فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عادل باخەوان

ئێمە یەكێك لە بەڵگەنەویستەكان دووبارە ‌دەكەینەوە كاتێك باس لە هەژموونی سەرتاسەریی پارتی داد و گەشەپێدان بەسەر كێڵگەی سیاسیدا دەكەین، بەڵام كاتێك پرسیارەكە دێتە سەر كۆمەڵگای توركی و داهاتووی دەوڵەت لەم وڵاتەدا، ئیدی پەیوەندییەكانی هێز دەگۆڕێن و گومان لەسەر پرسی هەژموونی داد و گەشەپێدان دروست دەبێت. لە ئێستا و ئێرەدا، زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە، نەك هەر بەتەنها كۆمەڵگای توركی، بەڵكو یەكێتیی خاكی توركیاش لەبەردەم چەندین هەڕەشەدایە: هەڕەشەی سیاسی، هەڕەشەی ئاینی و هەڕەشەی شوناسگەرایی .

هەڕەشەی سیاسی، چونكە دڕانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی داد و گەشەپێدان و‌ تەواوی حیزبەكانی دیكە‌، هەروەها دڕانی پەیوەندیی نێوان خودی حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە ئاستێكی مەترسیداردایە. هەر یەكێك لەم دڕانانە لەنێو مێژوویەكی قووڵ و درێژدا دروستبوون. بەدرێژایی سەدەی بیستەم، كۆی ئەو ئەكتەرانەی كە لە دەوری پرۆژەی پارتی داد و گەشەپێدان كۆبوونەتەوە، هەستیان بەوە كردووە كە هەمیشە لە ژێر گورزی بێڕەحمانەی كەمالیستەكان و ژەنەراڵەكانی سوپادا بوون، كاتێك لە سەدەی نوێدا دەگەنە دەسەڵات،

Read more...

مه‌سروور بارزانی

له‌درێژایی مێژووی نوێی عێراقدا، گه‌لی كورد كه‌ چوار یەكی عێراق پێكده‌هێنێت، له‌ دۆخێكی نكۆڵیكرد له‌ مافه‌كانیدا ژیاوه‌. ئێمه‌ و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراق و دۆسته‌كانمان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌میشه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ بووین، رۆژێك له‌ رۆژان عێراقێكی فره‌لایه‌ن و دیموكراتیك بێته‌ ئاراوه .

عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، له‌پاشماوه‌ی داڕماوی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هاته‌ئاراوه‌، له‌كاتێكدا خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌بوو، بەزۆر ئاخنرانه‌ نێو وڵاتێكه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار كرانه‌وه. ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه‌ دان به‌وه‌دا بنێین كه‌ ئه‌زموونه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فاشیل و شكستخواردووه‌ و، مانه‌وه‌شمان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌رده‌وام مه‌حكوممان ده‌كات به‌ به‌رده‌وامبوونی ناكۆكیی و دوژمنایه‌تی .

Read more...

ساڵح نازم

ئەو ئالۆزی و قەیرانە سیاسییانەی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا رووبەرووی عێراق بوونەوە، وڵاتەکەیان لە لێوارەی ھەڵوەشانەوەو پارچە بوون نزیک کردووەتەوە. ئەوەش کە لەو ھاوکێشانە دڵخۆشکەرە، یەکگرتوویی و یەک ھەڵوێستی کوردە لە بەغدا لە بڕیاردان و ھەڵوێست وەرگرتن لە سەر بابەتەکان.

سیستەمی سیاسی و حوکم لە عێراق لە ترۆپکی بێ ھێزیدایەو بیری مەزھەبی و ململانێی ناوخۆی شیعە، ئاڵۆزییەکی زۆری ھێناوەتە ئاراوە، بگرە رەنگە ئەو ململانێیانە دۆخەکە بەرەو لە یەک ھەڵوەشانەوە بەرێت، ئەوەش بۆ کورد گرنگیی خۆی ھەیەو دەرفەتێکە پێویستە بە ھەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەوەی لە ئارادایە ململانێیەکە لە دژی لایەنێکی شیعەو بۆ بەھێزکردن و رەگ داکوتانی لایەنەکەی دیکەیە، ھەرچەندە ململانێکە لەژێر ناوی چاکسازییەو بە دروشمی چاکسازی دەزگا شەرعییەکان پەکدەخرێن، بەڵام جگە لە خودی شیعە، ئیدی ھیچ لایەنێک ھیوای بە چاکسازی نەماوە، ھەڵبەت ئیرادەیەکی یەکگرتوو بوونی نییە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی کە ئەویش بەھۆی ترسیانە لە بەھێزتربوونی پێگەی لایەنە سیاسیەکانی شیعەو نەبوونی گەرەنتی مانەوەی پێگەی خۆیان لە سیستەمی حکومرانی عێراقدا.

Read more...

مەهدی ستونی

لە ٩ نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک بەغدا کەوت، کورد یەکەم کەس بوو دەستی ھاوکاری بۆ عێراقییەکانی درێژکرد بۆ زیندووکردنەوەی بەغدا، کورد ئەو بریارەی دا لە کاتێکدا ئەوان لە ئیدارەیەکی سەربەخۆدا بوون لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە کاتێک عێراق حکومەتەکەی لە ھەرێم کشاندبووە، یەکەم ھەلبژاردن لە کوردستان ئەنجامدرا کە حکومەت و پەرلەمانی لێ دروست بوو، بەڵام دوای کەوتنی بەغدا کورد بریاری دا دوو بارە بگەرێتەوە بۆ بەغدا بۆ بونیاتنانی عێراقێکی نوێ لەسەر پێوەر و بنەمای دیموکراسی و بنەمای نیشتیمانی ، بۆ یەکەم جار کورد ھەستی بە عێراقی بونی خۆی کرد و ھەستی کرد بە ئینتیما بۆ ئەم نیشتیمانە، بەڵام زۆر بەخێرا کورد لەو خەونە بە ئاگا ھات کە ئەوان تێدا بوون کاتێک کە فەرمانرەواکان و سیاسیەکانی نۆێ ی عێراق و نوێنەری لایەنەسیاسیەکانی شیعە بە تایبەتی حیزبی دەعوە وسەرۆکەکەی نوری مالیکی کە عێراق و عێراقییەکانی بەرەو تایفەگەری برد تاوەکۆ لە و روویەوە دەست بە سەر ھەموو سامانی عێراقد بگرێت. بۆیە دەستی گرت بە سەر ھەموو جومگەکانی وڵات و وڵاتی بەرەو نەمان برد .

Read more...

کارزان گلی

بڕیاره‌ له‌ به‌رواری 16ی ئایاردا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری په‌رله‌مانی توركیا بۆ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانان كۆ ببێته‌وه‌ و، ئه‌و پڕۆژه‌یش بخه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ له‌ كۆی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مان توانی 367 ده‌نگ بهێنێت، یه‌كسه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی دۆسیه‌یان هه‌یه‌ كه‌ بچنه‌ به‌رده‌م دادگه‌ له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان ده‌دات، كه‌ 129 ئه‌ندام په‌رله‌مانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ بهێنێت و خوار 367ی هێنا، واته‌ له‌ 330 ده‌نگ بۆ 365 ده‌نگ، ئه‌وكات پڕۆژه‌كه‌كه‌ ده‌چێته‌ ریفراندۆمه‌وه‌.

به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ئاكپارتی پێشكه‌شی كردوه‌، ره‌نگه‌ ریفراندۆمی پێویست نه‌بێت و، ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی به‌ ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ هه‌ڵبگیرێت، كه‌ ئاشكرایه‌ ئامانج لێی كۆتایی هێنانی ژیانی سیاسی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په‌یه‌، دیارترینیان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش.

Read more...

wenai xom u kak xalat barazi u jilwan1

 

رۆژی یەکشەمبە رێکەۆتی ١/٥/٢٠١٦ی زایینی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دوکتور مستەفا شەمامی بە یاوەری شاندێک، بەمەبەستی رێزلێنان لە مێژووی خەباتی پر لەشانازی،و هەروەها تازەکردنەوەی عەهد و پەیمان و وەفاداری بە رێبازی نەتەوەخوازی نەمر بارزانی یار و هاۆبیروهزری راستەقینەی پێشەوا قازی مەحەمەد، سەردانی مەزاری نەمری نەمران و باۆکی روحی نەتەوەیی کوردان لە بارزانیان کرد، شاندەکە زۆر بە گەرمی لەلایەن بەرێز کاک خەلات بارزانی و شاندی یاوەری پێشوازی لێکرا.

شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دوابەدوای ئەنجامدانی ر‌ێورەسمی باۆ، و دانانی تاجەگوولینە و فاتیحاخوانی لەسەر مەزاری شەریفی نەمران، لەلایەن بەرێز کاک خەلات بارزانی بەرەۆ مۆنوومێنتی مەزاری نەمران کە حیکایەت لە نمادی هاۆژینی بەئاشتی سێ ئەدیانی مەکتووبەی جیهانی، واتە ئیسلام، مەسیحیەت،و یەهوودی، دەکات رێنوێنی‌کرا.

Read more...

ئیبراھیم حاجی ساڵح

لە سەردەمی میدیا و تەکنۆلۆژیای میدیادا، ئەرکێکی تازە دەکەوێتەوە سەر شانی میدیاکاران، بەتایبەتیش نەوەی نوێ کە بریتییە لە دەستەبژێرێک لە کارامەیی نوێ و توانستی نوێ و دەستڕەنگینی نوێ. جیھانی میدیا و میدیاسازی جا چ ماس میدیا بێ یان سوشیاڵ میدیا، وەک زۆربەی زانستەکانی سەردەم کە تەکنۆلۆژیا و ئامرازەکانی نوێگەرایی ڕۆڵی گرنگی تێدا دەبینن، پێویستی بە خۆ نوێکردنەوەی بەردەوام ھەیە.

لە بیست و پێنج ساڵی رابردووی دوای راپەڕیندا، میدیای کوردی بە چەند وێستەگەیەکدا تێپەڕی، ھەنگاو بە ھەنگاو پێداویستییەکانی کارامەیی زیاتر بوون، ئەوەی تەنھا دوێنێ دەتزانی ڕەنگە بە کەڵکی ئەمڕۆ نەیەت، یان بە لای کەم لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی تازەی میدیادا ناگونجێ، لە بیرمە کەسانێکی زۆر لەناو میدیا کاریان دەکرد، بەشێکیان نەیانتوانی تا سەر بەردەوام بن چونکە توانای خۆ نوێکردنەوەیان نەبوو، یان لەسەر میراتیی ئەو شارەزاییە کەمە دەژیان کە پێشتر فێری بووبوون، ئەوانەش کە پشوویان درێژتر بوو بەردەوام بوون، ھەندێکیان توانیان سوود لە گۆڕانکارییەکان وەربگرن و پەرە بە توانستەکانی خۆیان بدەن، لەولاش بەشێکی تر مانەوە بەڵام لاوازییەکی زۆر بە کارەکانیان دیارە و ئەوانیش خەریکە بەرەو ئاوابوون دەچن.

Read more...

سمکۆ محەمەد 

لەنێوان خێر و شەڕدا رووبەرێک ھەیە وەکو پێوەر، ئەویش لێبوردن و پێکەوەژیانی پێکھاتە نەتەوەیی و مەزھەبی و سیاسییەکانە بەھەموو جیاوازییەکانیانەوە، دیموکراسی بەحیساب ئەم وەزیفەیەی ھەیە، بۆیە ئەم سیستمە یان ئەوەتا ھەیە یان نییە و رووبەرێک نییە ئەم نێوانە پڕ بکاتەوە. دیموکراسییەتی شەڕ تەنھا دۆخێکی سیاسی نایخوڵقێنێ، بەڵکو ھەندێکجار کارەکتەرێک دەیخوڵقێنێ کە خاوەنی ئەو سایکۆلۆژیا و ئەخلاقەیە، بۆیە ئەفڵاتون کاتێک رەخنە لە دیموکراسی دەگرێت، تەنیا وەکو سیستم چاو لە کەموکوڕییەکانی ناکات، بەڵکو بەشێکی دەگەڕێنێتەوە بۆ کارەکتەری برسی و چاوچنۆک بۆ دەسەڵات، بۆیە دەڵێ ∀مرۆڤی دیموکراتی ھەرگیز بابەخ بەڕیزبەندی و پلەبەندی نادات، جۆرێک لە یەکسانی نێوان خۆشی و چێژەکانی دروست دەکات و سەرکردایەتی ژیانی خۆی دەداتە ئەو کەسەی کە زوو دێت، وەکو ئەوەی بە شانس بڕیار بدات، تاوەکو لەم کەسە تێر دەبێت، ئینجا دەیداتە کەسێکی دیکە∀. ئەم قسەیەی ئەفڵاتون بۆ ھەموو سەردەمێک دەشێت، بۆ نموونە بۆ ئێستای رۆژھەڵات بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ عێڕاق دەشێت پراکتیک بکرێ، چونکە ھەموو کارەکتەرە سیاسییەکان بەو پەروەردەیە گەورەبوون و وەکو حەز تەماشای دەسەڵات دەکەن.

Read more...

بەرهەم عەلی

”کە شەڕ ھەڵدەگیرسێ، یەکەم فیشەک حەقیقەت دەپێکێ“...یەکێک لە رۆژنامەنووسە ناودارەکانی دنیا، دەیان ساڵ لەمەوبەر ئەمەی گوت و تا ئێستاش ئەم قسەیە بۆ ھەموو شەڕێک راستە.

ئەوە دوو شەو و دوو رۆژە بەدیار شاشەی تی ڤییەکانەوە دانیشتووم، پێوەند بە شەڕەکەی خورماتوو، گوێ لە لێدوانە جیاوازەکان دەگرم، وەلێ کیشەکە لەوەدایە کەس بەتەواوی قسەی راست ناکات و نادا لە بنی ھەمانەکە، یان کەس ناوێرێ بیکات! بۆچی؟ ھۆکار زۆرن!

ئەوە چەند جارێکە، شەڕ لەنێوان کوردی ئەو شارە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا ھەڵدەگیرسێ و خوێنێکی زۆر لە خورماتوو دەڕێژرێ و ماڵ و حاڵ و دووکان و ئۆتۆمبێلی کوردانی خەڵکی رەسەنی ئەو شارە موئامەرە لێکراوە، دەسووتێنرێ، بەڵام ھەموو جارێک کۆتاییەکەی بە ماچومووچێکی نێوان چەند بەرپرسێکی حزبیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، ئەمینداری ھێزی بەدر و رێککەوتنێکی دەڵەمەیی بێ مەعنا و بێ ناوەڕۆک،

Read more...

رێبوار کەریم وەلی 

هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی (چ لەناو حیزب و چ لەناو حكومەت) جێی دەستخۆشی و خۆشحاڵین، بەڵام چەندە راگەیاندنی ئەم چاكسازییانە گرنگن، هەزار ئەوەندەش بەدواداچوونی ورد بۆ كار و بڕیاری لیژنەی پەیوەست گرنگە، بۆ ئەوەی چاكسازی نەبێ بە كەرەستەی تەسفیە حیسابی سیاسی. لایەنی لاوازی ئەم چاكسازییانە ئەوەیە كە سنووری چاكسازی تەنیا زۆنی زەردە و، شمولی سەوز و نیلی ناكات. لە كاتێكدا بەشی هەرە زۆری ناڕەزایەتییەكانی كوردستان لە زۆنی سەوز و نیلییە و ئەوەش لە دەرئەنجامی ئیدارەی هەڵە و گەندەڵیی بەرفراوان لەوێ هاتووەتە ئاراوە. بە هەزاران دۆسیەی گەندەڵی لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن لیژنەی دەستپاكی لە سلێمانیەوە نێردراون بۆ پەرلەمان، بەڵام كاریان لەسەر نەكرا.

هیچ گومانێكم لە نیەتی پاك و بەرپرسیارانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵام ئەو راستییەش هەیە كە هەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەم چاكسازییانەوە، بڕێكی زۆر سەرمایە و نەختینە لە كوردستان بردراونەتە دەرەوە. ئینجا رۆژ نییە لەملاو ئەولا ناوی بەرپرسێك یان چەند كەسێكی دەسەڵاتداری ناو پارتی و حكومەت بڵاو نەكرێتەوە كە دەست بەسەر

Read more...

عارف قوربانیarf qurbaniii 

هەرچەندە باوەڕم وایە ستراتیجیەتی شیعە لە عێراق و تێڕوانینیان بۆ خورماتوو، داقوق و تازە و تەنانەت بۆ كەركووكیش زۆر جیاوازە لەو خەیاڵە دۆستانەیەی كورد بۆ پەیوەندیی نێوان خۆی و شیعە دروستی كردووە، لە رووی ستراتیجییەوە ئامانجی پرۆسەی تەشەیوع بەبێ‌ ئەو ناوچانە پرۆسەیەكی تەواونەكراوە، بۆیە لە هەر هەلومەرج و دۆخێكدا كە بۆ ئەوان لەبار و گونجاو بێت، ئەوەی داعش بە شەنگالی كرد، ئەمان هەمان سیناریۆ لەو ناوچانە دووبارە دەكەنەوە.

كورد چی بكات و چۆن خۆی لە داوی شەڕی شیعە بپارێزێت، بە چ ئامراز و شێوازێك حاڵەتی ئەمری واقیع لەو ناوچانە بسەپێنێ، ئەمانە دەكرێت لە دەرفەتی دیكەدا بە وردی قسەیان لەبارەوە بكرێت و هێشتاش دەرفەت لەپێش ماوە بە كەمترین قوربانی خۆمان لە بەڵای گەورە بپارێزین، بەڵام ئەوەی مەبەستمە لێرەدا سەرنجی بخەمە سەر، شەڕ و پشێوی و رووداوەكانی یەك دوو رۆژی رابردووی نێوان حەشدی شەعبی و كوردە لە خورماتوو كە پێموایە بەغدا وەك پاساوێكی ناڕەوا و بە مەبەست ئەم رووداوانەی لە خورماتوو خوڵقاند، تا كەوتنی بەغدای پێ راست بكاتەوە.

Read more...

زكری مووسا

1. سەركەوتنی كوردستان و پێشمەرگە بەسەر داعشدا مەزنترین دەستكەوتی گەلی كوردستانە. لەو شەڕەدا پێشمەرگە ڕۆڵی سەربازێكی گیانلەسەردەستی كۆی مرۆڤایەتی بینی. خاك ئازاد كراوە و سنوورەكان دیاری كراون.2. گەلی كوردستان خۆڕاگر بوو، هیچ كام لە گوشارە دەروونی و ئابووری و سیاسی و میدیایی و ئەمنییەكان نەیانتوانی وا لە گەلی كوردستان بكەن خۆی بەدەستەوە بدات.3. سەربەخۆیی ڕێگەی خۆی دۆزیوەتەوە و پڕۆسەیەكی بێگەڕانەوەیە و جیهان ناتوانێ ئینكاری بكات. لە ڕاستیدا سەربەخۆیی ڕاگەیێندراوە و هێواش هێواش پێدەگرێ و دەبێتە ئەمری واقع.4. گەلی كوردستان نەبووە لایەن لەو ململانێ تاییفی و خوێناوییەی لە ناوچەكەدا هەیە.5. كوردستان نەبووە سەرچاوەی هەڕەشە و تیرۆر بەڵكو سەرباری هەموو كێشەكان بووە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارە.
6. كوردستان لەسایەی پێداگریی سەرۆك و خۆڕاگری گەلەكەی و گیانفیدایی پێشمەرگە بەسەر گوشارەكاندا سەركەوت.

Read more...

هێمن عەبدوڵڵا

ئەو هەرایەی لە بەغدا لەسەر دابەشكردنی كورسی و دەسەڵات هەیە، هیچ نییە لەچاو ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی لە ناوچەكەدا، بەتایبەتیش بۆ باشووری كوردستان بەڕێوەن. گرنگترینیشیان ئەوەیە كە وەك دەردەكەوێت قۆناغی داهاتوو قۆناغی نزیكبوونەوەی زۆرتری هەولێر و تاران دەبێت. بەڵام دەكرێ چاوەڕوانی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی هاوشێوەی گۆڕانی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بین: تا دوێنێ تا سەر ئێسقان لەیەكدی دڕدۆنگ و ئەمڕۆ دوو پارتنەری ئابووری و سیاسیی ستراتیژی؟

شتێك هەیە كە چیدی دوودڵی هەڵناگرێت. ئەو دەوڵەتۆكەیەی پێیدەگوترا عێراق كۆتایی هاتووە. هەرای چەند رۆژی رابردوو لە زۆنی سەوز بیرخەرەوەی راستییەكە كە عێراقییەكان خۆیانی لێ نەبان دەكەن: عێراق ئەو ماڵەیە كە گەورەی تێدا نەماوە و براكان دەیانەوێ لەیەكدی جیاببنەوە، بەڵام نە خزمانیان دەهێڵن و نە خۆشیان بوێریی ئەوەیان تێدایە بەبێ سەرئێشە كۆتایی بەو هاوماڵییە بهێنن.

هەم ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی لەژێر لێوەوە دركاندوویانە و هەم ئەوەش كە هەندێك كاربەدەستی كوردستان باسی دەكەن، پەیوەندییەكانی كوردستان و ئێران، بەتایبەتی لە بواری وزەدا،

Read more...

مسته‌فا شه‌مامی (دیاکۆ)mstefa shamamy

پرسی ده‌سه‌لات و شێوازگەلی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات، هه‌مووکاتێک وه‌ک پرسێکی هەرە گرینگ له‌ ته‌عاموولات وهه‌لسووکه‌ۆت‌و په‌یوه‌ندییەکانی نێوانگروپی و لایه‌نه‌کانی دژبه‌ر وخاوه‌ن مسالح وبه‌رژه‌وه‌ندی جێواز، مه‌تره‌ح بووه‌. ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئیدیعا بکه‌یین که‌ به‌شی زۆری فه‌لسه‌فه‌ وزانستی سیاسی و کۆمه‌لناسی، خۆی ته‌رخانی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌ بۆ ئه‌م پرسه‌ گرینگە کردووه،‌ ئیغراقمان نه‌کردبێت. بۆیه‌ ئێمه‌ی کوورد مادام تووشگری ئه‌م گرفته‌ لایه‌نحه‌له‌ هاتوویین که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆۆشگریمان به‌م ئافه‌ته،‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌ۆله‌ت له‌ هه‌زاره‌ی سێهه‌م دا سه‌رمان بێکلاۆ و هه‌بوونمان بێ‌ پشتوو په‌نا ماوه‌‌ته‌وه‌،( دیاره‌ ئه‌م وه‌زعه‌ی کوورد تێدا چه‌قیوه‌ ئاکامی هۆکارگه‌لێکی دیاری ناۆخۆیی‌و ده‌ره‌کیین، که‌ له‌ئه‌نجامیدا‌ کوورد تووشی چه‌شنێک قه‌ێرانی شووناس‌و هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه‌ وه‌ له‌ ئاکامدا ‌ نه‌بوونی که‌سایه‌تی حقووقی‌و سیاسی له‌ نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی‌دا لێکه‌ۆتۆته‌وه)، پێویسته‌ سه‌ره‌رای هه‌ۆل‌و تێکۆشان بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کانی ده‌خیل له‌ سازدانی ئه‌م وه‌زع و بارودۆخه‌ی تووشی هاتوویین، قۆلی خه‌باتی فیکری بۆ کوولتورسازیی لێهه‌لملاین، و

Read more...

رێبوار كەریمی

دەگێڕنەوە لە سەردەمی فتوحاتدا، كاتێك سوپای هێرشكار بەرەوڕووی كتێبخانەكان دەبووەوە، ئەمیری ئەودەمی موسوڵمانان ئەمری كردبوو بە كتێبەكاندا بچنەوە، ئەگەر لەگەڵ ناوەڕۆكی قورئان ناتەبا بوون، بیانسووتێنن، ئەگەر لەگەڵ ناوەڕۆكی قورئانیش تەبا بوون، مادام خۆمان قورئانمان هەیە، پێویستمان بەوانە نابێت!

ئیسلامیستەكانی كوردستان ئەو فۆرموولەیان بۆ سەردەمی ئەمڕۆ ئاوا داڕشتووە: سێكۆلاریزم خەڵكی خوانەناسیش دەگرێتەخۆ، كەواتە بەكەڵكی ئێمەی موسوڵمان نایەت. خۆ ئەگەر چاكە، ئێمە هەموو چاكییەكانیمان لە قورئاندا هەیە، كەواتە چ پێویستمان پێی نییە!

ئەم نیگا نارسیستییە بۆ ئایینی ئیسلام، هەم لەگەڵ مێژووی ئەزموونكراوی حاكمیەتی ئیسلامی ناتەبایە، هەم نیشانەی تێنەگەیشتنە لە جەوهەری سێكۆلاریزم و هەم لەگەڵ بەرژەوەندیی موسوڵمانانیش نەگونجاوە. من لەم نووسینە كورتەدا تەنیا ئاوڕێكی خێرا لە پرسی "بەرژەوەندیی موسوڵمانانی ئاسایی" دەدەمەوە.

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان