فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ئازاد محەممەدزادەazadmohamadzade

بیرورای ئازاد و ئەخلاق و زانست و ئابووری و دێموکڕاسی دەبێ لە خزمەتی چینی بورژوای کۆمەڵگا و دەسەلاتدارانی (ئەرەستۆکرات)و ئایدۆلۆژیای رەسمی‌دا بێ و هەڵویستێکی جودا لەوە بڤەیە و روناکبیری نوێخواز دەکەوێتە بەر هێرش و تیرۆری شەخسیەتی گۆپاڵبەدەستانی دەسەڵات .ئایدۆلۆژیای رەسمی کۆمەڵگای ئێمە لە فۆرمی ژێرنۆتۆکراسی ) پیرسالاری و مانەوە لە مێژوودا و نەگۆڕینی ئەقلانیەت و یاسای عەشیرەیی‌دایە. ئەگەر چی هەندێک جار لە قالبی دروشم‌ و کاغەز رەشکردن‌دا باس لە هەندێک چەمکی وەک ئازادی رادەربڕین و مافەتاکەکەسی و گشتی‌یەکان و بەرابەری دەکرێ بەڵام ئەو دیوی دراوەکە شتێکی ترە چۆن لە سیستەمی دوگم و فاشل پرنسیپە گشتیەکان و ئازادی رادەربرین و مافە تاکەکەسی‌یەکان لە لایەن ئەو چینە باڵادەستە دیاری دەکرێن کە هەم خاوەنی هێزی سەرکوتگەرن و هەمیش شارەگی ئابووری یان بە دەستە و لەولاشەوە خۆیان دارێژەری یاسای کۆنەپارێزیین کە لە لایەن خۆشیان پێڕەویان لێناکرێ و تەنانەت بە دلخواز پێشل و دەستکاریش دەکرێن چۆن میدیا میدیای دەسەلاتە و ئابووری بەرژەوەندی دەسەڵاتدارە و تێزی دەسەلات ئایدۆلۆژیای کۆمەڵگایە و ئیجبارە و سیستەم لە بەرژەوەندیێە تایبەتی و پیوەندییە شەخسیەکاندا دروست دەبێ ، واتە شایستە سالاری و ئاگایی و روناکبیری بە کێشە خوڵقین لێکدەدرێتەوە. لە راستی‌دا ئەم رێسایانە بۆ چینی خوارەوەی کۆمەڵگا بریاری نەگۆڕن و بەزاندیان هێلی سوورە .

سیستەمی دەرەبەگایەتی مۆدێرن یا دەسەلاتداری هەتاهەتایی لە نێو بە ناو سیاسی‌یەکان و بەرهەڵەستکاران و شایەد بەناو ئازادیخوازان و رزگاریدەرانیش‌دا نەگۆڕە ئەو تێزە بۆیان رۆژێڤە و مارەکراوی دەسەلاتن، ئێستا کۆمەڵگای ئێمە بە دەست زۆرینەیەکی بی دەسەڵات و لاواز و هەروەها کەمینەیەکی ئۆپۆرتۆنیست و گەندەڵ گیری خواردووە و لێرەدا هۆکارێک هەیە چۆن چینی روناکبیر و نوێ خواز لە نێو هەموو سیستەم و لە لایەن بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی و هێزەکانی بەرهەڵەستکار و تاکەکان نێو کۆمەڵگای خێلەکی سەرکوت دەکرێ بۆیە لە وەها دۆخێک‌دا گۆڕان و رێفۆرم ئەستەمە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ زاڵبوونی بوونی ئەقڵانیەتی دارماو و نەگۆڕ کە رێگرە لە گەشە کردنی ئازادی رادەڕبرێن و بەربەست دروسکردن لە بەردەم دیالۆگی گشتی بۆ بەهێزکردنی کەشی متمانە و باوەریەت لە نێو تاکەکانی کۆمەڵگا بۆ چارەسەری قەیرانەکان.

لیرەدا تەنها رێگا بەرەنگاربوونەوە و یاخیبوونەێکی ئەقلانی‌یە واتە لە ریشە هەڵکێشانی سیستەمی داخراوە کە باوەرمەندی و گەرانەوە بە پێرەو و پرۆگرامە گشتی‌یەکانی کۆمەڵگایە و بەرهەم هێنانی کەشێکی لەبار و بەهێز و رۆشەنگەریەکی ئەخلاقیانە و زانستیانە لەنێو توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێمە بۆ رێفۆرمێکی گشتی و شۆرشێکی زێهنی و خەباتێکی فرەرەهەند بە پشت بەستن بە ئیدە و بیری نوێ و هاوکات بە پراکتیک کردنیان دەبێ وەک رێبازێکی نوێ بخەملێندرێ و خەسارناسی دۆخی هەنۆکەیی و رابردووی بۆ بکرێ و کۆمەڵگا لە حەقیقەت تێبگا و چی دیکە مێژوو چەواشە نەکرێ و وەک خۆی بنوسرێ و بگوترێتەوە و ببێت بە ئەزموون و پیرۆزێەکان نەشێوێندرێن و نەکەونە خزمەتی بەرژەوەندی لایەن و تاک و رێگایەکی نوێ وەک ئامانج بۆ بەرهەم هێنانی مێژوویەکی نوێ و بە هزرو بیر و هێزی نوێ بۆ رێبازێکی شۆرشگێری و شۆرشکردن بۆ هەموو سەردەم و دەرفەتەکان و گەیشتن بە داهاتووی گەش دەستنیشان بکرێ.

 

30/11/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان