فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

حوسێن نازدارhusain-nazdar

تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رزه‌کانی مرۆڤ;

*- سروشت وبوونه‌وه‌ران وژیان پێوه‌ندییه‌کی گه‌وهه‌ری وپته‌و وچالاکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ ،ئه‌وپیوه‌ندییه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی بوونه‌وه‌ران پێویسته‌،بۆ پاراستنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ وگه‌شه‌و دره‌و شانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی، پێویسته‌ مرۆڤ ماف وئه‌رک وتێکۆشانی مرۆڤانه‌ی هه‌بێت.
*- تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ رێژه‌یین؛پێویستی ژیان،کاروئه‌زموون،ئازادی،کات،شوێن،ژینگه‌،که‌شوهه‌وا هه‌وا،
بنه ماڵه،کۆمه‌ڵگا،کولتوور،په وه‌ر‌ده‌، زانست وتێکنۆلۆژی،ئایین،نه‌ریت،باروودۆخ،سیستمی‌سیاسی،ئابوری
کۆمه‌ڵایه‌تی،کاریگه‌ری گرینگیان له‌سه‌رلایه‌نی ئه‌رێنی ونه‌رێنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه‌.
* - مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه‌ که ‌جه‌سته‌، مێشک،ئه‌قل،زمان،هۆش وئه‌ندیشه‌ی له‌بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ پێگه‌ یشتووتر وپێشکه‌وتووتره‌و به ‌پێی پێویستی ژیان به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌شه‌ی کردوه‌وبۆته‌ بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ ر.

 
*- مرۆڤ به‌پێی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خودئاگا،سیاسی،ئازادوئه‌قڵمه‌نده‌،خاوه‌نی هه‌ست وسۆزوهۆش و ویژدانه‌،توانای گه‌شه‌کردنی هه‌یه‌،لایه‌نێکی که‌سایه‌تیه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری "ئه‌قڵ ولۆژیک"لایه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری"هه‌ست وسۆز"ه‌وه‌،ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ پێوه‌ندی زیندووییان له‌گه‌ڵ یه‌کترهه‌یه‌وپێکه‌وه‌که‌سایه‌تی مرۆڤ ته‌واوده‌که‌ن.


* -مرۆڤ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بۆنه‌وه‌رێکی ئازاده‌؛خاوه‌نی ڕه‌های جه‌سته‌و روحی خۆیه‌تی ومافی ژیان و ئاسایش و سه ر‌به‌خۆی بڕیاردان وئازادی له‌ هه‌ڵبژاردنی جۆری بڕیار دانی هه‌یه‌، ئازادی له‌سروشتی مرۆڤ دایه‌ وپێوه‌ندی به‌ خودی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌،مرۆڤ وئازادی هاوزای یه‌کترن،مرۆڤ به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی خولیای ئازادی بووه‌،مرۆڤ ئازادترین بوونه‌وه‌ره‌که‌ له‌هه‌مووبوونه‌وه‌رانی دیکه‌زیاتر هه‌ست به‌ به‌ر پرسایه‌تیی ده‌کات.


* -مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ئه‌قڵمه‌نده‌؛ئه‌قڵ گرینگترین توانایه‌ که‌مرۆڤ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی خۆی هه‌یه‌تی،ئه‌قڵ گه‌وهه‌ری یاسای ژیانی مرۆڤه‌و چرایه‌که‌ بۆ رێنوێنی کردنی خواسته‌کان،واته رێنوێنی ده‌دابه ‌مرۆڤ که‌چ بخوازێ وچ بڵێ وچ بنووسێ وچۆن هه‌ڵسو که‌وت بکات. توانای ئه‌قڵی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌زۆری وگه‌وره‌یی وجۆراوجۆری زانیارییه‌کان سنوورداره‌.


*مرۆڤ به‌ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌یه‌؛واته‌ خاوه‌نی بیر ، بیرۆکه‌ ،بیر کردنه‌وه، گومان ،ترس ،خه‌م ونیگه‌رانی وهه‌روه‌هاخاوه‌نی روانگه‌،تێڕامان، تێڕوانین،تێبینی،پرسیار، ره‌خنه‌،پێشنیار،ڕاڤه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵوێست وبڕیاره‌ .


*-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌م خاوه‌ن ئه‌قڵه‌وهۆشه‌ وهه‌م بابه‌تی یاسایه‌وهه‌م یاسادانه‌ره‌،به‌رده‌وام سنووره‌کانی یاسای سروشت ده‌به‌زێنێ،ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌گۆرێ که‌خۆی دایناون. مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای" بوونیه‌وه‌"تا هه‌نووکه‌ قۆناغی جۆراو جۆری له‌ گۆڕان وگه‌شه‌کردن بڕیون،له‌ ئێستاو داهاتووشدا به‌ به‌رده‌وامی پێویستی به‌گه‌شه‌و پێشکه‌و‌تن هه‌یه‌،له‌جیهانی ئه‌مرۆدا به‌هۆی پێشکه‌وه‌تنی خێرای تێکنۆلۆژی زانیاری وپێوه‌ندییه‌کان،گۆڕان و گه‌شه‌ی خێرا بۆته پێویستی ژیان وخولیای مرۆڤ.‌


حوسێن نازدار
29/11/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان