فاروق حه‌جی مسته‌فا
ئێمه، لێره‌دا نابێ به دوای كێشه‌ی ناسنامه‌دا بگه‌ڕێین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به نیچه و ئه‌مین مه‌علوون (ناسنامه‌ی كوژه‌ر) هه‌یه، با لێره‌دا په‌یڤه‌كه، په‌یڤی (ئێمه) به واقیع حاڵ به‌راورد بكه‌ین. ئێمه كێین؟ سیاسه‌توانان، یان گه‌له‌كۆمه‌ی ئۆپۆزسیۆن، كامیان ده‌بێت، با ببێت، چونكه ڕژێم له ناخماندا خۆی مه‌ڵاس داوه، ئێمه‌شی له‌نێو خانه‌ی مێگه‌لدا هێشته‌وه. ئه‌و ڕژێمه سه‌یره هیچ جۆره حاڵه‌تێكی نیشتمانیی نه‌هێنایه به‌رهه‌م. پێم وایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، كه به لۆژیكێك له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین یان له پرسه‌كانی تایبه‌ت و گشتیی یه‌كدی نزیك ده‌بینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، كه‌سێكی نامۆیه نه‌ك خۆمانه. خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌م بكاته‌وه، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ ملمان پێ كه‌چ بكات یان بمانخاته نێو ته‌ڵه و داوێكه‌وه.
هه‌ر بۆیه سیاسه‌توانان و سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به لۆژیكێكی نامۆ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی كورددا كرد، به لۆژیكی كه په‌یڤی (فیدرالی) بوو به (دابه‌ش كردن)