فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخweladmir fan

لە دوایین سەردانیدا بۆ توركیا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تابوویەكی نوێی شكاند: ئەویش بەكارهێنانی وشەی كوردستان بوو. هەرچەندە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK زۆر رەخنەگرانە باسی سەردانەكەی بارزانیی كرد و ترسی هەبوو لەوەی كە حكومەتی داد و گەشەپێدان لەو مەسەلەیەدا بارزانی لەدژی PKK بەكاربهێنێت، بەڵام ئەوە راستییەكە كە بارزانی لە توركیا تابوویەكی زۆر گەورەی شكاند.  سەردانی بارزانی بۆ دیاربەكر، یان ئامەد وەك كوردەكان نێوزەدی دەكەن، لە میدیای سەر بە PKKدا بەتوندی رەخنەی لێگیرا. هەروەها لێدوانەكانی پێشووتری بارزانیش لەبارەی ئەوەی كە لە رۆژئاوا شۆڕش رووینەداوە و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYDیشی بەوە تۆمەتبار كرد كە لەگەڵ بەشار ئەسەد هاوكاری دەكات، لەلایەن میدیای PKKەوە پێشوازیی لێنەكرا. بۆیە PKK خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەدژی بارزانی رێكخست و لە میدیاكەشیدا بەتوندی هێرشی كردە سەر بارزانی.  


هەرچەندە رێی تێناچێت بارزانی بتوانێ ئەو دەنگانە كەم بكاتەوە كە لە توركیا هی PKKن (هەڵبەت دەگوترێت بارزانی پارتێكی سەر بە پارتەكەی خۆی لە توركیادا دروست دەكات، بەڵام ئەوە گۆڕانكارییەكی یەكجار گەورەیە كاتێك سەرۆك وەزیرانی توركیا قسەیەكی ئەتاتورك بەنموونە دەهێنێتەوە كە تێیدا باسی كوردستانی كردووە و بە خەڵكەكە دەڵێت: "كەوابێ ئەتاتوركیش جوداخواز بووە؟!".

لە رابردوودا، كوردەكانی عێراق لەسەر سنووری توركیا سووكایەتییان پێدەكرا، چونكە لە "باكووری عێراق"ەوە هاتبوون و نەدەبووایە بڵێن لە "كوردستان"ەوە هاتوون. 

بەڵام ئێستا تەنانەت سەرۆكوەزیرانی توركیاش ئەو وشەیە بەكاردەهێنێت. 

كوردەكانی توركیا هەوڵیاندا ئەو قسەیەی ئەتاتورك بەكاربهێنن بۆئەوەی بتوانن ناوی كوردستان بهێنن، بەڵام ئەوە سەركەوتوو نەبوو. كەچی ئێستا تەنانەت سەرۆك وەزیرانیش ئەوە دەكات. ئەو قسانەی ئەردۆغان كردنی، گەورەترین گۆڕانكاری لە توركیادا دروست دەكەن.

 لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوودا، سیاسەتڤانی كورد شەرەفەدین ئەڵچی، تەنیا لەبەرئەوەی گوتی "من كوردم" خرایە زیندانەوە. ئێستا سەرۆك وەزیرانێكی ناكورد لە كۆماری توركیادا شەرعیەت دەبەخشێتە بەكارهێنانی وشەی "كوردستان". ئەوەش وادەكات بەكارهێنانی ئاڵای كوردستانیش وردە وردە ئاسایی ببێت لە توركیادا. 

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا، هەمووان پێویستیان بە PKK هەیە. چونكە ئەو پارتە چووەتە نێو كۆمەڵگەی كوردییەوە لە توركیا. 

بەڵام ئەوە ناتوانێ ئەو راستییەمان لەبیربباتەوە كە سەردانی بارزانی بۆ ئامەد وایكرد توركیا زۆرتر بكرێتەوە. هەروەها ئەوە وادەكات لە ئایندەدا ئاسانتر لە توركیا باسی كورد بكرێت.
28/11/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان