شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕژێمی پێشووی عیڕاق کیمیابارانی کردوون لەگەڵ دەستبەسەرکردنی 8 هەزار بارزانی و 182 هەزار مرۆڤی ئەنفالکراو هیچی کۆمەڵکوژی نیە لەبەر ئەوەی لەیەک کات و شوێن ئەنجام نەدراوە ؟

 

هاووڵاتی (ش . ب . غ) بەشاندەکەی ئینتەرناسیونالی ڕاگەیاند ئەو کۆمیسیۆنەی کەلەهەرێمی کوردستان هاتبوون چاویان بەئێمەش کەوت گووتیان ئەگەر دێنە هەرێمی کوردستان وەرن لەوێ بژین ، بەڵام من پێیانم گووت قامیشلۆش کوردستانە لێرە دەژین نامانەوێ لێرە بڕۆین .

FPPK

18.11.2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان